1

بابه‌ت: له‌یارییه‌كه‌ی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بردیوه‌

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا
به‌سه‌رهه‌ڵبژارده‌ی مجر

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا بۆخۆئاماده‌كردنی جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا
شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا روبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی مجر بۆوه‌ و یارییه‌كه‌شی
لێبرده‌وه‌ له‌سه‌راتی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوه‌له‌كی 5 یاریزان پودۆلیسكی به‌لێدانی سزا
توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تۆمار بكات هه‌ڵبژارده‌ی مجر هه‌وڵیاندا كه‌گۆڵی
به‌رامبه‌رتۆمار بكه‌ن به‌ڵام نه‌یان توانی گۆڵ تۆماربكه‌ن گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌كۆتایی هات به‌گۆڵیكی بێبه‌رامبه‌ر له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانیان دووگۆڵیدیكه‌ تۆمار بكه‌ن له‌خوله‌كی 69 یاریزان ماریۆگۆمێز
توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌خوله‌كی 73 یاریزان كاكاو توانی كۆتایی
به‌گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بهێنێت به‌تۆمار كردنی گۆڵی  سێیه‌م

http://kurdup.com/up/uploads/picture/dacca8af27.jpg

ئه‌نجامی یارییه‌كانی تربه‌م شێوه‌ بوو

سلوفاكیا 1 : 1 كامیرۆن

نه‌رویج 2 : 1 جبل لاسود

مولدوفا2  : 3 ئیمارات

پولندا 0 :0  فرله‌ندا

صربیا 0 : 1 نیوزلاندا

ئیسلندا4  :0  ئندوار

ئیسپانیا3 :2 سعودیا

ئه‌زربیجان 1 : 3 مقدونیا

سوید 4 :2 بوسنه‌

ئۆكرانیا3  :2  رۆمانیا

فنزویلا 1 :1  كندا

نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .