1

بابه‌ت: مه‌ترسییه‌كانى مناڵبوون له‌ كاتى پیربووندا

داكێكى ته‌مه‌ن 72 ساڵ، دواى 18 مانگ له‌ له‌ دایكبوونى یه‌كه‌م مناڵى، ئێستا روبه‌رووى مردن ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى خوێنبه‌ربوونى زۆر‌و تێپه‌ڕبوونى ته‌مه‌نى.
راجو دیفى لوهان، كه‌ به‌گه‌وره‌ترین دایك داده‌نرێت كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا مناڵى بووبێت، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، هه‌موو ته‌مه‌نى ئاواتى ئه‌وه‌بووه‌ مناڵێكى هه‌بێت، ئێستاش خۆشحاڵه‌ كه‌ مناڵێكى بووه‌، به‌ڵام ئێستا روبه‌رووى كێشه‌یه‌كى زۆرى ته‌ندروستى بۆته‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت ناتوانێ گرنگى به‌مناڵه‌كه‌ى خۆشى بدات.
ئه‌و دایكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌ كاتى خۆى پزیشكه‌كان مه‌ترسییه‌كانى بوونى مناڵیان له‌و ته‌مه‌نه‌دا پێ رانه‌گه‌یاندووه‌‌و خۆشى شاره‌زایى له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌.
ئه‌م ژنه‌ له‌ رێگه‌ى چاندنى ده‌ستكرده‌وه‌ مناڵی بووه‌، به‌ڵام له‌ كاتى مناڵبوونه‌كه‌یدا تووشى خوێنبه‌ربوونى زۆر ده‌بێت‌و به‌چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رى قورس رزگارى ده‌بێت.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/250ece11b0.jpg
سه‌رچاوه‌:- كوردسات تیڤی

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]