1

بابه‌ت: گه‌نج

[size=24]گه‌نج
گه‌نج ووشه‌یه‌كى زۆر جوانه‌، یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین و خۆشترین قۆناغه‌كانى ژیانى هه‌ر تاكێكى مرۆڤ، وه‌ په‌یوه‌ستى هه‌ڵبژاردنى هه‌ر كارێكى داهاتووى مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دایه‌، قۆناغی لاوێتى جوانتره‌ له‌ منداڵی و جیاوازتره‌ له‌ پیری، بۆیه‌ هه‌ر كاتێك باسى یه‌كێك ده‌كرێت كه‌ گه‌یشتۆته‌ ته‌مه‌نى لاوێتى گرنگى نییه‌ بسه‌پێنرێ، گه‌نج پێویسته‌ له‌ هه‌موو كاتێك پشتى پێ ببه‌سترێت، چونكه‌ خاوه‌ن توانایه‌كى به‌هێزه‌ و ده‌توانرێت متمانه‌ى پێبكرێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك پێویسته‌ كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ بوارێك بۆ خۆى برِه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى توانا و هێزى خۆى تێدا ببینێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ به‌ عه‌قلیه‌تێكى ته‌واوه‌وه‌ كاته‌ پیرۆزه‌كانى خۆى به‌ فیرِۆنه‌دات، سوود له‌ هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ ببینێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كارى پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌كان بگۆرِێت بۆ كارى ئه‌كتیڤ، چونكه‌ هه‌روه‌كو له‌ پێشدا گوتمان،ته‌مه‌نى لاوێتى هه‌لێكى زێرِینه‌ى یه‌كجاره‌ی ژیانى هه‌موو مرۆڤێكه‌، چونكه‌ ژیان ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یه‌كه‌ نه‌توانیت له‌گه‌ڵی برِۆیت جێده‌هێڵێت، وه‌ ئاوات و خواستن و گه‌رِانه‌وه‌ زۆر مه‌حاڵه‌ بۆ ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی كه‌ له‌ ژیانتدا ته‌نها یه‌كجارییدا ده‌رِۆی، وه‌ لێره‌دا ده‌گه‌رِێمه‌وه‌ سه‌ر ووشه‌یه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ رووخێنه‌ر و لابه‌رى هه‌موو ئاواتێك له‌ هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا، ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ ژیانیدا به‌كارببات (نا ئومێدى) یاخود چه‌ند ووشه‌یه‌كى دیكه‌ش كه‌ هه‌مان مه‌رادفیان هه‌یه‌ ئه‌وانیش (ناتوانم – نازانم- ناكرێ) هتد...بۆیه‌ لێره‌دا هه‌موو گه‌نجێك ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ئه‌م ووشانه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات و بوه‌ستێت و به‌ ووردى خه‌ریكى كاره‌كانى داهاتووى ژیانى بێت، ئه‌م ووشانه‌ش هیچ كاتێك نه‌ڵێته‌وه‌ تاكو نه‌بێت به‌ باگراوندێك بۆ نه‌كردنى كارێك، بۆیه‌ ئێستا هه‌ڵسه‌و بڵێ (من لاوم هه‌ر چیم بوێ ده‌توانم بیكه‌م به‌ هۆى ئه‌و ووزه‌ و توانایه‌ی كه‌وا پێم به‌خشراوه‌ له‌م قۆناغه‌دا)، پێویست به‌ چاوه‌رِوانى ناكات له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواى به‌دیهێنانى خه‌ون و ئاواته‌كانت بكه‌وه‌.
[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/d0338a7bfb.jpg

2

وه‌ڵام: گه‌نج

ڕاستی بابه‌تێكی جوان داڕێژرراو بوو.ده‌ست خۆش و به‌وهیوایه‌ی گۆرانكاری له‌گه‌نجه‌ كانمان دروست بكات