1

بابه‌ت: سێ شت هه یه وه ره فێربه ....

بسم الله الرحمان الرحيم به‌رێزان راسته‌ له‌ ناونيشانه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ سێ شت كراوه‌ به‌لام بابزانين سێ شت له‌ فه‌رموده‌و قسه‌ی خه‌ليفه‌كان و زاناودانايانی ئيسلام بزانين فه‌رموون:

پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ سێ شت هه‌يه‌ رزگاركارن: ترسان له‌ خوا له‌ نهێنی و له‌ ئاشكرا - ئابوری كردن له‌ هه‌ژاری و ده‌وله‌مه‌ندی - دادپه‌روه‌ری له‌ خۆشی و ناخۆشی دا ، وه‌ سێ شت هه‌ن توشی هه‌لاكه‌تت ده‌كه‌ن : ره‌زيلی يه‌كی توند - شوێن كه‌وتنی هه‌واو نه‌فس - كه‌يف به‌ خۆ هاتن.

ئيمامی ئه‌بوبه‌كر ده‌فه‌رموێ : سێ شت هه‌يه‌ به‌ سێ شت چاره‌سه‌ر ناكرێ : ده‌وله‌مه‌ندی به‌ خۆزگه‌و ته‌مه‌نا كردن - گه‌نجايه‌تی به‌ قژ ره‌نگ كردن - له‌ش ساغی به‌ داوو ده‌رمان .

ئيمامی عومه‌ر ده‌فه‌رموێ : خۆشه‌ويستی له‌ شوێنی خۆ به‌كارهێنان به‌ جوانی نيوه‌ی عه‌قله‌ - جوانی پرسيار كردن نيوه‌ی زانسته‌ - جوانی ژيان به‌رێوه‌بردن نيوه‌ی ژيانه‌ .

ئيمامی عوسمان ده‌فه‌رموێ: كه‌سێك واز له‌ دونيا بێنێ خوا خۆشی ده‌وێ - كه‌سێك واز له‌ گوناهان بێنێ فريشته‌ خۆشيان ده‌وێ - كه‌سێك قه‌ناعه‌تی هه‌بێ و چاوی له‌ ده‌ستی خه‌لك نه‌بێ موسلمانان خۆشيان ده‌وێ .

ئيمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێ : له‌ نيعه‌تی دونيا ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه‌ كه‌ موسلمان بی - له‌ كار ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه‌ كه‌ خواپه‌رست بی - له‌ ئامۆژگاری ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ مردن ئامۆژگاری بێت .

حه‌سه‌نی به‌صری ده‌فه‌رموێ : كه‌سێك ره‌وشتی نه‌بێ زانستی نيه‌ - كه‌سيك سه‌بری نه‌بێ دينی نيه‌ - كه‌سێك خۆی نه‌پارێزێ له‌ حه‌رام له‌ خوا نزيك نيه‌ .

له‌سه‌ر زمانی يه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌ران (والله اعلم) : ئه‌و كاته‌ زانستی ئاينی سودی ده‌بێ ئه‌گه‌ر سێ شت بكه‌يت: دونيات خۆش نه‌وێت چونكه‌ مالی ئيماندار نيه‌ - دۆستايه‌تی شه‌يتان نه‌كه‌يت چونكه‌ دۆستی ئيماندار نيه‌ - ئازاری هيچ كه‌س مه‌ده‌ چونكه‌ ئازاردان پيشه‌ی ئيماندار نيه‌ .

حاته‌می ئه‌صه‌م : هه‌موو به‌يانيان شه‌يتان به‌ من ئه‌لێ چی ده‌خۆی؟ چی له‌به‌رده‌كه‌يت؟ له‌ كوێ ده‌ژی؟ منيش له‌وه‌لامدا ئه‌لێم : خۆراكم مردنه‌ - به‌رگم كفنه‌ - شوێنم قه‌بره‌ .

لوقمانی حه‌كيم : له‌شی ئاده‌ميزاد كراوه‌ به‌سێ به‌ش : به‌شێكيان بۆ خوايه‌ كه‌ روحه‌كه‌يه‌تی - به‌شێكيان بۆ خۆيه‌تی كه‌ كرده‌وه‌كه‌يه‌تی - به‌شێكيان بۆ كرم و زينده‌وه‌ره‌ كه‌ لاشه‌كه‌يه‌تی .

ئيبن عباس : گه‌وره‌ترين رۆژ رۆژی هه‌ينی يه‌ - گه‌وره‌ترين مانگ مانگی ره‌مه‌زانه‌ - گه‌وره‌ترين كرده‌وه‌ كردنی پێنج نوێژه‌كانه‌ له‌ كاتی خۆی .

وهيوادارم به‌ دلتان بێ وسودی هه‌بێ بۆ هه‌مولايه‌ك

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink