1

بابه‌ت: ئه‌و منداڵه‌ی گه‌ر بگری ده‌مرێت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3f2ee9d25c.jpg

شتێكی‌ سروشتییه‌ منداڵ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ یه‌كه‌میدا بگری، به‌ڵام‌ لای‌ (تیانا مه‌كین) ی‌ ته‌مه‌ن دو ساڵ شتێكی‌ زۆر جیاوازه،‌ چونكه‌ گریانی‌ لێ‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتی (فه‌رفیش) بڵاویکرده‌وه‌، تیانا که‌ منداڵێکی به‌ریتانییه‌ توشی‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ ده‌گمه‌ن بوه‌ به‌ناوی ( Reflex Anoxic Seizure) و ئه‌گه‌ر فرمێسك له‌چاوانی‌ بێت و بگری،‌ ئه‌وا ره‌نگی‌ پێستی‌ سپی‌ ده‌بێت و دڵی‌ له‌لێدان ده‌كه‌وێت و ناتوانێت هه‌ناسه‌ بدات.
هاوکات دایك و باوكی‌ ئه‌م منداڵه‌ (واندی‌ و كیری‌) هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان نه‌گری،‌ پزیشكه‌كانیش هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان لانیه‌.
دایكی‌ تیانا ده‌ڵێت: یه‌كه‌م نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 18 مانگیدا ده‌ركه‌وت و له‌وساته‌وه‌ تاوه‌کو ئیستا 10 جار توشی‌ جه‌ڵته‌ بوه‌ ترسناك ترینیان ماوه‌ی‌ دو سه‌عاتی‌ خایاندوه‌.له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌مجار منداڵه‌كه‌ی‌ به‌و شیوه‌یه‌ بینی‌ (كیری‌) ده‌ڵێت: یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كورسیه‌ك دامگرت و خستمه‌ سه‌ر زه‌وی‌ بۆماوه‌ی‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌ستی‌ كرد به‌ گریان و پاشان وه‌كو جه‌سته‌یه‌كی‌ مردوی‌ لێهات، ره‌نگی‌ سپی‌ بو و لێوی‌ شین بۆوه‌و وامزانی مردوه‌،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک دڵی بوژایه‌وه‌و سوپاس بۆ خوا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ژیان.

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink