بابهت: ئەگەر خەونێک یان کەسێک لەژیاندا دیارنەما
[size=16]ئەگەر خەونێک یان کەسێک لەژیاندا دیارنەما
تۆ بەهۆکارى ئاسودەیی ناوت بردبوو
دڵنیابە پەروەردگار دورى دەخاتەوە
پیش ئەوەى ببنە هۆکارى پەشیوى و ناخۆشیت لەژیان
♥
♥
زۆر جار ئەو کەسانەى کەبێدەنگن لە چواردەورت و یارمەتىدەرتن ڕەنگە هەڵگرى خۆشەویستى و راستى زیاتربن بۆ تۆ لە ئەو کەسانەى کە بەردەوام بەقسەکانیان بەئازیز و هاوڕێی ناوت دەبەن.....ژیان کردارە نەک تەنها گفتار
♥
♥
ئەوکاتەى کە لە مرۆفێک دەترسین ....رەنگە دورکەوتن و ڕاکردن ببێتە بەرنامەمان
ئەو کاتەى کە لە پەروەردگارمان دەترسین....بەدڵنیایی نزیک بوونەوە دەبێتە بەرنامەمان
♥
♥
ئەو کاتەى داواى شتێک لەیەکێک دەکەین....ئەگەر شەرم بێت یان ڕێز سەرمان دادەخەین
ئەو کاتەى کە دواى شتێک لە پەروەردگار دەکەین..بە دڵنیا یی سەر بۆ ئاسمان بڵند دەکەین
♥
♥
پێویستە بزانین شوێن و پێگەمان چونە لاى بەرامبەرمان....بۆ ئەوەى سنورى گفتار و بەشداربوونمان لە ژیانیان بزانین
♥
♥
چەند هەژارین لە هەندێ بیرکردنەوەمان
ئەگەر وا گەشتوون لە ڕەق و کینە دەبێتە هۆیی بەهێزیمان
دورکەوتنەوە و دڵ ڕەقى دەبێتە هۆیی ڕێزداریمان
گەورەی پێوەردەکەین بە دورەپەرێزى و خۆبەزل زانینمان
♥
♥
سەیرین ئیمەى مرۆف لەیەک نزیک دەبینەوە و دەبینە هاوژیان
کاتێک یەکمان ناسی بە وویستى خۆمان یان دوور لە وویستمان باوەشدەکەینەوە بۆ دابڕان
چۆن ووشەى (المستحیل)بوونى هەیە لە دێر و نوسنەکانى هزرمان ؟!؟
پەروەردگارێکمان هەیە کە بە هەموو شتێک دەڵێت . . { ڪُن فيڪُون }
♥
♥
حەیف بۆ کەسانێک کە هیوا و خەونیان ئازاردانى خەڵکانى ترە[/size]
مهریهم