بابه‌ت: بـــــۆتــــــــێــــــــنــــــــــاگـــــــهی؟!!
[size=18]
بۆ تێناگه‌یت خۆشم ئه‌وییت کاتێک چاوانم گشت ڕۆژێک
به گریانه‌وه بۆت ئه‌دوێن و پێت ئه‌ڵێن خۆشم ئه‌وێیت
کاتێک چاوم له ئاسمانا هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ک نابینێت
ته‌نها وێڵی چاوه‌کانته‌وه به شوێن نیگاتا ئه‌گه‌ڕێت
کاتێک ده‌ستم به‌ر هیچ گوڵێکی ئه‌م دنیایه ناکه‌وێت
ته‌نها ده‌سته میهره‌بانه‌کانی تۆی ئه‌وێت
کاتێک خه‌وی شه‌وانی من ته‌نها تۆیت و ،،
له خه‌ویشدا دلم به‌ره‌و لای تۆ نه‌بێت
به‌ره‌و هیچ جێیه‌کی تر ناچێت
بۆ تێناگه‌یت ؟
خۆ کاتێک دێم و ئه‌تبینم له‌گه‌ڵ سڵاو
فرمێسکه‌که‌م دێته خوارێ و پێت ئه‌ڵیت که بیرم کردویت
خۆ کاتێکیش ده‌ستت ئه‌گرم دڵم له جێی خۆی نامێنێ و .....
به‌ره‌و ئاسمانی شین ئه‌فڕێت
کاتێکیش که دائه‌نیشم گوێ بۆ ترپه ئارامه‌کانی دڵتهگرم
خۆزگه ئه‌خوازم ڕۆژێک بێت ببمه چه‌ند ترپه‌یه‌کی واو
دڵی تۆ بۆ چه‌ند سانیه‌یه‌ک بجوڵێنم
ئاخر ئازیز بۆ تێناگه‌یت ؟
چونکه ناتوانم به زمانم هاوارکه‌م پێت بڵێم چه‌نده عاشقتم ؟
ئاخر گیانه هه‌ستی عه‌شق و خۆشویستنم هێنده قوڵه
گه‌ر پر به دنیاش هاوارکه‌م و پیت بڵێم
هێشتا ناتوانم سه‌ره‌تای چیرۆکی عه‌شق و خۆشویستن و سۆزی خۆمت بۆ ده‌ربڕم
گیانه‌که‌م له‌م دنیایه‌دا هیچ شتێک نیه وه‌ک و تۆبێت
ئه‌ی من چ ستێک به تۆ بڵێم که وه‌ک عه‌شق و خۆشویستنه‌که‌ی من بۆ تۆ بێت
توخوا ئازیز بۆ تێناگه‌یت ؟
ناوی شاعیر نازانم:)[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]