بابه‌ت: ئه‌وه پیره‌مێردی گه‌وره چۆن باسی 100 ساڵ ده‌كا كه ئێستا ئێمه‌ی تێدایین
[size=16]ئه‌وه پیره‌مێردی گه‌وره چۆن باسی 100 ساڵ ده‌كا كه ئێستا ئێمه‌ی تێدایین:
زۆر كه‌م ئه‌مێنێ نوێژ و جه‌ماعه‌ت،
له ئه‌مانه‌تیش ئه‌كه‌ن خیانه‌ت.
عزه‌ت ئه‌چێته لای پیاوی زاڵم،
قه‌در و أیمانی نامێنێ عالم.
بره‌و ئه‌سێنێ شه‌راب و قومار،
ماڵ گران ئه‌بێ له شار و بازار.
كوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ،
فه‌قیر و هه‌ژار ئه‌خاته ڕۆ ڕۆ.
ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌كات ناده‌ن به ئیحسان،
ڕاستی نامێنێ زۆر ئه‌بێ بوختان.
گۆرانی سوك و قسه‌ی ناڕه‌وا،
په‌سه‌ندتر ئه‌بێ له ژكری خوا.
دایك و باب قه‌دریان لای كوڕ نامێنێ،
كه‌س له مه‌كته‌بدا قورئان ناخوێنێ.
پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌ڕوا له عه‌رزی،
كچ و كوڕ پێك دێن له ڕوی بێ عه‌رزی.
ئه‌مه نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه،
واده‌ی ده‌جال و فیتنه‌ی شه‌یتانه.
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
لە پەیجی وتەی ناوداران وەرگیراوە...[/size]
[/center]