1

بابه‌ت: دادگاییەکی ڕەوا بۆ ناوبژیوانی کلاسیکۆ

[center]دادگاییەکی ڕەوا بۆ ناوبژیوانی کلاسیکۆ
هەمیشە وا هەڵکەوتووە  ئەگەر کلاسیکۆکە زۆر بەهێز و پڕ چێژبوو بووبێت ناوبژیوان هەڵەی گەورەی کردووە . گومانم لەوە نیە  بەڕێوەبردنی یارییەکی لەو شێوەیە بۆ هیچ ناوبژیوانێک هەرگیز ئاسان نیە  بەڵام ئەوەش پاساوێکی دروست نیە بۆ چەندین هەڵەی زەق لە یارییەکی چارەنووسازدا .

ئەو هەڵانەی دوێنێ شەو لە ناوبژیوان تیکسیێرامان  بینیمان مەرج نیە مەبەستێکی مادەی لە پشتەوە بوبێت یاخود بەشێک بێت لە یاریکردن بە ئەنجامی یاری .   تیکسێیرا یەکەم ناوبژیوان نیە هەڵە دەکات و دواین ناوبژیوانیش نابێت .   بۆ  ئاسوودەکردنی ویژدانی خۆمان  با باس لە هەڵەکان بکەین دوور لە هەست و سۆز بۆ هیچ یانەیەک .   سەرەتا من دەست پێ دەکەم و دواتریش ئێوە  بۆچوونەکانی خۆتان دەرببڕن

- هەرسێ کارتە زەرەدەکەی ڕیاڵ بۆ  لاس دیارا و سێرجیۆ ڕامۆس و ئیکەر کاسیاس لە خولەکەکانی ٢٧ و ٣٣ و ٤٥     یاسایی بوون بەڵام ئەوەی لیۆنێل مێسی  گوماناوی بوو  .

- گۆڵەکەی پێدرۆ ڕۆدریگێز لە خولەکی ٤٣ یاسایی و دروست بوو

-  ناوبژیوان لە خولەکی ٤٥ دەبوو لاس دیارا بە کارتی سووربکاتە دەرەوە بەڵام نەرمی نواند

- گۆڵەکەی دانی ئەلڤێز لە خولەکی ٤٨  دا بوو لە کاتێکدا  ناوبژیوان ١ خولەک کاتی زیادکراوی دانابوو بۆ نیوەی یەکەم .

- ڕەتکردنەوەکەی گۆڵەکەی سێرجیۆ ڕامۆس  لە خولەکی ٥٣ گوماناوی بوو ، هەرچەندە  دانی ئەلڤێزی ڕاکێشا بەڵام زۆر ناوبژیوان چاوپۆشی لەو ڕووداوانە دەکەن بە تایبەت لە کاتی لێدانی کۆڕنە  کە لە ناوچەی سزادا زۆر لەو جۆرە ڕاکێشانانە دەبینرێت .

-  ناوبژیوان سێ خولەک کاتی زیادکراوی بۆ یارییەکە دانا بەڵام زیاد لە ٢ خولەکی  یارییەکە وەستێنرابوو  بەڵام ناوبژیوان قەرەبووی نەکردووە لە کاتێکدا لە کۆتایی نیوەی یەکەم  قەرەبووی  کاتەکەی کردەوە و دوای زیاد لە سێ خولەک  فیکەی کۆتایی لێدا بوو .

-  پێنج لێدانی سزای گومانای لە یارییەکەدا بەدیکرا . سیان بۆ ڕیاڵ مەدرید و دوو بۆ بەرشلۆنە .  هەرچەندە دوانەکەی بەرشلۆنە کەمتر  ئەگەری ئەژمارکردنیان هەبوو  بەڵام  هیچ لێدانێکی سزاش بۆ ڕیاڵ ئەژمارنەکرا  لە کاتێکدا  لە سەرەتا خولەکەکاندا  تۆپ بەردەستی سێرجیۆ بۆسکێتس کەوت و ئاڕاستەی تۆپ گۆڕا .[/center]

[center]http://www.yariga.net/wp-content/uploads/2012/01/504277-1262012120755pm.png[/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]