بابهت: ئۆزیل و کاکا سەرکردایەتی ڕیاڵیان کرد بۆ سەرکەوتنێکی تازە
[center]ڕیاڵ مەدرید ٣-١ زاراگۆزا : ئۆزیل و کاکا سەرکردایەتی ڕیاڵیان کرد بۆ سەرکەوتنێکی تازە[/center]
[center]ئەمشەو گەڕێکی تری یارییەکانی خولی ئیسپانی دەستیپێکرد و لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکە میوانداری ڕیاڵ زاراگۆزای خاوەنی پلەی ٢٠ـەمی کرد .
دوای ماڵئاواییکردنی لە جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی بەرشلۆنە ، ڕیاڵ مەدرید پێویستی بەم سەرکەوتنە بوو لەلایەک بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرانی و لەلایەکیش بۆ بەرزکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ ٨ خاڵ بەشیوەیەکی کاتی.
ڕیاڵ مەدرید هەرزوو کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی یانەی میوان . بەڵام دوور لە پێشبینییەکان زاراگۆزا لە خولەکی ١١ لافیتا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ زاراگۆزا تۆمارکرد . دوای ئەو گۆڵە ڕیاڵ هیچ بوارێکی بۆ زاراگۆزا نەهێشتەوە و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک برد تاوەکو ڕیکاردۆ کاکا لە خولەکی ٣٢ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .
لەگەڵ دەستپێکردنی نیوەی دووەم و لە خولەکی ٤٩ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پاسێکی جوانی مەسوت ئۆزیلی ئەستێرەی یارییەکە گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ هێنا . ڕیاڵ هەرزوو سێیەم گۆڵیشی تۆمارکرد و ئەمجارەیان مەسوت ئۆزیل تۆماریکرد لە پاسێکی ڕیکاردۆ کاکا .
کاکا لەم چەند یارییەی دواییدا ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و پێدەچێت خۆزێ مۆرینهۆ لە یارییەکانی داهاتوو زیاتر پشت بە تواناکانی بەبەستێت . بە تێپەڕبوونی کات هیچ لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٢ خاڵ.[/center]
[center]
وێنهکان
[/center]
[center]
[/center]
[size=24]یاریگا نێت[/size]
[/center]