1

بابه‌ت: ڕیاڵ مەدرید ٤-٢ لیڤانتی : بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ مێرەنگی نزیکبووەوە

ئەمشەو لە یاری لوتکەی هەفتەی ٢٣ی خولی ئیسپانیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی لیڤانتی خاوەن پلەی چوارەمی کرد .

جگە لە بەرشلۆنە ، لیڤانتی تاکە یانەیە کە لە وەرزی ئەمساڵدا توانیوێتی شکست  بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بهێنێت پاش ئەوەی لە یاری قۆناغی یەکەمدا لە خاکی لیڤانتی ١-٠ تووشی شکست هات . هەربۆیە ڕیاڵ لەلایەک بەدوای تۆڵەدا دەگەڕا و لەلایەکیش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی جیاوازییەکە لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ ١٠ خاڵ .

دوور لە پێشبینییەکان و هەر لە سەرەتای یارییەکە لە خولەکی ٤  یانەی لیڤانتی  لە ڕێگای گۆستافۆ گابراڵ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد . دوای ئەو گۆڵە ڕیاڵ کۆنترۆڵی یاریگای گرتەدەست و هەوڵی زۆریدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام ئەنجامەکە بەو شیوەیە مایەوە تاوەکو دواین خولەکی نیوەی یەکەم کە تێیدا  ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڕیاڵ  هەژمارکرد و  ڤیسینتی ئایبۆرای بە کارتی سوورکردە دەرەوە ، سەرەنجام ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .

هەر لە سەرەتای نیوەی دووەم و لە خولەکی ٥٠ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی سەر دووەم گۆڵی تۆمارکرد  . پاشان هێندەی نەبرد لە خولەکی ٥٧ هەر ڕۆناڵدۆ بە لێدانێکی یەکجار جوان سێیەم گۆڵی خۆیی و یانەکەی تۆمارکرد  . پاشان لە خولەکی ٦٣ ئارۆنا کۆنیە توانی گۆڵی دووەمی لیڤانتی تۆماربکات و جیاوازییەکە کەمبکاتەوە بۆ ١ گۆڵ بەڵام کەریم بنزیمە بە گۆڵێکی جوان جارێکی تر جیاوازییەکەی بەرزکردەوە بۆ ٢ گۆڵ.

بە تێپەڕبوونی کات هیچ شتێک لە ئەنجامی یارییەکە نەگۆڕا و ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی دیکەی بەدەستهێنا و زۆر نزیکە لەبەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا .

http://l.yimg.com/j/assets/p/sp/getty/aa/fullj.a3274edc392e17813e3c8c81812e8eb0/a3274edc392e17813e3c8c81812e8eb0-getty-508810717.jpg

سه‌رچاوه‌ ياريگا

2

وه‌ڵام: ڕیاڵ مەدرید ٤-٢ لیڤانتی : بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ مێرەنگی نزیکبووەوە

بووه‌ ۲۷گۆڵ بۆ دۆن و۱۰خاڵ بۆ ڕیال پیرۆزه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: ڕیاڵ مەدرید ٤-٢ لیڤانتی : بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ مێرەنگی نزیکبووەوە

سوپاس بۆ وه‌ڵامت.