بابهت: مێژووی مهمالیكهكان_بهشی دووهم
[center]مێژووی مهمالیكهكان_بهشی دووهم
هۆكارەكانی سەركەوتنی شاڵاوەكە لە سەر دمیاگ:
أ- لایەنی موسوڵمانان
1- خۆراگری دانیشتوانی دمیاگ بەرامبەر بە داگیركەر.
2- خێرایی سوڵتان سەڵاحەدین ئەیوبی بۆ ئامادەكردنی سەرباز و چەك و جبەخانە.
3- یارمەتی نێوان سەڵاحەدین ئەیوبی و نورەدین زەنكی.
4- توانایی شەڕكردنی هێزی موسوڵمانەكان لە رووی پلان و رێكخستنێكی گونجاو.
5- رۆڵی نورەدین مەحموود بۆ یارمەتی دانی سەڵاحەدین لەلایەك و لەلایەكی تر گوشار خستنە سەر صەلیبیەكان لە وڵاتی شام.
ب- لایەنی خاچ پەرستەكان بۆچی شكستیان هێنا:
1- دواخستنی هێرشبردن بۆ سەر دمیاگ لەلایەن عەمووری یەكەم بو ماوەی سێ رۆژ ئەمەش وای كرد موسوڵمانەكان سوود لەم كاتە وەربگرن بۆ ئامادەكاری كردن بەرامبەر بە دوژمن.
2- رازی نەبونی خاچ پەرستەكان بە یارمەتی دانی سوپای بێزەنتیەكان لە چەك و جبەخانە.
ج- لایەنی بێزەنتیەكان:
1- نەشارەزایی سەركردەی بێزەنتیەكان بەناوی (كۆنتۆ) لە روویی سەربازی.
2- رۆڵی كەشتیگەری بێزەنتی زیاتر گواستنەوەی هێزبوو بۆ لێواری دمیاگ نەك شەڕكردن.
3- بڵاوبوونەوەی برسیەتی لەنێوان هێزە بێزەنتیەكاندا.
ئەنجامەكانی شاڵاوی دمیاگ
1- دۆڕاندنی شاڵاوەكە خاچ پەرستەكان و بێزەنتیەكان بۆ دمیاگ خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە مێژووی رۆژهەڵاتی دوور، چونكە ئەگەری ئەوهاوپەیمانەتە سەركەوتنی بەدەست هێنابا لەم شاڵاوە زۆر ئاستەم بوو یەكێتی لەنێوان میسر و شام دروست ببێت لەلایەن موسوڵمانەكان.
2- سەرنەكەوتنی ئەم شاڵاوە دوارۆژی سەڵاحەدین بەدەرخست بۆ پاڵپشتی كردن لە میسر بۆیە جێگای دەوڵەتی فاتمیەكانی گرتەوە بۆ رووبەروو بوونەوەی داگیركەران.
3- موسوڵمانەكان ورەیان زۆر بەرزبووەوە گەیشتە ئەو رادەیەی مەترسی بخەنەسەر میرنشینی خاچ پەرستەكان.
4- ئەم سەركەوتنە وای لێهات سەڵاحەدین ئەیوبی بەتەواوی سەركەوتن بەسەر فاتمیەكان بهێنێت رێگا خۆشكرا بۆ ئازادكردنی (بیت المقدس) لە فەلەستین.
سیاسەتی ناوخۆی سەڵاحەدین لە میسڕ:
أ- لایەنی سەربازی
سەڵاحەدین لەو بوارە چەند كارێكی گرنگی ئەنجامدا:
1- دروستكردنی تیپی (الصلاحیە) و تێكەڵیكرد لەگەڵ تیپی (أسدیە).
2- پشت بەستن بە مەمالیكی تورك كەوا رۆڵێكی بەرچاویان هەبوو لە دامركاندنەوەی سوپای سودانیەكان و دەركردنیان بۆ دەرەوەی شاری قاهیرە.
3- دروستكردنی سیستەمێكی سەربازی زۆرەملێ بۆ ئەوەی هەموو كاتێك لە ئامادەباشیدابێت لە كاتی جەنگدا.
ب- لایەنی ئابووری:
لەم بوارەش چەندین كاری ئەنجامدا:
1- دانانی باوكی (نەجمەدین ئەیوب) لەسەر سەروەت و سامانی وڵات.
2- هەڵگرتنی باج لەسەر خەڵكی میسر.
3- بڕیاردانی سەربەستی بازرگانی كرن.
ج- لایەنی ئاینی:
لەم بوارەش چەند كارێكی گرنگی ئەنجامدا:
1- نەهێشتنی بەكارهێنانی وشەی (حی علی خیر العمل) لە كاتی بانگداندا.
2- زیادكردنی ناوی خەلیفەی راشیدیەكان لە وتاری هەینیدا.
3- دروستكردنی گومان لە رەچەڵەكی فاتیمیەكان.
4- بڕیاریدا بە رووخاندنی بەندیخانەی فاتیمیەكان لە جێگای ئەو قوتابخانەی شافعیەی دروست كرد.
5- لابردنی ناوی خەلیفەی فاتیمیەكان لە سەردیواری (میحراب) كە بە زیوو نووسرابوو لە مزگەوتەكانی قاهیرە.
6- دروستكردنی چەندین خانەقای سۆفیەكان.
7- لابردنی كۆبوونەوەكانی بانگەشەی فاتمیەكان لە كۆشك و تەلاری (مزگەوتی ئەزهەر).
8- لابردنی هەموو قازیە شیعەكان دانانی قازیەكی سووننی لە جێگایان بەناوی (عەبولمەلیك كوڕی عیسا كوڕی دەرباز ئەلمارانی).
بڵاوكرنەوەی ئاینزای الاشعری (مزهب الاشعری) كە ئەمەش زیاتر رێگا خۆشكەر بوو بۆ گۆڕینی میسڕ بەرەو ئاینزای سوونی بەم شێوەیە سەڵاحەین ئەییوبی دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر میسڕ بۆیە هەستا بەخاڵی كۆتایی نەهێشتنی فاتمیەكان ئەوەبوو بڕیاریدا بە نەهێنانی ناوی خەلیفەی فاتمیەكان (خەلیفە عاچد) لە وتاری هەینیدا لە جیاتی ئەو ناوی خەلیفەی عەباسی (المستچئ باللە) هێنرا، هەروەها بەكارهێنانی دروشمی رەش كە ئەمەش بەرجەستەی دەوڵەتی عەباسیەكان. پاش ئەنجامدانی ئەم هەموو كارە سەڵاحەدین ئەیوبی دەستی بە سەر كۆشكی فاتمیەكان داگرت و منداڵەكانیشی دەست بەسەر كرد و بە زۆرەملێ لە كۆشكەكەی هێشتنەوە، هەر لەكاتی ئەنجامدانی ئەم كارانە خەلیفە (عاچد) نەخۆش كەوتبوو سەڵاحەدین ئەیوبی نەیهێشت بەم هەوڵانەی بزانێت بۆیە خەلیفە عاچد لە ساڵی (567ك- 1171ز) كۆچی دوایی كرد بۆیە سەڵاحەدین ئەیوبی بەتەواوی دەسەڵاتی وەرگرت.
ئەو گرفتانەی كە بۆ سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی دروست بوون:
1- لەگەڵ نورەدین مەحموود زەنكی :
هەرچەندە پەیوەندیەكی دۆستانە هەبوو لەنێوان سولتان صلاح الدین ئەیوبی و نوورەددین مەحموود) بەڵام هەریەكەیان بە گومانەوە سەیری ئەوی تریان دەكرد، چونكە (نورەددین مەحموود) وەك سەركردەیەك مامەڵەی لەگەڵ (سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی) دەكرد، بەپێچەوانەوە ( سولتان صلاح الدین ئەیوبی) وەك سوڵتانێك مامەڵەی لەگەڵ نوورەددین مەحموود دەكرد بۆیە هەردوولا بە گومانەوە تەماشای یەكتریان دەكرد، لەلایەكەوە سولتان صلاح الدین ئەیوبی حەزووئارەزوویەكی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی لە پاشەرۆژدا (قودس) ئازاد بكات، وەك سوڵتانێك لە مێژووی ئیسلامدا دەربكەوێت، بۆیە حەزوو ئارەزووەكانی سولتان صلاح الدین ئەیوبی گەلێك زۆربوون تا ئەوكاتەی تووشی تەنگ و چەڵەمەبوو لەگەڵ نوورەددین مەحموود پاش ئەوەی سوڵتان سولتان صلاح الدین ئەیوبی كاتێك دەستی بەسەر كۆشك و تەلاری (فاگمی)ەكاندا گرت ئەو زێر و زیوەی تێدابوو بەدیاری بۆ نووردەین مەحموود زەنكی نارد، كاتێك ئەم دیاریە گەیشتە دەست نوورەدین مەحموود زۆر تووڕبوو، چونكە لەو بڕوایەدابوو ناردنی ئەم دیاریە هۆكارێكی لەپشتە مەبەستی دەرخستنی دەسەڵاتی خۆیەتی، چونكە نوورەدین مەحموود پێویستی بەو دیاریە نەبوو بەڵكو زیاتر پێویستی بە سووپا هەبوو بۆ رووبەرووبوونەوەی خاچ پەرستەكان چونكە نوورەدین مەحموود وەك نوێنەرێكی خۆی مامەڵەی لەگەڵ سولتان صلاح الدین ئەیوبی دەكرد تا ئەوكاتەی نوورەدین مەحموود داوای لە سولتان صلاح الدین ئەیوبی كرد هێرش بكاتە سەر قەڵای (شوبەك) لە باشووری دەریای مردوو چونكە ئەم شوێنە مەترسیەكی گەورەی هەبوو بۆ كاروانە بازرگانی و حاجیانی موسوڵمان، بۆیە سوڵتان سولتان صلاح الدین ئەیوبی لەساڵی (567ك- 1171ز) هێرشی كردە سەر ئەم قەڵایە و توانی ئابلۆقەی بدات لەوكاتەدا نزیك بوو ئەم شارە خۆبەدەستەوە بدات لەناكاو سوپای نوورەدین مەحموود هێرشی كردە سەر (قەڵای الكرك) كە ئەویش هاوسنوور بوو لەگەڵ (قەڵای شەوبەك) بۆیە سوڵتان سولتان صلاح الدین ئەیوبی بەم هەواڵە زۆر سەرسامبوو هەتا دارودەستەكەی داوایان لێكرد لەگەڵ نوورەدین مەحموود كۆنەبێتەوە نەكوو بەمەبەستی لادانی سوڵتان سەلاحەدین هاتبێت بۆیە لەوكاتەدا هەواڵێك گەیشتە سولتان صلاح الدین ئەیوبی كە ئاژاوە لەناو شاری قاهیرە رویدایە بۆیە یەكسەر دەستی لە ئابلۆقەی ئەم شارە هەڵگتر و بەجێی هێشت، ئەم كردەوەیەشی نووردەین مەحموودی زۆر تووڕەكرد چونكە لەو بڕوایەدابوو فرمانەكانی شكاندووە بۆیە سوڵتان سولتان صلاح الدین ئەیوبی داوای لێبوردنی لە نوورەدین مەحموود كرد لەبەر ئەوەی بارودۆخی مصڕ سەقامگیرنییە بۆیە بەپەلە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ مصڕ، لە ئەنجامی ئەمەشدا ناخۆشی كەوتە نێوان سولتان صلاح الدین ئەیوبی و نوورەدین مەحموود بۆیە سولتان صلاح الدین ئەیوبی ماوەیەك لە شام مایەوە دەستی كردبەكۆكردنەوەی سوپایەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نوورەدین مەحموود بەڵام باوكی (نەجمەددین) ئامۆژگاری سولتان صلاح الدین ئەیوبی كرد، كە چاكەی نوورەدین لەیاد نەكرێت چ فرمانێكی پێكردی جێبەجێی بكە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ پەیوەندی دۆستانەی نێوان (نەجمەدین و نوورەدین مەحموود) تا هەواڵی نەخۆش كەوتنی نەجمەدین ئەویب گەیشتە سولتان صلاح الدین ئەیوبی لەشام ئەوەبوو بەناچاری رووی لە مصڕ كرد لە ساڵی (568ك- 1172ز)، پێش ئەوەی بگاتە مصڕ هەواڵی وەفاتكردنی پێگەیشت، نوورەدین مەحموود هەر لەسەر فرمانی خۆی بەردەوام بوو بۆ رووبەرووبوونەوەی سوڵتان سولتان صلاح الدین ئەیوبی ئەوەبوو بڕیاریدا لەسەرتای ساڵ نوێ بچێتە مصڕ سولتان صلاح الدین ئەیوبی دەسگیربكات و لای بدات بەڵام لە ساڵی (569ك- 1173ز) نورالدین محمود وەفاتی كرد لەپاشەخۆی كوڕەكەی بەناوی (سەیفەددین غازی) جێگای گرتەوە.ئەمەش منداڵبوو دارودەستەی نوورەدین لەجیاتی ئەو فرەمانڕەوایەتیان دەكردبەم شێوەیە سولتان صلاح الدین ئەیوبی لە گیروگرفتەكانی نوورەدین مەحموود رزگاری بوو.
2--بزووتنەوەی عمارە الیمنی لەیەمەن:
عمارە الیمنی یەكێكە لە شاعرو مێژوونووسەكانی خەلافەتی فاگمی بەبەردەوامی هۆنراوەی بەسەر خەلیفەكانی فاگمی ووتووە لە كۆشك و تەلارەكان بۆیە ئەیووبیەكانی وەك داگیركەرێك وەسف دەكرد بە چاوێكی سوك تەماشای سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی دەكرد وەك كۆیلەیەكی بچووك ئەم بزووتنەوەیە زۆر مەترسی هەبوو لەسەر دەوڵەتی ئەیووبی و كە پەیوەندی بە یارمەتی دەرەوە كرد لە ساڵی 570ك/1174ز پەیوەندی بە هۆزی ئیسماعیلیەكان كرد بەسەركردایەتی ( رشیدالدین سنان) ئەویش ئامادەباشی بۆ نارد بۆ ناردنی خۆبەختكار بۆ كوشتنی سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی لەلایەكی ترەوە عمارە الیمنی پەیوەندی بە مەلیكی بیت المقدس كرد (عەمووری یەكەم ) كە ئەویش بڕیاریدا لە رێگای وشكانی هێڕش بكاتە سەر مصر وە لەلایەكی ترەوە پەیوەندی بەمەلیكی صقلیە كرد ولیەمی دووەم كە ئەویش ئامادەباشی خۆی پیشاندا بە 282 كەشتی وە 30000 سەرباز كە ئەوانیش هێڕش بكەنە سەر بەندەری ئەسكەندەریە پیلانەكە لەو كاتە ئاشكرابوو كەنوێنەرێكی عەمووری یەكەم بەسەردان هاتە لای سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی لەسەرەوە وا خۆی پیشاندا رێزو سڵاوی مەلیكی بیت المقدس پێیە بۆ سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بەڵام لەژَێرەوە بۆ ئەوە هاتبوو لەگەڵ قبگیهكان (مەسیحی) پیلان بگێڕن بۆ ئەنجام دانی كارەكانیان بەڵام سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئەم پیلانەی ئاشكرا كرد لە رێگای نوێنەری خۆی كەبەشێوەیەكی نهێنی لەناو ئەو پیلانەدا بوو ناوی (زین الدین كوری نجا) پاش ئەوەی پیلانەكەی بۆ سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئاشكرا كرد توانی سەركردەی ئەم بزووتنەوەیە بگرێت و لە سێدارەی بدات بەگەیشتنی ئەم هەواڵە عەمووری یەكەم كۆچی دوایی كرد لەلایەكی ترەوە سوپای ولیەمی دووەم ئاگای لەم هەواڵە نەبوو هێرشی كردە سەر بەندەری ئەسكەندەریە وە توانی چەند كەشتیەكی بازرگانی نوقم بكات بەڵام لەپڕێكا سوپای سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی هێڕشێكی كردە سەریان و كۆمەڵێك كەشتی لێ نوقم كردن ژمارەیەكی زۆری سەربازەكانی كوشت ئەمەش بووە هۆی شكستی سوپای ولیەمی دووەم و بەناچاری ئەم شوێنەیان جێهێشت وە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی توانی بەسەریاندا زاڵ بێت كۆتایی بە پیلانەكە بهێنێت .
ئازادكردنی وڵاتی نوبە
پاش ئەوەی كە سولتان صلاح الدین ئەیوبی وڵاتی یەمەنی ئازادكرد رووی كردە وڵاتی نوبە، لەو وڵاتەدا خەڵكەكەی مەسیحی بوون كە ئەمەش دەكەوێتە سەرووی زێی نیل لە كۆنەوە پەیوەندیەكی تەواویان هەبووە لەگەڵ مصڕ هەر لە سەرەتای هاتنی ئاینی ئیسلام ئەوانە سەر بە وڵاتی مصڕ بوونە هەموو ساڵێك سەرانەیان دەدا بە مصڕ بەرامبەر ئەمەی لەسەر ئاینی خۆیان بمێننەوە هەرچەندە هەندێك جار گیروگرفتیان بۆ وڵاتی مصڕ دروستدەكرد كاتێك كە بارودۆخی وڵاتی مصڕ سەقامگیر نەبوو بۆیە صەڵاحەدین زۆرگرنگی بەو وڵاتە دەدا ئامانجی ئەوەبوو پارێزگاری سنووری وڵاتی مصڕ بكات بۆیە بڕیاریدا ئەو وڵاتە ئازادبكات بیخاتە ژێر دەسەڵاتی مصڕ پارێزگاری لێبكات لەدەستدرێژی دەرەوە، بەبەردەوامی فەرمانرەوایی نۆبەیەكان زیاتر بانگەشەی بیرو باوەڕی خۆیان دەكرد، كە ئاینی مەسیحی بوو، هەروەك خاچ پەرستەكان لە وڵاتی شام ئەمانەش زۆرجار لە فەرمانرەوای مصڕ هەڵگەڕانەوە هەندێك جار سەرانەیان نەدەدا زۆرجاریش هێرشیان دەكردە سەر شاری ئەسوان لە مصڕ بۆیە سولتان صلاح الدین ئەیوبی زۆر گرنگی بەو شوێنە دەدا چونكە ئەو ناوچەیە بارودۆخێكی شڵەژاوی بەخۆیەوە دەدی بەتایبەتی پاش رووخانی دەوڵەتی فاتیمی بەشی زۆری لایەنگرانی دەوڵەتی فاتمی ئەوانەی لە قاهیرە دوورخرابونەوە روویان لەم شوێنە دەكرد بەتایبەتیش هەوڵیان دەدا دەوڵەتەكەیان بگەڕێتەوە.
هەروەها ئەو كاروانانەی بەمەبەستی حەج و بازرانی رێگای باشووری نیلیان دەگرتەبەر لەو ناوە بۆ شاری (قۆس) پاشان لەوێشەوە بەرەو بەندەری (عیزاب) لەسەر دەریای سوور ئەمەش ئەو رێگەیان دەگرتەبەر بۆ ئەوەی لە مەترسی خاچ پەرستەكان دووربكەونەوە بەتایبەتیش لەسەر رێگای (سوێس و عەقەبە و سیناْ) بۆیە ئەو هۆكارانەبوون كە سەڵاحەدیین ئەیوبی هاندا بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچەیە لە ساڵی (568ك- 1173ز)، براكەی تووران شای نارد توانی ئازادی بكات و زۆربەی ناوچەكانی نۆوبە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی ئیبراهیم كوردی كرد بە والی لەسەر ئەم شوێنە، ئەمەش لەسەر دەسەڵات مایەوەتا ساڵی (570ك-1174ز) تا وەفاتی كرد.
نەوبیەكان دەسەڵاتیان وەرگرتەوە ئەوەبوو سەرلەنوێ داوای ئاشتیان كرد بەڵام توران شاه رازی نەبوو هەوڵی دا بیگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی ئەوەبوو یەكێكی ناردبۆ وڵاتی نەوبە بەناوی (مەسعود حەلەبی) بۆ مەبەستی پشكنینی ئەم وڵاتە لە ئەنجامدا بۆی دەركەوت كە ئەم وڵاتە لەرووی ئابووریەوە بێهێزە و وڵاتێكی بچووك و هەژارە بۆیە تەنها سەرانەی لێوەردەگرتن و خۆیان فەرمانڕەوای خۆیان دەكرد.
ئارەزووی سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بۆ وڵاتی شام
پاش مردنی سولگان نوورالدین محمود بارودۆخی شام بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت بۆ ئەوەی یەكێك لەپاش خۆی فەرمانڕەوایی بگرێتە دەست ئەوەبوو لە پاش خۆی كوڕێك و كچێكی بەجێهێشت كوڕەكەی تەمەنی 11 ساڵ بوو بە ناوی مەلیك اسماعیل بوو كەئەوەش تەمەنی بچووك بوو بۆ وەرگرتنی دەسەڵات بۆیە ئەوان سەركردەیەكی سوپایان كردە وەصایا یان سەرپەرشتیار بەناوی شمس الدین محمد كوڕی عبدالملك نازناوی كوڕی مقدم ئەمەش سەرپەرشتی فەرمانڕەوایی وڵاتی شام دەكات لە جیاتی مەلیك اسماعیل تاتەمەنی گەورە دەبێت بۆ فەرمانڕەوایەتی وڵاتی شام بۆیە نوێنەریان نارد بۆ هەموو شارەكانی وڵاتی شام وەناوهێنانی لەوتاری هەینی و هەروەها نوێەریان بۆ سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی نارد لەمصر كەبووە بەمیری موسڵمانان بەمەش ئەوە دەردەكەوێت مەبەستیان ئەوەبوو كە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی وەك سەركردەیەكی سوپا مامەڵە لەگەڵا بكەن كەئەمەش لەسەرەتادا لەلایەن نورالدین محمود ئەم كارەی پێسپێردرابوو سەرباری ئەوەش بنەماڵەی زەنگیەكان دەسەڵاتیان لەشاری موصل هەبوو بەتایبەتیش هەر لەپاش مردنی نورالدین محمود سیف الدین غازی براكەی هاتە سەر حوكم لەگەڵا براكەی بەناوی عمادالدین زەنگی لە سنجار هەرچەندە نورالدین محمود لەپاش مردنی وای چاوەڕوان دەكرد كوڕەكەی دەسەڵات بگرێتە دەست بەڵام بەهۆی ئاژاوەوە بووە هۆی ئەوەی بارودۆخی وڵاتی شام بەرەو ئاڵۆزی بڕوات لەگەڵا شاری موصل بە هۆی ئەو پێشبڕكێیەی لە نێوان میرە زەنگیەكاندا هەبوو بۆ دەسەڵات وەرگرتن تا لە كۆتایی دا كێشەكە لە نێوان دووسەركردەی سوپا دەركەوت یەكێكیان شمس الدین كوڕی علی الدایە لەحلب ئەویترشیان شمس الدین محمد كوڕی عبدالملك كوڕی مقدم ئەوانە هەردووكیان سەركردەی سوپابوون هەریەكەیان دەیانویست سەرپەرشتیاری مەلیك صالح اسماعیل بن لەفەرمانڕەوایەتیدا تاوای لێهات لە كۆتاییدا شمس الدین علی كوڕی الدایە داوای یارمەتی كرد لە سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بۆ ئەوەی شام لەگەڵ مصر یەكبخات بۆیە مەلیك صالح اسماعیل لەدوولاوە تووشی ئاژاوە بوو یەكێكیان دەیویست سەر بە سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بێت ئەویتریشیان دەیویست سەر بەزەنگیەكان بێت وەهەروەها شاری موصلیش دەیویست سەربەخۆی بەتەنها هەبێت بۆیە دەتوانین بڵێین لە پاش مردنی نورالدین محمود سێ ویلایەتی جیاواز درووست بوون یەكێكیان لە حلب دووەمیان لە دمشق سێیەمیان لە موصل لەلایەكی ترەوە مصر دووربوو لەوڵاتی شام لەژێر دەسەڵاتی سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بوو بۆیە موسڵمانەكان لە رۆژهەڵاتدا دووچاری پارچە پارچەبوونێكی گەورە بوون لە نێوانیاندا بۆیە سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بیری كردەوە ئەو ئاژاوەیە نەهێڵێت و دەستی بەسەر شام دابگرێت و یەكیەتیەك درووست بكات لە نێوان مصرو شام بۆ ئەوەی هەمان ئامانجی عمادالدین زەنگی و نورالدین محمود جێبەجێبكات بۆ یەكخستنی موسڵمانەكان دژ بە خاچ پەرەستەكان بۆیە سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی یەكسەر پەیوەندی بەخەلافەی عباسی كرد بۆ ئەوەی رێگای پێبدات بارودۆخەكە یەكلابكاتەوە شام بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی خەلیفەی عباسی ئەوكارانەی سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی كردبوونی هەر لەرووخانی دەولەتی فاتیمیەكان و ناوهێنانی خەلیفەی عباسی لەوتاری هەینی وەهەروەها رووبەڕووبوونەوەی خاچ پەرەستەكان لەبەر چاوگرت سەرباری ئەوەش ئازادكردنی یەمەن لەژێر دەستی عبدالموئمن كوڕی المهدی كەئەویش بەفەرمانی خەلیفەی عباسی بوو بۆیە خەلیفەی عباسی لە ساڵی 570ك/1174ز رێگای بە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی دا كە ئەوبۆشایەی لەپاش مردنی نورالدین محمود درووست بوە جێگای بگرێتەوە بۆ یەكخستنی موسڵمانەكان دژ بەخاچ پەرەستەكان ئەوەبوو كەوا توانی ناوچەكانی وڵاتی شام بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی وەكو دمشق , حلب , سەرباری ناوچەكانی تر وەكو سنجار و ئامەد و دیاربەكر وەهەروەها ناوچەی جزیرە جگە لە موصل لەبەرئەوەی خەلیفەی عباسی رێگای پێ نەدا موصل بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی لەبەرئەوەی ترس لەفراوان بوونی دەسەڵاتی سولگان صلاح الدین ئەیوبی درووست بوو بۆیە شاری موصل بەهێلی سوور دانا كەئەویش سنووری دەوڵەتی عباسیەكانە ئەمەش جۆرە ساردیەك لە نێوان خەلیفەی عباسی و سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی روویدا بەتایبەتی هەتا مردنی خەلیفە المستچئ عباسی بەردەوام بوو ساڵی 575ك/1179ز لەپاش ئەمەدا سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی نوێنەرێكی خۆی نارد بۆ لای خەلیفەی نوێ كەئەویش كوری خەلیفە المستچئ عباسی بوو بەناوی ئەبوو العباس اجمد نازناوی ناصرلدین لله تیایدا سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی سەرەخۆشی لە خەلیفە كرد لەلایەكی تریشەوە پیرۆزبایی دەسەڵات وەرگرتنی لێكرد ئەمەش ئەوە پێشان ئەدات كە سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بەردەوام ملكەچی خەلیفەی عباسیە لەبەرامبەر ئەمەشدا خەلیفەی عباسی چەندبن نازناوی بە سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بەخشی لەوانە وەكو ناصرالدولە , عمادالدولە , فخرالدولە , تاج الملوك و السلاگین . بەڵام ئەم پەیوەندیە بەردەوام نەبوو تاگەیشتە ئەوڕادەیەی نێوانیان بەرەو لاوازی رۆیشت كاتێك سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی خۆی ئامادەكرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی شاڵاوی خاچپەرستەكانی سێیەم ئەمەش بەهۆی ئەوەی كەوا سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی داوای لەخەلیفەی عباسی كرد كە یارمەتی بدات بەسەربازو بەچەكەوە بەڵام خەلیفەی عباسی تەنها هەندێك لەنەوت هاوێژەكانی بۆ رەوان كرد یارمەتیەكی زۆر كەمی دا ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی سولگان سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی چونكە پێویستی بەیارمەتیەكی زۆر هەبوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی خاچ پەرەستەكان ئەمەش وایكرد كە پەیوەندی نێوانیان بەرەو كزی و لاوازی بڕوات .
[/center]