1

بابه‌ت: مێژووی مه‌مالیكه‌كان _به‌شی سێ یه‌م

[center]مێژووی مه‌مالیكه‌كان _به‌شی سێ یه‌م

پیلانی ئیسماعیلیەكان دژ بە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئەیوبی:
لە پاش مرنی خەلیفەی فاتمی (المستنصرباللە) ساڵی (468ك- 1094ز) لەپاشە خۆی دوو كوڕی بەجێهێشت یەكێكیان بەناوی (نزار) ئەوی تریشیان بەناوی (المستعلی) بەر لە وەفاتكردنی خەلیفەی فاتمی یەكێك لە سەركردەی بانگەشەی فاتمیەكان بەناوی (حسن كوڕی سەباح) هاتە لای خەلیفەی فاتمی داوای لێكرد لە پاش مردنی یەكێك بكاتە ئیمام، ئەوەبوو بڕیاریدا كوڕە گەورەكەی بەناوی (نزار) بكاتە جێنشینی خۆی بەڵام كوڕە بچووكەكەی لەپاشمردنی بابیان دەسەڵاتی گرتە دەست بەناوی (مستعلی) پاشان پیلانی گێڕا برا گەورەكەی كوشت، بەم شێوەیە حەسەن كوڕی صەباح رووی لە رۆژهەڵاتی وڵاتی فارس كردتوانی قەڵایەك دروست بكات ناوی لێنا قەڵای مردن (قلعە الموت) كە لەسەر چیایەكی بەرز بوو لەناوچەی (دیلم) لەوێوە بانگەشەی بیر و باوەڕی ئیسماعیلیەكانی دەكرد، زۆر جار ناویان لەخۆیان دەنا گروپی (نەزاریە) یان (حشیشیە) یان (باگنیە) كە ئەمەش خۆیان بەلایەنگرانی (نزار كوڕی المستنصرباللە)ی خەلیفەی فاتمی دادەنا.
ئەوەبوو بۆ یەكەم جار لەساڵی (558ك- 1163ز) نوێنەرێكی خۆی نارد بەناوی (رەشیدەددین سنان) كە نازناوەكەی (شیخ الجبل) بوو، بۆ وڵاتی شامی نارد بەتایبەتیش بۆ هەرێمی (نصیریە) پاشان رووی كردە حەلەب، ئەمەش بە جلوبەرگی دەروێشی بوو پاش ئەوەی چەند هەفتەیەك لە حەلەب مایەوە پاشان رووی كردە بنكە و بارەگای فاتمیەكان بەتایبەتیش وەكو قەڵای (القدموس، العلیقە، الكهف، المصیاف) لەوێوە درێژەیان بە بیرو باوەڕی خۆیان دەدا لەساڵی (570ك- 1174ز) پاش ئەوەی سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی توانی كۆتایی بە دەوڵەتی فاتمیەكان بهێنێت، ئیسماعیلیەكان كەوتنە پیلان گێڕان دژی دەوڵەتی عەباسی و سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بۆ ئەوەی دەوڵەتەكەی خۆیان بگەڕێننەوە، پاش ئەوەی سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی دەسەڵاتی فراوان كرد هەوڵیدا یەكێتیەك دروستبكات لە نێوان مصڕ و شام بۆیە بڕیاریدا لەسەرەتادا حەلەب بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی ئەوكاتەش فەرمانڕەوایی حەلەب بەدەستی زەنكیەكان بوو لە ژێر فەرماندەی (سەعدەددین كمشتەكین) پاش ئەوەی بەم هەواڵەی زانی خێرا پەیوەندی بە ئیسماعیلیەكان كرد بەتایبەتی رەشیدەددین سینان بۆ ئەوەی رووبەڕووی  سولتان صلاح الدین ئەیوبی ببێتەوە بەرامبەر ئەم هاوكاریەش پارەو سامانێكی زۆری پێبەخشی بۆیە رەشیدەددین سینان بڕیاریدا بەناردنی چەند خۆبەخشێك (فیدائی) بۆ تیرۆركردنی (أغتیال) سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئەم كۆمەڵە خۆبەخشكارە توانیان بچنە ناو سەربازگەی ئەیوبیەكان ئەوەبوو لەسەرتادا یەكێكیان ئاشكەرابوو لەلایەن (میر خەمارەتكین) كوژرا، پاشان یەكێك لەو خۆبەخشكارانە خۆی گەیاندە خیوەتگای سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی بەڵام یەكێك لە پیاوەكانی سوڵتان رێگای لێگرت و كوشتی ئەوانی تریش ئاشكەرابوون بەڵام بەرگریان لەخۆیان كرد تا هەموویان كوژران، بەم شێوەیە پیلانی یەكەمی رەشیدەددین سینان پوچەڵ كرایەوە، بۆیە ئەم رووداوە بۆ  سولتان صلاح الدین ئەیوبی دەركەوت كە بەتەنیا دوژمنەكانی خاچ پەرستەكان و زەنكیەكانی نین، بەڵكو فاتمیەكانیش دوژمنی سەرەكین، ئەم پیلانەی رەشیدەددین سینان پاڵی پێوەنا كە سەر لەنوێ‌ پیلانێكی تر دابڕێژێت بۆیە لەساڵی (571ك) بڕیاریدا بە ناردنی چەند خۆبەخشكەرێكی تر بۆ تۆڵە سەندنەوە لە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئەم خۆبەخشكارانە بەجلی سەربازی خۆیان خزاندە ناو سوپای ئەیوبیەكان لەو كاتەشدا سوپای ئەیوبیەكان ئابلۆقەی قەڵای (عەزاز) یان دەدا ئەم خۆبەخشكارانە لەگەڵ ئەم سەربازانە خۆیان تێكەڵكرد بۆیە لە هەلێك دەگەڕان تا تۆڵە لە سەڵاحەددین بكەنەوە بەتایەبتی لەوكاتەی سڵاحەددین سەردانی خیوەتگای یەك لە سەركردەكانی سوپای خۆی دەكرد بەناوی (چاولی ألاسدی) بۆ ئەوەی سەربازەكان هانبدات بۆ ئازادكردنی قەڵای عەزاز لەم كاتەدا یەك لەو خۆبەخشكارانە پەلاماری سوڵتان  سولتان صلاح الدین ئەیوبیی دا بەچەق و هێرشی كردە سەر سڵاحەددین چەند چەقۆیەكی لەسەری دا بەڵام سوڵتان ئازاری پێنەگەیشت لەبەر ئەوەی كڵاوی ئاسنینی لەسەر بوو.

دەستدرێژی خاچ  پەرستەكان بۆ سەر حیجاز (577ك- 578ك/ 1181-1182ز):
حیجار كەوتۆتە نیمچە دوورگەی عەرەب لەرووی ئاینیەوە شوێنێكی پیرۆزی هەیە سەرباری ئەوەی كەوتۆتە سەر دەریای سوور بۆیە گرنگیشی هەیە لە رووی بازرگانیەوە، سەرەتای دەستپێكردنی خاچپەرستەكان بۆ هێرشبردنە سەر حیجاز لەلایەن كەسایەتیەكی فڕەنسی دەستی پێكرد كە لەسەرچاوە بێگانەكان بەناوی (رینودی شایتۆن) یاخود بەناوی (ریجناڵد) هەروەها لە سەرچاوە عەرەبیەكان بەناوی (بێرنس ئەرناڵد) هاتووە، ئەو كەسایەتیە رقو كینەیەكی زۆری بەرامبەر بە موسوڵمانەكان هەبوو بەتایبەتی پاش ئەوەی دەسەڵاتی گرت بەسەر (ئەنتاكیا) و هەروەها هەردوو قەڵای (كەرەك و شەوبەك) لە دەوروپشتی وڵاتی شام، بۆیەكەم جار دەستدرێژی كردە سەر كاروانە بازرگانیەكان و حاجیەكان، چونكە شوێنێكی ستراتیجی گرنگی هەبوو كەوا كەوتۆتە نێوان (مصڕ و شام و حیجاز) بۆیە مایەی هەرەشەیەكی گەورەبوو بۆ سەر موسوڵمانەكان هەرچەندە لە ساڵی (555ك/1161ز) كاتێك ویستی هێرشبكاتە سەر ناوچەی جزیرە لەلایەن جێگری (نوورەددین مەحموود) لە دیمەشق بەدیل گیرا، تا پاش مردنی نورەددین مەحموود لە سجن مایەوە تا ساڵی (571ك/1175ز) لەلایەن ئەمیری حەلەب بەناوی (سەعدەددین كەمشتەكی) ئازادكرا، بۆیە لەساڵی (577ك) بڕیاریدا هێرشبكاتە سەر حیجاز ئەوەبوو لە رێگای وشكانیەوە گەیشتە نێزیك بیابانی (تەیماْ ) پاش ئەوەی ئەم هەواڵە گەیشتە سەڵاحەددین بۆیە كوڕە براكەی خۆی نارد بەناوی (فرخ شاه) توانی ئابلۆقەی كەرەك و شۆفەك بدات بۆیە ارنارگ ناچار بوو لە بیابانی تیماْ  پاشەكشە بكات و بگەڕێتەوە شوێنی خۆی بەڵام ارنارد بەم كارە نەوەستا بۆ ساڵی داهاتوو واتە ساڵی 578ك بیری كردەوە سەر لەنوێ‌ هێڕش بكاتە سەر حیجاز ئەو هێرشكردنەش چەند ئامانجێكی لەپشتەوەبوو:
1- لایەنی سیاسی: ئامانجی ئەوەبوو دەست بەسەر ناوچەكە دابگرێت و سنووری ناوچەكەی  فراوان بكات خۆی ببێتە دەم راستی خاچپەرستەكان بەم شێوەیە دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموو ناوچەكاتدا بسەپێنێت .
2- لایەنی ئابووری: ئامانجی ئەوەبوو لەڕووی بازرگانیەوە دەست بەسەر دەریای سوور دابگرێت بەتایبەتی بەندەری عەدەن لەباشوور وەبەندەری ئیلە لە باكوور بەم شێوەیە دەست بەسەر بازرگانی دەریای سۆر دادەگرێت پاشان دەسەڵاتی خۆی فراوان دەكات بەسەر ئۆقیانۆسی هادی.
3- لایەنی ئایینی: مەبەستی ئەوەبوو ئایینی پیرۆز لەناوببات درووشمە ئایینیەكان نەهێڵێت ئەمەش لەڕێگای دەست بەسەر داگرتنی مەدینەی پیرۆز و هەڵكەندنی گۆڕی پێغەمبەر د.خ وەلەلایەكی تریشەوە دەست بەسەر مەككەی پیرۆز دابگرێت و كەعبە بڕوخێنێت و پاشان بەردە رەشەكە بەتاڵان ببات بەم شێوەیە موسوڵمانان بێبەشدەكات لەبنەماكانی حەج و عومرە وەسەرباری ئەوەش بڵاوكردنەوەی خاچ پەرستەكان لەم ناوچانەدا بۆیە بڕیاریدا چەند كەشتیەكی ئامادەكرد ئەو كەشتیانەش پارچە پارچە بوون لەسەر پشتی وشتر گواستیەوە لە كەڕەكەوە بۆ لێوارەكانی دەریای سوور لەوێشەوە كەشتیەكانی یەكخستەوە پڕی كرد لەسەرباز و چەك و جبەخانە، لەسەرەتادا لەوێشەوە رووی كردە بەندەری (ئیلا) توانی دەست بەسەردا بگرێت هێزێكی بەرگری لەم ناوچەیە بەجێهێشت لەوێشەوە لەرێگای دەریاوە رووی كردە (بەندەری عیزاب) پاشان دەستی بەسەر ئەم بەندەرەدا گرت ئینجا چالاكیەكانی لە رۆژئاوای دەریای سوورەوە گواستەوە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای سوور لەوێشەوە نێزیك بۆووە لە بەندەرەكانی شاری مەدینە لەوانە وەكوو (بەندەری حەوراْ ) و (بەندەری یەنبوع) ئەو كەشتیانەی لەوێبوون توانی بیانسووتێنێت و پاشان دەستیان بەسەردا بگرێت بەدرێژایی لێوارەكانی دەریای سوور درێژبۆوە تا گەیشتە (بەندەری جەددە) ئینجا كەشتیەكانی لەبەندەرەكان بەجێهێشت رووی كردە رێگای وشكانی تا گەیشتە (بیابانی توهامە) هەندێك سەرچاوە باس دەكەن تەنها یەك رۆژ مابوو بچێتە ناو شاری مەددینە.

روبەرووبونەوەی صەڵاحەدین و خاچ پەرستەكان:
لەشەڕی (حەتین) (583ك/1187ز) پاش ئەوەی سەڵیبیەكان هەوڵیاندا رووبەرووی سوپای (ئەیوبیەكان) ببنەوە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئەیوبی ئامادەباشی خۆی كرد بۆ رووبەرووبونەوە، یان هەستا لەسەرەتادا دەستی كرد بە گۆڕانكاری سیاسەتی ناوخۆ، ئەمەش بەدوورخستنەوەی براكانی لەدەسەڵات نزیككردنەوەی كوڕەكانی بۆ دەسەڵات لەوانە (مەلیك عادلی) دوورخستەوە لە مصڕەوە بۆ حەلەب لە جێگایدا لە مصڕ كوڕەكەی دانا بەناوی (مەلیك ئەلئەفزەل عەلی) لەگەڵ كوڕە براكەی بەناوی (موزەفەرەددین تەقیەددین عومەر) بەڵام ئەم دوەیان ناكۆكی لەنێوانیاندا روویدا لەسەر دەسەڵات بۆیە سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ترسی لە كوڕە براكەی نیشت هەستا بەلابردنی لە جێگای ئەو كوڕێكی تری دانان بەناوی (مەلیك ئەلعەزیز عوسمان) بەم شێوەیە كوڕە براكەی لە مصڕ دوورسخستەوە و چەند ناچەیەكی لە وڵاتی شامدا پێبەخشی لەلایەكی ترەوە سەرلەنوێ‌ مەلیك عادلی لە حەلەب دوورخستەوە چونكە ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگبوو لە جێگائەو كوڕەكەی خۆی دانا بەناوی (مەلیك زاهیر غیاسەددین غازی) بەم شێوەیە مەلیك عادلی دوور خستەوە هەندێك ناوچەی پێبەخشی وەكو (روهاو حەران و میافارقین) لەلایەكی ترەوە بەتول مەقدیسی بەرەو ئاڵۆزی دەرۆیی بەتایبەتی لە كۆتایی فەرمانڕەوایی (بلدوینی چوارەم) بەهۆی نەخۆشیەوە ئەوەبوو ئامادەباشی دەكرا بۆ هاتنی كوڕەكەی بەناوی (بلدوینی پێنجەم) پاش ئەوەی بلدوینی چوارەم وەفاتی كرد كوڕەكەی لەجێگەی باوكیدا دانرا، بەسەرپەرشتی (ریمۆندی سێیەم) میری (تەرابلوس) تاگەورە دەبێت سەرپەرشتی دەكات بۆیە هەر لەم كاتەدا خاچ پەرستەكان زیاتر پێویستیان بە ئاشتی و هێمنی بوو بۆ ئەوەی بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن چونكە بەیتول مەقدیس هەر لە ساڵی (581ك-585ك) دووچاری برسیەتی ببوەوە بۆیە (ریمۆندی سێیەم) پەیمانی بەست لەگەڵ سوڵتان صلاح الدین ئەیوبی ئەم پەیمانەش بۆ ماوەی چوار ساڵ بەڵام بارودۆخی خاچ پەرستەكان زۆری نەخایاند لەپاش بڕیاردانی بلدوینی پێنجەم بۆ وەرگرتنی دەسەڵات ناكۆكی كەوتە نێوانیان پاش ئەوەی (بلدوینی پێنجەم) وەفاتی كرد، بەتایبەتی لە نێوان (مەلیك جای لوزجنان) لەگەڵ (ریمۆندی سێیەم) بەمەبەستی وەرگرتنی دەسەڵات، ئەوەبوو هێز و توانای (جای لوزجنان) بەهێزتر بوو بە پاڵپشتی (ئەمیر جیرار) لەگەڵ (ئەرنات) توانی دەسەڵاتی مسۆگەر بكات لە بیتول مەقدیس بەم شێوەیە ریمۆند نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەست پاش ئەوەی (جای لوز جنان) دەسەڵاتی وەرگرت بۆیە بڕیاریدا تۆڵەی خۆی لە جای بكاتەوە، ئەوەبوو نامەیەكی ئاراستەی سەڵاحەددین كرد بۆ ئەوەی یارمەتی بدات دەسەڵات وەربگرێت لە بیتول مەقدیس بەرامبەر ئەمە سوڵتان  سولتان صلاح الدین ئەیوبی پێشوازی لەم داوایەی كرد ئەمەش سەرەتایەك بوو بۆ تێكچوونی بارودۆخی خاچ پەرستەكان.
سەردەمی مەلیك عادل (596-615ك)
پاش ئەوەی (سوڵتان سەڵاحەدین ئەیوبی) وەفاتی كرد دەوڵەتی ئەیوبی بەرەو بێهێزی رۆیشت، چونكە لەپاشەخۆی دەسەڵاتی بەسەر منداڵەكانی دابەشكرد ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی برایەكان و كوڕە برایەكانی كەم بكاتەوە سەرباری ئەمەش هەر لەساڵی (589ك) تاكو ساڵی (596ك( بۆ ماوەی (7) ساڵ شەڕی ناوخۆ لەناو بنەماڵەی ئەیوبیەكان روویدا كە ئەمەش كاریگەری كردە سەر لاوازكردنی دەوڵەتی ئەیوبی، كە ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ روخانی دەوڵەتەكەیان  تا ساڵی (596ك/1199ز) مەلیك عادل توانی دەوڵەتی ئەیوبی رێكو یەك بخاتەوە پاش ئەوەی مەترسی خاچ پەرستەكان لە زیادبوون بوو بەتایبەتی لەساڵی (593ك) كاتێك لەلایەن (خاچ پەرستەكان) هێرش كرایە سەر شاری (بەیروت) لەلایەن مەلیكی قوبرس (عەمووری لوزجینان) توانی دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرێت و بیخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی پاش ئەوەی خاوەنی ئەم شارە بەناوی (عزەددین سامە) شارەكەی بەجێهێشت هەرچەندە (مەلیك عادل) توانی لەبەرامبەر شاری بەیروت شاری (یافا) دەست بەسەردابگرێت لەهەمان ساڵدا بەم شێوەیە دەوڵەتی ئەیوبی تووشی دووبەرەكی و لاوازی بوو ئەگەر بگەڕێینەوە سەر هۆكارەكان زیاتر لەناو بنەماڵەی ئەیوبیەكان ئەم كارە روویدا ئەمەش وای كرد هەر لەپاش مردنی (سوڵتان سەڵاحەددین ئەیوبی) سەری هەڵدا بەتایبەتی دوو تیپی سووپا هەبوون بەناوی (تیپی صەڵاحیە و ئەسەددیە)، تیپی صەڵاحیە لەلایەن (فەخرەددین چەركەسی) سەرپەرشتی ئەم تیپە دەكرا، ئەویش یەكێك بوو لە كۆیلەكانی سوڵتان سەڵاحەددین هەروەها تیپی ئەسەددیە بەسەرپەرشتی (سەیفەددین یاز گوخ) كە ئەویش كۆیلەی (ئەسەدەددین شێركۆ) بوو، ئەم دوو تیپە رۆڵێكی گەورەیان گێڕا لە قوڵكردنەوەی كێشە ناوخۆیەكانی بنەماڵەی ئەیوبیەكان بەتایبەتی (تیپی صەڵاحیە) لایەنگرانی كوڕەكانی سەڵاحەددین بوون بەڵام (تیپی ئەسەددیە) دژی كوڕەكانی سەڵاحەددین بوون لەم ناوەندەدا (مەلیك عادل) هەم هەلەی قۆستەوە تیپی ئەسەددیەی هاندا یارمەتی دان بۆ ئەوەی بەسەر تیپی سەڵاحیەدا سەر بكەوێت ئەو ئامانجەی گەیشتە دی پاش ئەوەی میری تیپی سەڵاحیە (فەخرەددین چەركەسی) وەفاتی كرد لەساڵی (608ك/1211ز) بەم شێوەیە كوڕەكانی سەڵاحەددین بەرەو بێهێزی رۆیشتن (مەلیك عادل) توانی دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەیوبیەكان بسەپێنێت و توانی یەكێتی دەوڵەتی ئەیوبی بگەڕێنێتەوە یەك لەكارە گرنگەكانی، گرنگی و بایەخدان بوو بە شاری (دمیات) ئەوەبوو لەساڵی (614ك/1217ز) هەڵسا بە قایمكردنی سنووری شاری دمیات بەدامەزراندنی شارێكی سەربازی بەناوی شاری (عادلیە) ئەم شارەش لە بنچینەدا شارێكی سەربازی بوو ئەم شارەی بە چەك و سەرباز زەخیرەدا، بۆ ئەوەی وەك هێزێكی بەرگریكار و یارمەتی دەر، سەرباری ئەمەش هەستا بەدروستكردنی تاوەرێكی گەورە لەناوەراستی زێی نیل كە ئەمەش لەلای رۆژهەڵاتەوە لە زێی نیلەوە بۆ دمیات دێت لە رۆژئاواوە لە (شاری جیزە) بۆ دمیات دێت، ئەم دوو شوێنەش بەزنجیرێك پێكەوە بەسترابوەوە بۆ ئەوەی لەكاتی هێرشی خاچ پەرستەكان دەرگای دەریاوانیان لێدابخات ئەمەش مەبەستی ئەوەبوو دەوڵەتی ئەیوبیەكان لەمەترسی خاچ پەرستەكان بپارێزێت، ئەوەبوو خاچ پەرستەكان پاش ئەوەی شكستێكی گەورەیان خوارد لەسەردەمی سوڵتان سەڵاحەددینی ئەیوبی بە دۆڕاندنیان لە شەری (حەتین) بەشی زۆری كۆبوونەوە لەشاری (عەكا) لەگەڵ ئەوەشدا خاچ پەرستەكان نیازیان وابوو هێرش بكەنە سەر شاری دمیات بەتایبەتی بەسەركردایەتی (جان دی بیرین) كە مەلیكی (بیت المقدس) بوو لە (عەكا) لەگەڵ بەشداری كردنی جێگری پاپا بەناوی (كاردیناڵ بلاجیوس) كە ئەمەش لەساڵی (615ك/1228ز) ئەنجامدرا لەوكاتەدا مەلیك عادل كوڕەكەی خۆی لە میسر دانابوو لەجیاتی خۆی بەناوی (مەلیك كامل) هەروەها كورەكەی تریشی (مەلیك موعەزەم عیسا) لە (دیمەش) بەنوێنەرایەتی ئەو حوكمی دەكرد، كاتێك خاچ پەرستەكان هێرشیان دەستپێكرد مەلیك عادل لە دیمەشق بوو لەبەر ئەوە ئەركی بەرگری كردنی شاری (دمیات) كەوتە سەر شانی كوڕەكەی (مەلیك كامل) بۆیە مەلیك كامل بەبەردەوامی یارمەتی چەك و جەنگاوەری دەنارد لەشاری (عادلیە) بۆ شاری (دمیات) بۆئەوەی رووبەرووی خاچ پەرستەكان ببێتەوە پاشان بۆ ماوەی چوار مانگ مەلیك كامل بەرگری لەشاری دمیات كرد بەڵام لەكۆتایدا خاچ پەرستەكان دەسەڵاتیان بەسەر تاوەرەكەدا گرت و توانیان دەرگای دەریایی بكەنەوە بچنە ناو شاری دمیات كاتێك ئەم هەواڵە گەیشتە مەلیك عادل كە ئەوكات لە دیمەشق بوو زۆر خەمێكی گەورەی خوارد بە شكستهێنانی موسوڵمانان بۆیە هەر لەو ساتە وەختەدا مەلیك عادل وەفاتی كرد لەساڵی (615ك/1218ز).

سەردەمی مەلیك كامل (615- 637ك/ 1218-1238ز)
پاش ئەوەی خاچ پەرستەكان توانیان سنووری دەریایی ئەیوبیەكان ببەزێنن لەم كاتەدا مەلیك عادل لە وڵاتی شام بوو كاتێك ئەو هەواڵەی پێگەیشت لە خەفەتی ئەو هەواڵە كۆچی دوایی كرد، لە دوای خۆی كوڕەكەی هاتە سەر فەرمانڕەوایی بەناوی مەلیك كامل ئەوكات بەردەوام بوو لە بەرگری كردن لە شاری (دمیاگ) لە دژی خاچ پەرستەكان بۆیە هەر لەدوای كۆچی دوایی كردنی باوكی دەسەڵاتی لە مصڕ گرتە دەست هەوڵیدا بەربەست دروست بكات لە پێشكەوتنی كەشتی خاچ پەرستەكان لە رووباری نیل، بۆیە هەستا بەدروستكردنی دیوارێك لەناو رووباری نیل ئەویش بە ریزكردنی كۆمەڵە كەشتیەك بۆ ئەوەی خاچ پەرستەكان نەتوانن بەرەو پێشەوە بێن بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا خاچ پەرستەكان توانیان ئەم كەشتیانە ببڕن و بەرەو پێشەوە بڕۆن، بۆیە مەلیك كامل ناچار بوو كەشتیەكان نوقمی دەریابكات بۆ ئەوەی نەتوانن بەرەو باشووری شاری (دمیاگ) برۆن، بۆیە هەستان بە هەڵكەندنی لقێكی كۆن لە لقەكانی نیل كە پێی دەڵێن (كەنداوی شین) ئەم لقەش ئاوی بۆ دەهات لە لقەكانی (دمیاگ) نزیك شارۆچكەی (بورە) كە لەوێشەوە دەچێتە ناو دەریای ناوەڕاست لە باكوورەوە، بۆیە خاچ پەرستەكان ئەم شوێنەیان هەڵكەند بۆ ئەوەی كەشتیەكانیان لەوێوە بجووڵێتەوە بەرەو شارۆچكەی (بورە) كە بەرامبەر شاری (عادلیە)بوو كە لەوێوە زۆربەی زۆری هێز و سەربازگەی ئەیوبیەكان لەم شوێنەدا بوو بۆیە هەردوو سووپای (ئەیوبی و خاچ پەرستەكان) رووبەرووی یەك بوونەوە تەنها زێی نیل لێكیان جیادەكردەوە ئەوەبوو شەڕێكی گەورە لەنێوان هەردوولا روویدا لە ئەنجامدا كەشتیوانە دەریایی مصڕیەكان توانیان سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنن پاش ئەوەی كەشتیەكی گەورەیان بەدیل گرت بەناوی (مرمەت)ئەم كەشتیەش گەورەترین كەشتی خاچ پەرستەكان بوو، ئەمەش یەكێك بوو لە سەرسوورهێنەرەكانی دونیا، چونكە ئەم كەشتیە لە ئاسنی پۆڵا دروستكرابوو ئاگر كاری لێنەدەكرد سەرباری ئەوەش بەشی زۆری لە چەندین بزمار دروستكرابوو كێشی هەریەكێك لەم بزمارانە دەگەیشتە (25) رەتڵ بەم شێوەیە ئەم رووبەرووبوونەوەیە نزیكەی مانگێكی خایاند لەم پێكدانەدا شاری (دمیاگ) دوورەدەست بوو لە دوژمن، چونكە بارودۆخەكە زیاتر لە شاری عادلیە بوو بەڵام لەناكاو بارودۆخەكە لەناو سووپای ئەیوبیەكان گۆڕا ئەوكاتەی پیلانێكی گەورە دژ بە مەلیك كامل لەناو سەربازگەكەی روویدا بەتایبەتی هەندێك لە میرە كوردەكان پێی هەڵسان لەوانە (عیمادەددین مەشتوب) هەوڵی ئەوەیان دەدا مەلیك كامل لە فەرمانرەوایی لابدەن براكەی لە جێگای دانێن بەناوی (مەلیك فائیز) بەڵام ئەم كارە لەلایەن مەلیك كاملەوە ئاشكەرا بوو بۆیە ترس و دڵە راوكێی تووش بوو لەناو سەربازگەی عادلیە بۆیە زۆر لەخۆی ترسا بڕیاریدا بەشەو ئەو سەربازگەیە بەجێبهێڵێت بۆیە كشایەوە بەرەو باشوور بەرەو شاری (ئەشمووم تەناح)، لەوكاتەدا كە زۆربەی سەربازەكان بەم شتەیان زانی ئەوانیش ورەیان هاتە خوارەوە دەست بەجێ‌ سەركردەی سوپاكەیان سەربازگەی عادلیەی بەجێهێشت لەگەڵ ئەو هەموو چەك و جبەخانەیە كاتێك سەڵیبیەكان بەم كارەیان زانی ئەوەبوو ئەم هەلەیان قۆستەوە بۆیە لە رێگای دەریایی و لە زێی نیلەوە بەرەو رۆژهەڵات رۆیشتن تا توانیان دەست بەسەر سەربازگەی عادلیە بگرن ئەو هەموو چەك و جبەخانە بكەوێتە ژێر دەستیان پاشان بەرەو باكوور پێشڕەویان كرد بۆ شاری (دمیاگ) ئەم پێشڕەویشە لە وشكانی و دەریایەوە دەستیان پێكرد لە ساڵی (616ك/1219ز) پاش ئەوەی مەلیك كامل توانی زاڵ ببێت بەسەر ئەم پیلانە ئەویش هەستا بەدوورخستنەوەی براكەی بۆ سنجار هەروەها دوورخستنەوەی (عیمادەددین مەشتوب) بۆ وڵاتی شام، بۆیە هێزی خۆی كۆكردەوە و دەستی كرد بە پەیوەندی كردنی خەڵكی شاری (دمیاگ) بۆ ئەوەی ورەیان بەرزبكاتەوە رووبەرووی خاچ پەرستەكان ببنەوە ئەویش لە رێگای یەكێك لە پاسەوانە تایبەتیەكانی خۆی بەناوی (شەمایل) ئەمەش بەبەردەوامی زێی نیلی دەبڕی تا دەگەیشتە شاری دمیاگ لەوێوە ورەی خەڵكەكەی بەرزدەكردەوە تێی دەگەیاندن كە یارمەتی لە رێگادایە بۆ بەرپەرچدانەوەی خاچ پەرستەكان، ئەم ئابلۆقەیەش لەلایەن خاچ پەرستەكان نزیكەی یەك ساڵی خایاند ئەمەش بووە هۆی بێزاربوونی خەڵكی شارەكە چونكەی بووە هۆی بڵاوبوونەوەی برسیەتی و نەخۆشی و مردنی خەڵك لەسەر شەقامەكاندا ئەمەش وای كرد ورەی خەڵكی شارەكە داببەزێت بەرامبەر خاچ پەرستەكان بۆیە خاچ پەرستەكان توانیان دەست بەسەر شارەكەدا بگرن و پاشانیش تاڵانی بكەن كەئەویش لە ساڵی (616ك/1219ز) كە ئەم كاتە مەلیك كامل لە شاری (ئەشمون تەنەح) بوو لەوێوەو شارێكی دروستكرد بەناوی (ئەلمەنسورە) ئەمەش دەستی كرد بە بانگەوازی و یارمەتی لەسەرەتادا داوای لە خەلیفەی عەباسی كرد پاشان داوای لە میرە ئەویوبیەكان كرد لەوڵاتی شام و هەروەها میرە كوردەكانی تر لە شاری (قاهیرە و ئەصوان) بۆ ئەوەی رووبەرووی خاچ پەرستەكان ببێتەوە لەلایەكی ترەوە خاچ پەرستەكان یارمەتیەكی زۆریان لە ئەوروپا و رۆژئاوا بۆ دەهات هەروەها لەلایەن میرنشینە خاچ پەرستەكان لە وڵاتی شام، بۆیە ئەوانەش كە تەواو بوون روویان لە شاری (دمیاگ) كرد بەتایبەتی بەرەو شاری (تەلخە) لەباكووری سەربازگەی موسوڵمانەكان بۆیە تەنها شاری (ئەشموون تەنەح) لەنێوانیان دابوو، بۆیە ئەم دوو سوپایە رووبەرووی یەك بوونەوە لە وشكانی و دەریایی كەشتیە مصڕیەكان بەسەركردایەتی (بەدرەددین كوڕی حەسون) پێشڕەوی كرد بەرەو هێزە خاچ پەرستەكان كە ژمارەی كەشتیەكانی سەد كەشتی دەبوو بۆیە توانی ئەو یارمەتیانەی كە بۆ خاچ پەرستەكان دەهات ببڕێت و نەهێڵێت یارمەتیەكانیان پێبگات.  [/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: مێژووی مه‌مالیكه‌كان _به‌شی سێ یه‌م

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

3

وه‌ڵام: مێژووی مه‌مالیكه‌كان _به‌شی سێ یه‌م

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡