بابه‌ت: خولی عێراق (هه‌ولێر ، دهۆك ، زاخۆ ) نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ب
له‌خولی فۆكسی نایابی عێراق
دهۆك و زاخۆ رێگای سه‌ركه‌وتنیان ون كردووه ، هه‌ولێریش ده‌یوێت چاو له‌وان بكـات !
سـانی نـاصیح_ YSM21.NET
هه‌فته‌ی سێیه‌م له‌خولی نایابی یانه‌كـانی عێراق كۆتایی هات هه‌ر یه‌ك له یانه‌كـانی هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ نه‌یان توانی دڵی هانده‌ران خۆش بكه‌ن كاتێك نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
یـانه‌ی دهۆك له‌گروپی یه‌كه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـای خۆی رووبه‌رووی یـانه‌ی نه‌فت بۆوه یانه‌ی دهۆك له دوو یاری نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌م یارییه دا چاوی له سێ خـاڵ بوو به‌ڵام ئـامـانجهكهی نه‌هاته دی دوو چـاری شكست هـات و بۆجـاری سێیه‌م تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌چێشت كاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به‌رامبه‌ر نه‌فت هێنـا ، یانه‌ی دهۆك له گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات له سێ یاری سێ خـاڵی هه‌یه له‌رێزبه‌ندی حه‌وته‌م ده‌بین درێت .
یانه‌ی زاخۆش هاوشێوه‌ی یانه‌ی دهۆك له‌سێ یاری نه‌ی توانیه‌وه تامی سه‌ركه‌وتن بچێشێت ، یانه‌ی زاخۆ له دواین یاری خۆی دا كه رووبه‌رووی یانه‌ی حدود بۆوه به‌گۆڵێكی بێ وه‌ڵام شكستی هێنـا یانه‌ی زاخۆ له گروپی یه‌كه‌م یاری ده‌كـات له سێ یـاری دوو به‌رامبه‌ر و شكستێكی هه‌یه خـاوه‌نی دوو خـاڵه له‌رێزبه‌ندی هه‌شته‌م ده‌بین درێت .
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوو شكستی هێنـا ، له یاری به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا چـاوی له‌سێ خـاڵی یاری بوو كاتێك له‌نێو یاریگـا و هانده‌رانی خۆی یاری كـرد به‌ڵام نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشی نیشـانده به‌ڵام یاریزانه‌كـان نه‌یـان توانی گۆڵ تۆمـار بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات ، یانه‌ی هه‌ولێر له گروپی دووه‌م یاری ده‌كـات خـاوه‌ن یه‌ك سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ره ، له‌رێزبه‌ندی پێنجه‌م ده‌بیندرێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی چوار خـاڵ .
رێزبه‌ندی پێنج یـانه‌ی گروپی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی هه‌فته‌ی سێیه‌م .
1- یـانه‌ی زه‌ورا 7 خـاڵ
2- یانه‌ی نفط الوسط 7 خـاڵ
3- یانه‌ی طلبه 6 خـاڵ
4-یانه‌ی نفط الجنوب
5- یـانه‌ی نفط 5 خـاڵ
له گروپی دووه‌م دا :
1- یـانه‌ی قوه جويه 9 خـاڵ
2-یـانه‌ی نجف 6 خـاڵ
3-یانه‌ی شرطه 6 خـاڵ
4-یانه‌ی ميناء 4 خـاڵ
5- یانه‌ی هه‌ولێر 4 خـاڵ
گۆڵكاری خوله‌كه‌ش تا ئێستا یاریزانی یانه‌ی قوه‌جه‌ویه یه یاریزان حمادي أحمد عبد الله بهتۆمـاركردنی 3 گۆڵ .