بابه‌ت: كچانی هه‌ولێر روبه‌روی كچانی كه‌ركوك ده‌بنه‌وه .
له‌خولی فوتساڵی نایابی كوردستان ، كچانی هه‌ولێر روبه‌روی كچانی كه‌ركوك ده‌بنه‌وه .
بریاره سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 3:30ـی عصر ، له‌هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی فوتسـاڵی كوردستان له شـاری كه‌ركوك كچـانی هه‌ولێر روبه‌رووی كچـانی كه‌ركوك ببێته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوو یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی هه‌ولێر توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر كچانی ئارارات سبه‌ی هه‌ینی له‌گروپی یه‌كه‌م له هه‌فته‌ی دووه‌م كچانی هه‌ولێر رووبه‌روی كچانی كه‌ركوك ده‌بێته‌وه ،بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كچانی هه‌ولێر به‌باشی خۆیـان ئامـاده كردووه و چـاویان له سێ خـاڵی یارییه‌كه‌یه ، كاپتنی یانه‌كه نه‌سیرین گوتی ئێمه به‌باشی بۆ یارییه‌كه‌ی كه‌ركوك ئامـاده‌ین و چاومـان له‌سه‌ركه‌وتنه .
ئه‌وه‌ی جێ ئـامـاژهیه كچانی كه‌ركوك له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م توشی شكستێكی گه‌وره بوونه‌وه به‌رامبه‌ر كچانی زێره‌ڤانی به ئه‌نجـامی 15 گۆڵی بێ وه‌ڵام كچانی كه‌ركوك شكستیـان هێنـا .
سانی ناصیح _بـ،ڕ،كـ(هه‌ولێر )
8 / 10 / 2015