1

بابه‌ت: (ئــیــدریــس بــــارزانــی ) ئــە و سەرکردەیەی کـوردو کوردستان شانازی

(ئــیــدریــس بــــارزانــی )
ئــە و سەرکردەیەی کـوردو کوردستان شانازی پێــوەدە کـات .
٣٣ســاڵ بـەسەرکـۆچـی  دوایی ئیدریس بارزانیدا تێدەپەڕێت ،
ئیدریس بـارزانی، دایم خەمی گەورەی پشمەرگەبوو
مــن  دەڵـێـم.
(ئــیــدریــس بارزانی ) لــەڕووی ھـزرەوە زۆر لـە تـە مـەنــی خـۆی گــەورەتــربـــوو،
مـن دەڵـێم .
(ئــیــدریــس بارزانی )
جـیاوازی نـاوچایـەتـی و سنـوور.ھـەمووکوردێکی بەبرای خـۆی دەزانـی وەڕێـزێـکی زۆر زۆری هـەبوو
بـۆ گــشت مـرۆڤـێک لـەھـەرنـەتەوەو ئـایـن وڕەگـەزێـک وە ئـیمـانی تـەواویشی ھـەبـوو بە سەرکـەوتـن ودواڕۆژێـکی ڕووناک بـۆ گــشـــــــــت
گــەلــی کـوردستان .ھـەربـۆیە کارو دەنـگ و خەبـات و دووربـیـنی کـاک ئـیدریــسـی ھـەمـیشەزیـندوو ھـەمــوو سـنوورە کـانی کـوردستانـــی بــڕیــبوو،
بــە درێــژای مێژووی ھاوچەرخ ،لەناو گەلی کورددا،
سەرکردەی ئەتۆ سەریان ھەڵداوە ،کە بوونەتە
سیمبولی نەتەوەی و نیشتیمانی ،کە ڕاستەوخۆ
لە قۆناغە چـیا جیاکـانی خەبات و
بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردا ڕۆڵی کاریگەریان ھە بووە
(ئیدریس بارزانی )یش یەکێک بووە لەو سەرکردانەی کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خە باتی سیاسیی و سەربازی ،چ لەسەر ئاستی کوردستان
(بە تایبەتی باشوری کوردستان )
چ لەسەر ئاستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد .
بەگـشتی ، چ لە سەر ئاستی عێراقـدا ھەبـووە،
بـە ئامانـجی سەرخستنی بـزاڤـی ڕزگاریخوازی،
گەلـی کورد ، ھـەرچەندە ئیدریس بارزانی لە تەمەنێکی زوو کۆچی دوای کرد بـەڵام لە ماوەی ٢٦ساڵ خە بـاتی لە ڕیــزی بـزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا ، تـوانی ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێ  ئەمەش دەگـەڕێـتە وە بـۆ ئەوەی کـە ئــەو
کــەســایە تـیــیە ســوودی لـە ئــەزمــوونی ،
مـەلـا مــســـتە فا بـارزانـی بـاوکـیـیە وە وەرگرتووە،
کـە بـۆ ماوەی نـیــو سـەدە ڕابـەرایە تی بـزووتنەوەی ڕزگاریـخاوازی کـوردی کردووە.
ئـیدریــس بـارزانـی ،
خـاوەن پێـگەیە کـی سیاسیی وسەربـازی دیاربووەو
ڕۆڵـی بـەرچاوی لـە گـۆڕانـکارییە سیاسیی و سەبـازییە کانـدا گێڕاوە بـۆ ھێنانەدی ئـامـانجەکانی
گـەلی کـورد ، بـەڵـام کاک ئـیدریــسی ھـەمیشەزیندوو ، وەک پێویست مـافی شایستەی خـۆی لە مێـــژوویـــی نـەتە وەکەی نـەدراوەتـێ
لـە گەڵ ئە وه شـدا کـەتائێـستا ئـەوندەی من ئـاگاداربـم تـوێـژیـنەوەیەکـی ئـە کادیـمی کـە سەرلەبەری لایە نە کانی ژیانی ئیدریس بارزانی،
ئەنجام نەدراوە بـۆیە لەژێر ڕۆشنای ئەو م نوسینەم
لەژێر ناونـیشانی (ئیدریس بارزانی )لەساڵی
١٩٤٤بـۆ ساڵی ١٩٨٧ ،ژیان و ڕۆڵی سیاسیی و سەربازی لە بـزوتـنە وەی ڕزگاریخوازی کورد)
من مێـژویە کی ،ئـیدریس بارزانیـم لـە بەرکردوو،
کە دە ڵێن ھیوایە تی کاری سەربازی بـووە.
ئیدریس بارزانی.لەسەرفەرمانی بارزانی باوکی لەساڵی ١٩٦٤دا لە ناوجەی بارزان دەچێتە ناوچەی
ڕانیە  بـۆ ھـاوکاریـکردنـی لـە کاروباری پێشمەرگە
لـە بوارە کانی سەربازی ئیدریس بارزانی . دایم لە ھەوڵی ئە وە دابووە پێشمەرگە سەربەرزبێت
زۆربەی ئـەوکـەسانەی ،کەلە نزیکەوەلەگەڵ.
(ئیدریس بارزانی )کاریان کردووە  وئاشنایەتیان لەگەڵی ھەبـووە و ناسیـویـانە (عمرعەلی قزڵجەی)
دەڵێــت ،کاک ئیدریس بارزانی زۆر لەسەرخۆو پاک ودڵـســۆز و سـادە لە ژیان و متمانـە و بیـروڕایەکـی
بە ھێــزی بە خـۆ ھــەبـووە و زیـرەک و وردبـین لەگەڵ ھـەمـوو ئـە مـانە بـە خشندەو مـرۆڤدۆست بــووە، ئیدریس بـارزانـی جگه‌له‌وه‌ی كه‌ كوڕی رابه‌ڕی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد و سه‌ركرده‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان جـەنـڕال  مسته‌فا بارزانی نه‌مر بوو، هاوكات كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند و كارامه‌ و خوێنده‌وارێكی به‌توانا و بیر رۆشن بوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی هزری ئاشتی و یه‌كسانی و ئازادیخوازی و دیموكراسی بوو له‌ هه‌مانكاتیشدا چه‌كی شانی بۆ به‌رگری له ‌ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌ی بوو،
عمرعەلی قـزڵـجەی .دەڵــــێت
(کـاک ئیدریس بـارزانی )وێنەیـــەکـــی پــاک و بێگــــەردی (بارزانی )بوو ھەموو سیـفە تە کانی
لـــەودا بــەدیــدەکــــرا،
ئیدریس بارزانی ،خاوەن پێگەیەکی سیاسیی و سەربازی دیار بووەو ڕۆڵی بەرچاوی لە گۆ ڕانکارییە،
سیاسیی و سەربازییە کاندا گێڕاوە بۆ ھێنانەدی ئامانجەکانی گـەلـی کـورد ،بەڵام ئەوکـەسایەتیە  وەک ، پێویـست مـافـی شـایستەی خـۆی لە مێژوی نـە تە وە کەی نـەدراوەتێ ،
ڕۆڵی (ئیدریس بـارزانـی ) لەشەڕی ھەندرێندا،
ئـە وشەڕە بە نە خـشەیەکی داڕێژراو بــەنـــاوی
(تــوکـــلـت عــەلــی الله) دەستی پێـکرد ،
چـیای ھـەندرێـن (٢٨٧٥)م بەرزەو دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شـاری ھـەولێر بەدوری (١٠٠)کم،
لـە ڕۆژھەڵاتی شاری ڕەوانـدزەوە، درێژیەکـەی (٤٥)کم دەبـێـت کەلە ڕۆژھەڵاتی ڕەوانـدزو تـاکو ڕۆژئــاوای گــونـدی دەرگـەڵـە ،چـیا یەکی سەخت و وشـکە.دوای سەرکەوتـنی پێـشـمـەرگـە لـەشەڕی چیای ھـەندرێـن لە (١٢ـی ئایاری ١٩٦٦)توانتان،
پـاش شەڕێـکی تـوند بـەشـێکـی گرینگی لە چـیای
ھـەندرێـن و زۆزک دەست بە سەردابـگـرن ، (ئـیدریـس بارزانی: )لە بنـــەماڵە یەکی ئایـــنـــی پەروەردەبـبوو کەپێگەیەکــــی تایبەتییان ھەبوو.
لــــە سەرئاستی کوردستان ھـــــــەرلەسەرتــــای
سەدەی بیستەمەوە.ئەوندەی کرابێت بــــۆیــــان یارمەتی کـەسانی ھە ژار و لێقەوماوانیان داوەو وبەرگریـیان لێــکـردوون، لە ساڵی ١٩٦١کەشۆڕشی ئەیلوول بەرپا دەبێت، بە سەرکردایەتـی جـەنـڕال  مەلا مستەفا بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئیدریـــــس بارزانی وەکـــ  پێشمەرگەیــەکــــــی ئەوشــۆڕشــە تــێــکۆشـــانی  دەســـت پـــئ دەکات
گـەلـی کــــورد، سەرکــردەیـەکی و خەباتگێــڕێـــکی گــەورەی وەک (ئیدریس بارزانـــی )لـــــەدەســـت داکـــــەخــاون ، مێــژوویـــــەکـی پـڕسەروەری بوو،
(ئــیــدریــس بــــارزانــی )
کــەسێـــکی ڕۆشـنبـیروقـسەزان و بـەئـەموون بووە.
ئیدریس بارزانی ،بەزمانێکی ڕەواقسەی کردووە،
بەشێوەیەکــی ڕاشـکاوانـە ئـەوەی ھــەیــبووە .
دەریـبڕیـووە بۆ ئەوەی بەرامــبەری زوو زانیـویەتی،
کە مـەبـەسـتی چـیــیەو چـی دەوێـــت ڕووداوی مێژووی زۆر لـاگــرنـگ بــووە سـوودی لێـوەردەگـرت ، بــە ڵــام بــۆ ڕوداوی مێژوو نەدەژیا.
بـــەڵـکو بۆ ئـێــستاو ئـایــندە دەژیــــــــا،
(ئــیــدریــس بـارزانـی )ھەر لە منداڵییـــەوە دەرکــــەوت، کە زۆر زیـــرەک  و ژیـــرو و چالاک بووە و بیرکەرەوەیەکـــــی  کارامە بووە و زۆر حەزی لە خوێندن بووە و تێکەڵ بە کەسانی بیرمەند و ،
ئەدیبان دەبوو،
ڕۆڵــی (ئــیــدریــس بـارزانـی )لـەگـفتوگۆکانی.
ڕێــککـەوتـنـنامەی ١١ـی ئاداری ١٩٧٠دا:
ئــیــدریــس بـارزانـی .لەساڵی (١٩٦٦ـی١٩٧٠)دا
ئەوەی سـەلـمـانـد ،کەسەرکردەیەکـی سەربــازی .
ھـەڵـکەوتـووە،
رۆڵـی (ئــیــدریــس بـارزانـی )لـــــە ســــاڵــــی،
(١٩٧٠ــی١٩٧٥) بەھـۆی ئەو گۆڕانکـــــاریــــیە.
سـیاسییانەی ،کەھاتە پێشەوە پارتی دیمۆکراتی کــوردستان .دوای ڕێــککـەوتـنـنامەی ١١ـی ئادار،
کـۆنگـرەی (٨)ی خۆی دەبەستێت ،
لە ١ی تەمووزی ١٩٧٠، ئــیــدریس بارزانی لە گە ڵ
مـەسعـــود بـارزانـی ،بــرای بەئەندامی لیژنەی ناوەندی (پ-د-ك-)ھـەڵــدەبــژێـــردرێـــــن،
(ئــیــدریــس بـارزانـی )وێـــڕای ئــەوەی کـوڕی ،
جـەنـڕاڵــێــکی مێـــژوویـــی (مــستەفا بـارزانـی )
بـــووھـــاوکـــات ڕۆڵ و نــــاوبـــانگــێــکی گەورەی،
ھــەبـوو لـە شــۆڕشی ئــەیـلوول و شــۆڕشی گوڵان.
کـۆچـی دوای (ئـیدریس بارزانی )
پـــێــش  ئەوەی کۆچـــی  دوای بکــات باسی ئــەوەی  کردووە،کە ھـەندێک ئازار لەسنگی ھەیە ،بۆ ئەومەبەستە ھەندێ جــــار شۆفێرەکـــەی ناردووەتە لای ئەوانەی کەنە خۆشی دڵیان  ھەبووە،
تـاکو لـەڕێــگەی ئـەوانـە وە بـزانـێت  نـیشانـەکـانی نـەخـۆشـی دڵ چــیــن .لـە ڕۆژی ٢٩ـی١ـی١٩٨٧)
ئیدریس بارزانی ،لـە شـاری تـاران بـووە بـەمـە بـەستی بـە جێـگە یـاندنی ھـەنـدێ کـاروباری
حـــزب لـەبـەرە بـەیـانـەوە تـاکوکـاتژمـێر پێنجی
ئـێوارە، سەرقـاڵی کـاروبـارەکـانی دەبـێت ،لەو
سـەفـەرەی  بـەوانەی کـە یـاوەری بـوونە ، دەڵێت
ھـەنـدێک گرفـتی دڵــــــم ھەیــــــــە بـۆ نـــــەچین پشکنینێکی دڵـم بـــــکەم ئەوانیش دەڵێـن بـۆ نــــــا
بابچیـن کـەچی پـەشیـمان دەبێتەوە، دەڵـێـت بـەیانی کـۆ بـوونـەوەیـەکـم ھـەیـە لـەکـوردستـان
{بــە مـەسـتی کـوردسـرانـی ئـێـــران }
کـە پـێویـستە بـگەمـە ئـەو کـۆ بـوونـەوەیـــــە،
ئەو کــاتە {لـەورمــێ }{ڕەزایــە}دەوەسـتیـن و پـشکنینەکـە دەکـەم ھــەرلـە قـسانـە بـە شـۆفـێرەکـەی دەڵـــێـت ،دوای تـەواو بـونی کـارەکـانـمان پـێـکەوە دەچـین بـۆ دەروەی وڵـات بـەم شـێـوەیـە بـۆ مـان دەردەکـەوێـــــــــت کــــە
{ئـیدریــس بــارزانی }خــۆی زانـیویـەتی کـە نـە خــۆشـیــیـە کــەی نــە خــۆشـی دڵـــــە.
دوای خـۆ ئـامـادە کـردنیــان کـاتـژمـێـر سێ ونیوی
بـەرە بـەیـان لــە{کـەرەج} بـەڕێــدەکـەوێت بـەرەو
ورمـێ کـاتـژمـێـری پێنجی بـەرەبـەیان
{ئـیدریــس بــارزانی } دەڵـێـت کـاتـی نـوێـژ ھـاتـووە بـۆ یە دەوەستن و تـاکو نـوێـژەکـەی دەکات،
ئینــجا بـەڕێـدەکـەونـەوە بـۆ نـیوەڕۆ لـە چێشتخانەیەک لـادەدەن نـانی نـیوەڕۆ دەخـۆن دوای تێپـەڕیـن لـە شارە کـانی (خـۆی وشـاپوور)،
دەگــەنــە شـــاری ورمێ (ئـیدریــس بــارزانی )
لـەوشـارە دەچـێتە بـارەگـای پێـوەندیـیەکـانی پارتی،چەنـد تە لەفـونـێک دەکـات ئینــجا ئێـوارەی
{٣٠ــی١ــی١٩٨٧}بــەرەو گــونـدی (سـلیڤانە)
بــەڕێـدەکـەوێـت بـە مـە بـەستی کـۆ بوونەوەی لەگەڵ شـاندی پــارتە سـیاسـییە کـانـی کـوردستان،
کـە لـە گــونـدی (ڕاژان )ئـەنـدامـانی ئـەشانـدە لـە
ھـاتـنـەوەی (ئـیدریــس بــارزانی )ئـاگـادار دەکـرێنەوە ،پــاش ئـەئـاگادار کـردنەوە لە ماڵەوەی
خەریـکی ئـەوەدەبـێت دەست نـوێـژ ھـەڵگرێت و نوێـــژ بـکات لـەکـاتی ئـاسای خۆی دوادەکـە وێت
ئـەوانەی لـەوئ بـون دەچـن بـزانن لـەبەڕچی دواکەوتووە، کـاتێ سەیری دەکـەن لـەوشوێنەوە ویستوویەتی دەست نوێـــژ ھـەڵگرێ کـەوتووە،
بـەپـەلـە سـواری ئـوتـۆمـبێلـێکی دەکـەن دەیـبەن
بۆ نـەخـۆشـخانـەی (شیرو خورشید)ی شاری ورمێ
پـزیـشکـەکـان پـشکـنینی بۆ دە کە ن لە نـاکاو پـزیـشکـێک دەڵـێت .دوورنـییە تاچـەنـد ساتێکی دیکە دڵــی ڕاوەســتـێ تــەواو بـێ دکـتۆر ەکە دەڵـێت بـە داخەوە نـەخـۆشـەکـە تـووشـی جـەڵتەی دڵ بـووە چـاک بوونی مـەحـاڵە بـــەم شیوەیە کـاتـژمـێـر شه ش و نیوی ڕۆژی
(٣١ــی١ـی١٩٨٧)(ئــیــدریــس بــارزانی )
لە تـەمـەنـی ٤٣ســاڵـی بـەھـۆی جـەڵتەی دڵەوە
کـۆچـی دوای کــــــرد،٣٣ســــاڵ  به‌ســەر كۆچی سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگــە یـــەکــــی کـورد‌، شه‌هید ئیدریس بارزانی هه‌میشه‌ له‌یاد تێپه‌ڕ ده‌بێ، و به‌به‌رده‌وامی وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی گــــەشــــاوە لــــەئــاسمـانی، كـــوردایـــە‌تـــی ،ده‌دره‌وشــــێــــتــــەوە..