1 (دەستکاری کراوە: vive 2009-11-09 11:14:12)

بابه‌ت: *****<<<خولیا>>>*****

[size=16]له‌بوونمه‌وه‌ دیده‌ خولیایی په‌رییه‌ك بووم له‌مانگه‌ شه‌و
دڵه‌ خولیایی ئه‌وینێك بووم ، هاژه‌ ڕۆشن له‌مانگه‌ شه‌و
ده‌مێك ڕابوو ، ده‌می ڕۆحم ، له‌شیرینێ ڕائه‌گه‌ڕا
شوكر بۆ خوا ئه‌مجاره‌یان ، نه‌سیمی خوا بۆمن گه‌ڕا
به‌و نه‌سیمه‌ یه‌كه‌م چرۆی به‌هاری جوان هاته‌ ساڵم
به‌و نه‌سیمه‌ یه‌كه‌م سۆزه‌ی ده‌می ژووان هاته‌ ماڵم
به‌خێر هاتی ئه‌ی هاوڕازی مه‌لی تاسه‌ و هه‌ناسه‌ی ئاڵ
بێره‌ ڕۆخی غه‌ریبی دڵ ، تۆ هه‌واری جوانی و خه‌یاڵ
بێره‌ هه‌رای سۆزێكمه‌وه‌ ئاوه‌دان كه‌ ماڵی جوانی
پێ هه‌ڵهێنه‌ ئه‌ی پاكیزه‌ ، ئه‌ی ساحیره‌ به‌په‌نهانی
ڕۆخی پیریم به‌مرواری ، بپۆشه‌ تۆ ده‌سم دامان
چه‌می وشكه‌ ، زیخه‌ڵانه‌ ، ته‌مه‌ن بێ تۆ ده‌سم دامان

ئیسماعیل خورماڵی

[/size]

2

وه‌ڵام: *****<<<خولیا>>>*****

[size=19]ده ستت خؤشبيت به ريزم بؤ ئه م هؤنراوه جوانه[/size]

[size=30][email protected][/size]

3

وه‌ڵام: *****<<<خولیا>>>*****

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ ڤیڤی خان بۆ هێنانی ئه‌و هۆنراوه‌ جوانه‌یه‌
ده‌ستی کاک ئیسماعیل خۆش بێ له‌گه‌ل ده‌ستی تۆش
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بی ...[/size]

ده‌ست خۆش

4

وه‌ڵام: *****<<<خولیا>>>*****

ده ستت خؤشبيت فى فى خان بؤ ئه م هؤنراوه جوانه

5

وه‌ڵام: *****<<<خولیا>>>*****

[size=16]سوپاس بۆ په یامه کانتان خۆ شحاڵ بووم به دڵتان بوو[/size]

6

وه‌ڵام: *****<<<خولیا>>>*****

[size=16]ده ستت خۆش گیانه هۆنراوه یه کی جوانه
به گۆرانیش گوێم لێبووه به س کێ ئه یلێ نازانم به س ئه زانم ژنێکه hmm
بژیت [/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

7

وه‌ڵام: *****<<<خولیا>>>*****

تــروســکــه نووسی:

[size=16]ده ستت خۆش گیانه هۆنراوه یه کی جوانه
به گۆرانیش گوێم لێبووه به س کێ ئه یلێ نازانم به س ئه زانم ژنێکه hmm
بژیت [/size]

[size=16]سوپاس سۆلی گوڵ
وایه په‌یمان عومه‌ر کردویه تی به گۆرانی
[/size]