بابه‌ت: ئامۆژگاریه‌کی گرنگ بۆ کوران.......
[size=16]ئامۆژگاریه‌کی گرنگ بۆ کوران.......
هه‌رگیز ژنی قژ درێژ مه‌هێنن چونکه لێکۆڵه‌وه‌ران ده‌ریان خستووه که:-
1-مه‌سره‌فێکی زۆر ده‌که‌یت به هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک شامپۆی بۆ بکریت چونکه به‌شی ناکات وه ئه‌گه‌ر قژی خاو نه‌بێت ده‌بێت حه‌مام زه‌یت و موکیفی بۆ بهێنیته‌وه، تا قژی خاو رێک بوه‌ستێت
2-برێکی زۆر ئاو سه‌رف ده‌کات بۆ هه‌ر سه‌ر شۆردنێک، ناچار هه‌ر 2 رۆژ جاریک به ته‌نکه‌ر ئاو بکریت، ئه‌مه‌ش له‌رووی ئابووریه‌وه بۆئێوه باش نیه
3-پاره‌ی کاره‌بات زۆر بۆ دێته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر قژ خاوکردنه‌وه‌یه‌ک 2 بۆ 3 کاتژمێری پێده‌چێت
4-بۆ هه‌ر حه‌فله‌و بۆنه‌یه‌ک داوات لێده‌کات که بیبه‌یت بۆ صالۆن جگه له مه‌سره‌فی بانزین یان تاکسی به 100،000 قژی بۆ ته‌سریحه ده‌که‌ن
5-ئه‌گه‌ر که‌سێک پیی وت قژت جوانه ده‌ڵێت ئه‌وه به‌خیلیم پێده‌بات، یان داڵێت بووم به چاوه‌وه بمبه بۆلای شێخ چاوه‌زارم بۆ بکات[/size]