بابه‌ت: چۆن هه‌زار وشه لهخولهكێكدا ده‌خوێنیته‌وه؟
[size=16]
چۆن هه‌زار وشه لهخولهكێكدا ده‌خوێنیته‌وه؟
ژماره‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كهخول ده‌كه‌نه‌وه بۆ راهێنان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی خێرا هه‌میشه له‌زۆربووندایه، زۆركه‌س كه‌په‌نا بۆ ئه‌و خولانه ده‌به‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ن كه‌خوێندنه‌وه‌ی خێرا فێرببن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كه‌تێیدا زانیارییه‌كان زۆر به‌خێرایی كه‌ڵه‌كه ده‌بن، ناوه‌ندی خێرایی خوێندنه‌وه له‌لای مرۆڤی ئاسایی‌دا ده‌گاته 200 وشه لهخولهكێكدا، به‌لام سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا (جۆن كه‌نه‌دی) وه‌ك نموونه هه‌میشه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا به‌خێراییه‌كی زۆر ده‌یخوێنده‌وه كهدهگهیشته خوێندنه‌وه‌ی هه‌زار وشه لهخولهكێكدا، یۆرگن هامبا كه‌یه‌كێكه لهڕاهێنهرهكانی خوێندنه‌وه‌ی خێرا ئه‌وه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك خولێك ببینێت له‌لای ئه‌و وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌دووباره فێری خوێندنه‌وه بكرێته‌وه له‌ژیانیدا، چونكه زۆر سوودی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی به‌شداریش بێت له‌خولی خوێندنه‌وه‌ی خێرادا شتی زیاتریش سه‌باره‌ت به‌چالاكییه ئاڵۆزه‌كانی مێشكی مرۆڤ فێرده‌بێت كه‌مرۆڤ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، چاو ته‌نها توانای سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه لههێماكان، مێشك ئه‌و هێمایانه وه‌رده‌گێرێت بۆ چه‌ندین وشه‌و رسته‌ی مانادار، كه‌م كه‌سیش تێبینی ئه‌و دۆخه ده‌كات و له‌لاشی روون نییه كه‌چۆن فێری خوێندنه‌وه بووه، بێگومان له‌سه‌ره‌تادا خوێندنه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت لهبهیهكهوه گونجانی وشه‌كان له‌زماندا، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌ته‌نها ده‌خوێننه‌وه وه‌كوچۆن مندالانیش به‌و شێوه‌یه ده‌یخوێننه‌وه، خوێندنه‌وه به‌ده‌نگی یه‌كه‌م كۆسپه له‌به‌رده‌م فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی خێرادا، كه‌پێویسته هه‌موومان بیزانین.
کوردستانی نوێ
[/size]
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!