بابه‌ت: به‌ڵێن بده
[size=16][center]به ڵێن بده
گه‌ر تۆ عه‌شقی منت ده‌وێ وه‌ره‌باده ست خه‌ینه ده‌ست
بۆ ئه‌م عه‌شقه تێ‌بکۆشین له پێناوی یه ک مه‌به‌ست
. . .
ده پێم بڵێ که ی ڕه‌وایه مامۆستای خۆشه‌ویستی
دڵێ چه‌ند ساڵ هێلانه‌ت بۆو که لهپچهت پێ خسته ده‌ست
. . .
هه‌ر چه‌ند دڵێ پێناوی عه‌شقی تۆ خوێناویه
به ڵێن ئه‌دا تۆی له یاد بێ تاکو دواهه‌مین نه‌فه‌س
. . .
من نامه‌وێ ئیتر بژیم دوور له تۆ باوانه‌که‌م
ژیان بۆ من که‌ی ڕه‌وایه من عه‌شقی تۆم ئه‌وێ و به‌س
............................
ئه مشه‌و
ئه مشه‌و و مانگێک تێپه‌ڕده‌بێ به سه‌ر سهفهرکهت گیانه
هه‌ڵه‌م چی بوو به جێت هێشتم توشت کردم ئه‌م زیندانه
. . .
که شه‌و دادێ دڵی ته‌نیام ماڵی ئێش و خه‌م و ژانه
بۆ تۆ ده‌گریم هه موو شه‌وێ هاوده‌م فرمێسکه‌کانه
. . .
له تاو ئێش وده ردی دووریت زکردهکهم ده روێشانه
لێوی وشکم شه قار شه قار چاوه‌کانم پڕگریانه
. . .
من نه مزانی خۆشه‌ویستی لای تۆ وشه‌ی سه‌رزمانه
په‌یمانه‌که‌ت نه‌برده سه‌ر وتت وه‌رزی دابڕانه
. . .
له کاتێکدا خۆشه و یستی له لای من تا سه‌ر ئێسقانه
که چی ئێستا به جێت هێشتووم ڕۆژو شه‌وم ههرگریانه
. . .
بڕواناکه‌م دڵ ڕه‌ق هه‌بێ به وێنه‌ی تۆ له‌م جیهانه
دڵی پڕ حه ز و ئاره زووم بۆ خه‌م کردت به هێلانه
. . .
نامه کانم له خاچ بده و وێنه کانم بسوتێنه
حاشا خۆشه ویستم نه‌بووی لای هیچ که‌س ناوم مه‌هێنه
. . .
ئێستاش من هه‌زاران جار په شیمانم له و ڕۆژانه
دڵ پاکانه دڵی بێشکه‌م بۆ تۆ کردم به هێلانه
.............................................
دڵت شکاندم
پێیان و توم په شیمانی له وه‌ی سه فه‌رت کردوه
خۆت به شه رمه زارده‌زانی که منت به جێی هێشتوه
. . .
پێیان و توم ئه‌و نامه‌نه‌ی تا ئیستانه‌ت سوتاندوه
ئه مشه‌و یه‌ک یه‌ک نامه‌کانم به‌یادی خۆم ماچ کردوه
. . .
پێیان و توم ڕازی دڵت بۆ هه‌ر که‌س باس کردوه
باسی عه شقی پاکی من و بێوه فایی خۆت کردوه
. . .
ئه ویش له وێ تۆی بێوه‌فا به تاوان بار ناوبردوه
پێی وت بووی تۆ که سێکت به قوربانی خۆت کردوه
. . .
پێیان و توم که تۆڕخنه‌ت له به ختی خۆت گرتوه
په شیمانیت تۆ چه‌ند جارێک به نامه بۆ من ناردوه
. . .
به‌ڵام ئاسیا پێی و تبووی ئه‌و ژماره دای خستوه
له و کاته شدا توڕه بووی موبایله‌که‌ت شکاندوه
. . .
لام سه‌یرنیه که پێیم بڵێن تۆ هانده که‌ت شکاندوه
چونکه تۆ دڵت زۆر ڕه‌قه دڵی منیش شکاندوه
.............................
عمران خمبار
[/center][/size]