بابه‌ت: سعودية:دۆزیـنه‌وه‌ی چه‌ندیـن وێـنه‌ی سێـكسی له‌نـاو مۆبایلی مةلايةكدا
[size=19]سعـودیه : دۆزیـنه‌وه‌ی چه‌ندیـن وێـنه‌ی سێـكسی له‌نـاو مۆبایلی ئیـمام و خهتیـبی مزگه‌وتێـكدا !!
له‌ئینته‌رنێته‌وه / عه‌باس ڕه‌حیم شوانی
یه‌كێك له‌بنكه‌كانی پۆلیس له‌شاری جـهددهی سعودیه , تێوه‌گلانی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی سیحر و جادوو و داڵده‌دانی كه‌سێكی سیحر باز – جادووگه‌ر – له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا , جگه له‌وه‌ی كه له‌ناو مۆبایلی ئیمامهكهدا " 52 " وێنه و دیمه‌نی سێكسیی تیا بووه . ڕۆژنامه‌ی " الوگن " ی سعودی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌سته‌ی فه‌رمان كردن به‌چاكه و به‌رگری كردن له‌خراپه‌و پۆلیسی جـهددهوه گواستیه‌وه كه ئاشكرابوونی ئه‌و كاره ناشه‌رعی و نایاساییه‌ی ئیمام و خهتیبهكه ( كه له‌هه‌مان كاتدا مامۆستای په‌روه‌ردی ئیسلامیشه له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا )
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر ئاشكرابوو , ئه‌وه‌ش كاتێك بوو كه ده‌سته‌كه له‌هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پلانێكی دادگادا بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی جادووگه‌ر – سودانی - , كه هه‌میشه و لێره‌و له‌وێ و به‌دزیه‌وه خه‌ریكی كاری جادوو گه‌ری و وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆردا بوو له‌هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر به كاری چاو به‌ست و جادوو گه‌ریدا . به‌پێی سه‌رچاوه‌كان دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی سودانیی جادووگه‌ر به‌وه هات , كه كه‌سێكی سه‌ر به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناو بنكهكهی پۆلیسی جه‌دده‌وه په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كات و داوای یارمه‌تی و هاریكاریی لێده‌كات بۆ لێك جودا كردنه‌وه‌ی ژن و مێردێك و به‌و ناوه‌وه وورده وورده خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه و ڕۆژانه په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كات و ناوی خۆی و دایكی و ئه‌و ژن و پیاوه‌شی پێده‌دات , كه گوایه ده‌یه‌وێت له‌ڕێی سودانیه‌وه ته‌ڵاق بكه‌وێته نێوانیانه‌وه , بۆیه پاش چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیكردن سودانی متمانه‌ی پێده‌كات و له‌گه‌ڵی ڕێك ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كه و دیاریكردنی بڕه پاره‌كه و یه‌كتر بینینیان له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه گشتیه‌كانی شاری جه‌دده‌دا و له‌و لاشه‌وه سه‌رجه‌می په‌یوه‌ندیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆمار ده‌كرێن و وورده وورده سودانی ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌كه‌وه .
ئه‌مه‌و دوای ده‌ستگیر كردنی جادوو گه‌ره‌كه , دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌لای ئیمام و خهتیبێك جێی كراوه‌ته‌وه و دوای هه‌ڵمه‌تی پیاوانی ده‌سته‌ی فه‌رمان به‌چاكه و به‌رگرییش له‌خراپه بۆ سه‌ر ئیمامه‌كه , سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات , به‌ڵام دواتر ده‌زانێت كه بێسووده‌و ته‌سلیم به ئه‌مری واقیع ده‌بێت و چه‌ند شتێكیشی پێوه ده‌گیرێت , وه‌ك جه‌واز سه‌فه‌رێكی ڤیزا لێدراو بۆ سه‌فه‌ری جادوو گه‌ره‌كه‌ی و دۆزینه‌وه‌ی په‌نجا و دوو دیمه‌نی سێكسی له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا !! .
به‌رپرسانی ده‌سته‌كه‌ش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كه‌سه ده‌ستگیر كراوه‌كه ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری جـهددهیه و له‌هه‌مان مزگه‌وتدا خه‌ریكی نوشته نوسینیش بووه , وه ده‌سته‌كه پێشتر و چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه ئاگادار كرابوونه‌وه كه ئه‌و پیاوه خه‌ریكی كاری ناشه‌رعی و جادوو بازیه له‌ناو مزگهتهكهدا , هه‌ر بۆیه ده‌ستگیر كران و ئێستا له‌بنكه‌یه‌كی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رن .
له‌لای خۆشیه‌وه ووته‌بێژ و به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی جه‌دده ووتی : ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆمان كردووه و ئێستا به‌كه‌فاله‌ت ئیمامه‌كه ئازاد كراوه , تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و دۆسیه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتی و داواكاری گشتی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه , بۆ ته‌واو كردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پاشان ڕه‌وانه كردنی بۆ دادگای باڵای ووڵات , تا حوكمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربچێت .
[/size]
ستانده ر