بابه‌ت: چوار مردنی سه‌یر
زۆرجار مرۆڤه‌كان خۆیان ئه‌و هۆكارانه ده‌خوڵقێنن كه ده‌بنه هۆى گیان لهدهستدانیانو هه‌ندێك جاریش مردن له‌ده‌ره‌وه‌ى ویستى مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ رووده‌دات، لێره‌دا چوار حاڵه‌تى مردنى سه‌یر ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك روویداوه.
یه‌كه‌میان له‌یه‌كێك له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى میصردا كاتێك كچه جوتیارێكى ماندوو ئاو ده‌خواته‌وه، ده‌بینێت دهفرهكهى ده‌ستى كه ئاوى پێخواردۆتهوه مێرووله‌یه‌كى تێدایه، بۆیه ترس دایدهگرێتو به‌په‌له ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌رمانى مێرووله ده‌خوات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و مێرووانه بكوژێت كه خواردونى، به‌م كارهشى ژه‌هراوى دهبێتو گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دووه‌میان له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا روویداوه كاتێك له ولایه‌تى بنسلفانیا كرێكارێك به‌ناوى (رۆبێرت هیرشى) لهكارگهكى كێكدا كاریكردووه‌و به‌رێكه‌وت ده‌كه‌وێته ناو ده‌فرێكى گه‌وره‌ى نهستهلهوهو پاش نوقمبوونى گیان له‌ده‌ستده‌دات.
سێیه‌م رووداویش به‌سه‌ر پیاوێكى ئینگلیزییدا هاتووه به‌ناوى (ئه‌لیكس میشیل) كاتێك سه‌یرى شانۆگه‌ریه‌كى كۆمیدى ده‌كات، بۆ ماوه‌ى نیو سه‌عات بێ وه‌ستان به یه‌كێك له دیالۆگه‌كانى شانۆگه‌رییه‌كه پێدهكهنێتو له‌پڕدا ده‌كه‌وێت به‌زه‌ویداو ده‌مرێت.
رووداوێكى سه‌یرى دیكه به‌سه‌ر ژن‌و مێردێكى پۆڵه‌ندیدا هاتووه، كاتێك ده‌بێته شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێیان پیاوه‌كه داواى جیابوونه‌وه له ژنه‌كه‌ى دهكاتو به‌خێرایى له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش ژنه‌كه زۆر توڕهدهبێتو لهشوقهكهیانهوه كه ( 10) نهۆم به‌رزه خۆى فڕێده‌داته خواره‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ژنه‌كه له‌زه‌وى، مێرده‌كه‌ى ده‌گاته خواره‌وه‌و ژنه‌كه به‌ر پیاوه‌كه ده‌كه‌وێت، سه‌ره‌نجام ژنه له مردن رزگاری ده‌بێت و پیاوه‌كه‌ش گیان له‌ده‌ستده‌دات.
روداو