بابهت: بۆیەی نینۆك، هۆكارێكی بەرچاوی حەساسیەتی چاوە
بۆیەی نینۆك، هۆكارێكی بەرچاوی حەساسیەتی چاوە
پسپۆرێكی بواری نەخۆشییەكانی پێست و موو دەڵێت، بەرچاوترین هۆكاری حەساسیەی پێلووی چاو، لە ئاكامی بۆیەی نینۆكە، پاشانیش ئەو رەنگانەیە كە لە دەوروبەری چاو دەدرێت. بۆیەی نینۆك مادەیەكی حەساسیەی لەگەڵە كە دەكرێ ببێتە هۆی حەساسیەی پێست، سووربوونی چاو و خورانی پێست.
بەهۆی ئەوەی كە پێستی دەست بەهۆی كاركردنەوە تا رادەیەكی زۆر خۆراگرە لە بەرامبەر حەساسیەت، بۆیە لە دەست هەستی پێناكرێ. بەڵام شوێنی دیكە بەتایبەتی چاوەكان كە زۆر ناسكن تووشی ئەو گرفتە دەبن، هۆكاری سەرەكی ئەو حەساسیەتانە ئەو مادانەی كە بۆ راگراتنی مادەی ئارایش كردنە. دووەمین هۆكاریش مادەی رەنگییەكانە. كاتێك كە ئەو مادانەی دەكەونە بەر تیشكی خۆر دەبنە هۆی تێكەڵاوبوونی مادە كیمیاوییەكان و كاریگەری لەسەر پێست دادەنێن.
ئه وجه لؤخؤتان ئاكاتان له خؤتان بيت
كولان