1 (دەستکاری کراوە: Blnd HawlerY 2010-02-23 09:50:31)

بابه‌ت: *نوێژه‌ واجبه‌كان* (1)

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

***** سڵاوو ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت *****

*** په‌رتوكی نوێژه‌كان ***

1-    نوێژه‌ واجبه‌كان :

نوێژه‌ واجبه‌كان پێنجن :

بنچینه‌ی واجب بوونی نوێژ له‌ قورئان و فه‌رموده‌دایه‌ :

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ : { إن الصلاه‌ كانت علی المۆمنین كتابا موقوتا } النسا‌و/103
واته‌ : نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران به‌ كاتی دیاری كراو واجبه‌ .
له‌ ئیسراو میعرج نوێژ واجب كرا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ { ففرض الله علی أمتی خمسین صلاه‌ ... فراجعته قفال هی خمس , هی خمسون ... } رواه الشیخان .
واته‌ خودا نوێژی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م واجب كردووه‌ به‌ ( 50 ) نوێژ ... گه‌ڕامه‌وه‌ لای تا بوو به‌ ( 5 ) نوێژ , كه‌ خێری 50 نوێژی هه‌یه‌ .


1)    نیوه‌ڕۆ :

یه‌كه‌م كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێكه‌ كه‌ خۆر له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان لار ده‌بێته‌وه‌ , وه‌ كۆتا كاتی گه‌ر سێبه‌ری گشت شتێك هێنده‌ی خۆی لێهات ( واته‌ تا كاتی عه‌سر )
عن أبی موسی اڵاشعری ( رضی الله عنه ) , عن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : أنه أتاه سائل یسأله عن مواقیت الصلاه‌ , فلم یردعلیه شیئا . قال : .... فقام بالظهر حین زالت الشمس ,....} رواه مسلم .
واته‌ : له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه‌ بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێك خۆر له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان بوو .


2)    عه‌سر :

یه‌كه‌م كاتی نوێژی عه‌سر كاتێكه‌ كه‌ سێبه‌ری گشت شتێك له‌ هێنده‌ی خۆی زیاد ده‌بێ‌ , وه‌ كۆتا كاتی له‌ فه‌رموده‌ی هه‌ڵبژارده‌ كاتێكه‌ كه‌ سێبه‌ری گشت شتێك دوو هێنده‌ی خۆی لێهات , له‌ فه‌رمووده‌ی دروستیش تا خۆر ئاوا ده‌بێ‌ .
عن أبی هریره‌ ( رچی الله عنه ) أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) قال : { ... ومن أدرك ركعه‌ من العصر قبل أن تغرب الشمس فقد أدرك العصر } رواه البخاری .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ : هه‌ركه‌سێك بگات به‌ نوێژی عه‌سر پێش خۆر ئاوا بوون ئه‌وه‌ به‌ نوێژی عه‌سر گه‌یشتووه‌ , واته‌ نوێژی عه‌سری بۆ به‌ده‌كه‌وێ‌ به‌ ئه‌دا .


3)    مه‌غریب :

یه‌ك كاتی هه‌یه‌ , ئه‌ویش ئاوا بوونی خۆره‌ , وه‌ نوێژی مه‌غریب ده‌مێنی به‌ ئه‌ندازه‌ی بانگ دان و ده‌ستنوێژو , داپۆشینی عه‌وره‌ت و, ڕاوه‌ستان بۆ نوێژ و , كردنی پێنج ڕه‌كعات نوێژ ,
ئه‌مه‌ له‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی فه‌رمووده‌ی نوێی شافعیه‌ , به‌ڵام له‌ فه‌رموده‌ی كۆنیدا نوێژی مه‌غریب ده‌مێنێ‌ تا كاتی ڕه‌نگی سۆراتی ئاسۆ له‌ ئاسمان نامێنێ‌ .
عن ابن عباس ( رضی الله عنه ) : ان جبریل علیه السلام صلی بالنبی ( صلی الله علیه وسلم ) المغرب فی الومین حین أفطر الصائم . أی فی وقت واحد وهو بعد الغروب .
واته‌ : جبریل نوێژی مه‌غریبی به‌ پێغه‌مبه‌ر كرد ( درودی خوای لێبێت ) دوو ڕۆژ كاتێك كه‌ ڕۆژوه‌وان ڕۆژوی ده‌شكێنێ‌ . واته‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌ویش دوای مه‌غریبه‌ .

4)    عیشا , خه‌وتنان :

یه‌كه‌م كاتی نوێژی خه‌وتنان كاتێكه‌ كه‌ ڕه‌نگی سۆری ئاسۆیی له‌ ئاسمان بزر ده‌بێ‌ , وه‌ كۆتا كاتی له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبژارده‌ تا سێیه‌كی شه‌و , له‌ فه‌رمووده‌ی دروست تا نوێژی به‌یانی .
عن أبی موسی اڵاشعری ( رچی الله عنه ) , عن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : أنه أتاه سائل یسأله عن مواقیت الصلاه‌ , فلم یردعلیه شیئا . قال : ....فقام العشا‌و حین غاب الشفق } رواه مسلم .
واته‌ : له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه‌ بۆ نوێژی عیشا كاتێك كه‌ ئاسۆی سۆر له‌ ئاسمان بزر بوبوو .

5)    به‌یانی :

یه‌كه‌م كاتی كاتێكه‌ كه‌ ڕوناكی دووه‌م دێت واته‌ دونیا ساف ده‌بێ‌ , وه‌ كۆتا كاتی كه‌ دونیا ته‌واو ڕوناك ده‌بێت , له‌ فه‌رمووده‌ی دروست تا خۆر هه‌ڵاتن .
عن أبی هریره‌ ( رضی الله عنه ) أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) قال : { من أدرك من الصبح ركعه‌ قبل أن تطلع الشمس فقد أدرك الصبح ... } رواه البخاری .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ یه‌ك ڕه‌كعات له‌ نوێژی به‌یانی پێش خۆر هه‌ڵاتن ئه‌وه‌ به‌ نوێژی به‌یانی ڕاگه‌یشتوه‌ , واته‌ نوێژه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێ‌ به‌ ئه‌دا .

•    مه‌رجه‌كانی واجب بوونی نوێژ سێ‌ مه‌رجن ده‌بێ‌ :
1.    ئیسلام بێت .
2.    ئاقڵ بێت .
3.    باڵغ بێت , داواكراو بێت له‌ شه‌ریعه‌ت .

نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان پێنجن : جه‌ژنه‌كان , مانگ و خۆر گیران , داواكردنی باران .

ئاماده‌كار :خوشكى به ريزم نوسه‌یبه‌ میرانی

[size=30][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: *نوێژه‌ واجبه‌كان* (1)

ده‌سته‌كانت خۆش بێت خودا پاداشتت بداته‌وه‌ سه‌ركه‌وتووی دونیا و قیامه‌ت بیت

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]

3 (دەستکاری کراوە: Blnd HawlerY 2010-02-24 00:01:11)

وه‌ڵام: *نوێژه‌ واجبه‌كان* (1)

burhannet نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بێت خودا پاداشتت بداته‌وه‌ سه‌ركه‌وتووی دونیا و قیامه‌ت بیت

زؤؤؤؤؤؤؤؤر سوباس برايه كه م ده سته كانى تؤش خؤش بيت
خودا باداشتى تؤش بداته وه

[size=30][email protected][/size]

4

وه‌ڵام: *نوێژه‌ واجبه‌كان* (1)

dastt xosh bet o sar kawt byit
hawlery

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg