1

بابه‌ت: له‌خولی عێراق هه‌ولێر و دهۆك به‌رامبه‌ر بوون

له‌میانی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ له‌قۆناغی دووه‌م
له‌جه‌وله‌ی ده‌یه‌م ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌یاریگای دهۆك یانه‌ی دهۆك میوانداری
یانه‌ی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ش به‌به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی هات بۆ هه‌ردوویانه‌
به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵ هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌رێگه‌ی یاریزان ‌ حسێن عه‌بدلواحد تۆمار كراو 
گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له‌رێگه‌ی یاریزانان زێره‌ڤان و ئه‌حمه‌د موناجد تۆمار كرا.
وه‌ یاریزان موسلیم موباره‌ك لێدانێكی سزای له‌ده‌ست دابۆیانه‌ی هه‌ولێر . یانه‌ی هه‌ولێرهه‌رله‌پله‌ی دووه‌م
مایه‌وه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 61 خاڵ وه‌ یانه‌ی قه‌وه‌جه‌ویه‌ش له‌پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی
62 خاڵ  وه‌ یانه‌ی دهۆك له‌پله‌ی چواره‌م هاته‌ پله‌ی سێیه‌م


نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .