1

بابه‌ت: گابرایل هاینزا ئه‌رژه‌نتینی به‌ره‌و سه‌ركه‌و‌تن برد

هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێتا به‌سه‌رهه‌ڵبژارده‌ی
نێجیریا
له‌میانی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا و ئه‌رژه‌نتین روبه‌روی یه‌ك بوونه‌وه‌
له‌گێمی یه‌كمی یارییه‌كه‌دا هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ئاستێكی به‌رزی نیشاندا و
تاله‌خوله‌كی 6 یاریزان گابریال هاینزا توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین
تۆمار بكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وندی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌كۆتا هات
به‌ئه‌نجامی گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین
گۆڵی زۆریان چواند به‌تایبه‌تی یاریزان لیونل میسی كه‌ڵه‌گه‌ڵ گۆڵچی ده‌ماوه‌ به‌ڵام نه‌یتوانی
گۆڵ تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامی گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وندی
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین

نوسه‌ر:سانی ناصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: گابرایل هاینزا ئه‌رژه‌نتینی به‌ره‌و سه‌ركه‌و‌تن برد

پیرۆزه‌ له‌ خۆم و له‌ هه‌موو هانده‌رانی ئه‌رژه‌نتین ، ده‌سته‌کانت خۆش کاک سانی گیان.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3 (دەستکاری کراوە: laperrey spi 2010-06-12 05:00:30)

وه‌ڵام: گابرایل هاینزا ئه‌رژه‌نتینی به‌ره‌و سه‌ركه‌و‌تن برد

گێمی یه‌كه‌م ئه‌رژونتین باشتر بوو به‌لام گێمی دووه‌م نایجیریا باشتر بوو
وه‌ ئه‌رژه‌نتین ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گۆڵچیه‌كه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ چونكه‌ زۆر ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و
ئه‌گه‌ر نایجیریا یاریزانێكی باش و به‌ ئه‌زمونی هه‌با ئه‌وا دڵنیا بووم له‌ 3 گۆڵ كه‌متری نه‌ده‌كرد.

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌.

4

وه‌ڵام: گابرایل هاینزا ئه‌رژه‌نتینی به‌ره‌و سه‌ركه‌و‌تن برد

نێجیریاش به‌هێز ده‌ركه‌وت
ده‌سته‌كانت خۆش