بابه‌ت: سلۆڤینیا به‌گۆڵیك جزائیریی به‌رێكرد
هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا به‌گۆڵیك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر
هه‌لبژارده‌ی جزائیر
له‌میانی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا هه‌ردوو
هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا و جزائیر به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا
هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا و جزائیر به‌ئاستێكی مام ناوه‌ند به‌دیاركه‌وتن
بۆیه هیچ كام هه‌لبژارده له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا گۆڵیان تۆمار نه‌كرد
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی هات به‌بێ گۆڵ له‌گێمی دووه‌می
یارییه‌كه تۆزێك یارییه‌كه به‌هێز بوو تاله‌خوله‌كی 79 یاریزان رۆبرت كورن توانی
گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی
گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وندی هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا و سێ خاڵی
گرینگی به‌ده‌ست هێنا
نوسه‌ر:سانی ناصیح \ نیوڵاین سپۆرت