بابهت: ئەگەر ئافرەت خۆى بەڕێزو(شریف) بێت، پێویستى بەحیجاب نیه؟
هەندێك كەس بانگەشەى ئەوەدەكەن كە ئەگەر ئافرەت خۆى بەڕێزو(شریف) بێت، پێویستى بەحیجاب نیە و كەس ناتوانێت دەستى بۆدرێژبكات، بۆچوونى بەڕێزتان لەوبارەیەوە چى یە؟
وەڵام: ئەمەبانگەشەیەكى پوچەڵەو تێك دەگیرێت لەگەڵ قورئان و سوننەت و سروشتى مرۆڤایەتیدا، پاشان ئافرەت ئەگەر شوێنەجوانەكانى لاشەى دانەپۆشێت و دەرى بخات بێگومان پیاوان پێوەى پەیوەست دەبن، وئافرەتەكەش تووشى ئازاردەبێت هەرچەندە داوێن پاكیش بێت، و لەوانەیە شەیتان گومڕاى بكات، وڕاى بكێشێت بۆداوێن پیسى، و جائەمەش بەهۆى ئەوەوەبێت كەئافرەتەكە لەدەرونەوە حەزى لەو كارەیە لەگەڵ هەوڵى زۆرى خراپەكاران، یان لەژێر پەستانى خراپەكاران، بۆئەوەى ئەوشتەى پێ بكەن كەخۆیان دەیانەوێ، پاشان ئەگەر ئافرەت بەڕێزو شەریف بێت ئەوا بە باڵا پۆشى شەرعى ڕێزى زیاتر دەبێت، وەئاشكرایە بەعەقڵ و فیترەت و سروشتى مرۆڤایەتى كەپیاوان مەیلیان زیاترە بۆ ئافرەتان، وەهیچ ئافرەتێك لەهاوەڵە ئافرەتەكانى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) شەریف ترو داوێن پاكترنیە لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانیان پێكراوە بەباڵا پۆشى (ابن عثيمين)
سایتی : بهههشت
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!