1

بابه‌ت: لێبوردەیی ... دەرمانێك بۆ ئارامی ڕۆح ..

لێبوردەیی ... دەرمانێك بۆ ئارامی ڕۆح
وەك هەرلاوێكی تر پاش هەوڵ‌و كۆششێكی زۆر‌و شەونخوونی ڕەنجی شانی كۆكردەوە بۆ پێكهێنانی خێزانێكی بچكۆلانە، بۆئەوەی پاش خۆی نەوەیەك بخاتەوە‌و میراتگری ئەو ماڵ‌و سامانەی بێت‌و بەبەختەوەری بۆ خۆی‌و نەوەكانی خۆی بەكاری بهێنێت.

خەونەكەی هاتەدی‌و خوای گەورە كوڕێكی پێ بەخشین‌و بەوپەڕی دڵسۆزی‌و میهرەبانی كۆرپەكەیان پێگەیاند، تا ئەو كاتەی كاتی دیاریكراوی سەرزەوی كۆتایی هات‌وماڵاوایی لە نەوەو خێزان‌و دنیا كردو گیانی سپارد، كوڕە تاقانەكەی لەگەڵ دایكە پیرەكەیدا ژیانی بەسەر دەبرد، بێئەوەی هیچ كەم‌و كوڕی، یان بێزارییەك لە دایەی بە تەمەنیەوە هەبێت، نەیتوانی لەوێ بمێنێتەوە‌و هەرچی سەروەت‌و سامانی چەند ساڵەی ڕەنجی باوانی هەبوو، لەگەڵ خۆی برد‌و ماڵی بەجێهێشت، سەروەت‌و سامان توانیان سروشتی كوڕە بگۆڕن‌و لە خۆی بایی ببێت، هەر بەوەشەوە نەوەستا هەموو سامانەكەی بە هەدەر برد‌و تەنانەت كەمێكیشی بۆ پێویستی خۆی نەهێشتەوە، گەیشتە حاڵێك كە شایانی بەزەیی بوو، هەموو شتێكی لەكیس چوو، ئاوارە بوو بە ناو ڕێگەو كۆڵانەكاندا بە قەرزاری‌و زەلیلی دەسوڕایەوە، هیچ هاوڕێیەك قبوڵی نەدەكرد‌و دەرگای لێ نەدەكردەوە‌و پاڵپشتی نەبوون‌و لەو بارودۆخە ناهەموارەیدا بەجێیان هێشت، تەنها كەسێك كە مابوو دایكی بوو كە ناپاكی بەرامبەر كردو لەو تەنهاییە بەجێی هێشتبوو، گەڕایەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لێی پەروەردە بوو، كەمێك لە ماڵەكەی دایكی ڕاماو پاسان لەسەر پارچە كاغەزێكی بچووك نووسی: دایە گیان من هەفتەی داهاتوو دەگەڕێمەوە بۆ لات، ئەگەر تۆ بتەوێت لێم خۆش ببیت‌و لە هەڵەكانم ببوری، ئەوا قردێلەیەكی سپی بكە بە درەختەكەی حەوشەوە، ئەگەر لێشم خۆش نابیت ئەوا هیچ شتێك هەڵمەواسە، كاغەزەكەی لە بەردەرگاكە دانا، كاتێك ئەو ڕۆژەی چاوەڕێی دەكرد هات‌و بەرەو دایەی بەتەمەنی دەگەڕایەوە بە شڵەژاوی‌و ترسەوە دڵی بەخێرایی لێی دەدا بیری لە قردێلەی سەردرەختەكە دەكردەوە، بەڵام زۆر سەرسام بوو بە بینینی درەختەكە چونكە هەمووی بە قردێلەی سپی داپۆشرابوو!! ئەوەش بە مانای لێخۆش بوونی تەواو بۆ كوڕە تاقانەكەی.

چەندە جوانە ئەو هەڵوێستە، لەوە جوانتر لێبوردەیی‌و لێخۆشبوونە كە دڵ‌و گیان شاد‌و بەختەوەر دەكات، ڕەنگێكی تر بە ژیان دەبەخشێت‌و وادەكات دونیا بە شێوەی مۆمێك بۆ ڕەزامەندی‌و خۆشبەختی ڕووناكی پەخش دەكاتەوە.
لێبووردەیی توانایەكە بۆ دەربڕینی هەستێكی ڕاڕا كە پەیوەستە بە كارێكەوە لە ڕابردوویەكی دوور، یان نزیك ڕووی داوە....
لێبوردەیی بریتییە لە گەیشتن بە خاڵێك كە تیایدا دەزانیت كە تۆ پێویستت بە توڕە بوون نییە، هەستنەكردن بەوەی تۆ قوربانیت، بەوە ژیانت لە ئاشتی‌و ئازادی باشتری هەیە لە ژیانی پێشووت....
بەڵام هەستێكی خەمبارم هەیە بەوەی لە واقیعی ئێستادا لە دەست چووە..... چەند كەمن ئەوانەی دەتوانن‌و بەهێزن لە دەربڕینی ئەو وشەیەدا، بە وتنی ووشەی (لێت خۆش بووم) خوێنەرانی ئازیز:
- ئایا بوونی توانای لێبووردەیی خۆی لە خۆیدا بە هێزی نییە؟!
- بۆچی كەسانی تر قورسی‌و گرانی لە دەربڕینی ئەو وشەیەدا دەبینن؟!
- بۆچی لە بیرمان دەچێت كە هەموو هەڵە دەكەین‌و كەسیش نییە مەعسوم بێت؟!
- وشەی لە (ناخی دڵمەوە لێت خۆش بووم) لای تۆ چ مانایەك دەگەیەنێت؟!
- كەی خۆت لەو خاڵەدا دەبینیتەوە كە ئامادەبیت بۆ بەكارهێنانی؟!
- ئەی چ هەستێكت هەیە لە كاتی بیستنیدا؟؟
- كاتێك هەڵەیەك دەكەیت چۆن حەزدەكەیت، بەرامبەر لێت خۆشبێت، تۆش وەهابە، ئەگەر كەسێك هەڵەیەكی بەرامبەر كردیت، لێی ببوورە!
كەواتە بۆ ئەوەی ئاسوودە بین‌و ڕێگە نەدەین چی تر ڕق‌و كینە ئازاری ناخمان بدات با لێبوردەبین.
سوود لە كتێبی " صعود بلا حدود "وەرگیراوە.

ده‌نگی ئیسلام

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: لێبوردەیی ... دەرمانێك بۆ ئارامی ڕۆح ..

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

burhan net
http://kurdup.com/up/uploads/picture/fdb66fd25d.jpg
[size=16]زانست له‌ که‌سێکه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن که‌سامانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت[/size]