بابه‌ت: هۆڵه‌ندا ٢ – ١ به‌ڕازیل : فیلیپی میلۆ هۆڵه‌ندای گه‌یانده قۆناغی پێش کۆتایی
[size=16]ئه‌مڕۆ له یه‌که‌م یاری قۆناغی چاره‌گی کۆتاییدا له یاریه‌کی یه‌کجار به‌هێزدا هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا توانی سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر به‌رازیلی پادشای جامی جیهانیهکان و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی پێش کۆتایی . به‌ڕازیل به سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێز ده‌ستی پێ‌کرد و ناوبژیوان به‌هۆی ئۆفساید له سه‌ره‌تا خوله‌که‌کان گۆڵێکی به‌ڕازیلی ڕه‌تکرده‌وه به‌ڵام هێنده‌ی پێنه‌چوو ڕۆبینهۆ له خوله‌کی ١٠ گۆلی یه‌که‌می تۆمارکرد و هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌گۆڵێک پێش خست دوای ئه‌و گۆڵه لایه‌نی هێرشبه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سلیساو بوو چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان خسته سه‌ر گۆڵی هۆڵه‌ندا به‌ڵام ئه‌نجامه‌که له نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئاسته مایه‌وه ، له نیوه‌ی دووه‌م یاریه‌که به هه‌مان ڕه‌وتی نیوه‌ی یه‌که‌م به‌رده‌وام بوو به ئاست و ئه‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕازیل بوو به‌ڵام له خوله‌کی ٥٣ فیلیپی میلۆ به‌هه‌ڵه گۆڵێکی له خۆیان تۆمارکرد و ئه‌و گۆڵه‌ش کاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر باری ده‌روونی یاریزانانی به‌ڕازیل هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ک هه‌مووشتێک پێجه‌وانه بووه‌وه و زۆری پێنه‌چوو ڤێسلی سنایده‌ر دووه‌م گۆلی بۆ هۆڵه‌ندیه‌کان له خوله‌کی ٦٨ تۆمارکرد ، دوای ئه‌م گۆڵه له‌و کاته‌ی به‌ڕازیل ده‌یویست ئه‌نجامه‌که یه‌کسان بکاته‌وه ناوبژیوان فیلیپی میلۆی به کارتی سور کرده ده‌ره‌وه له خوله‌کی ٧٣ و ئه‌رکی به‌ڕازیل هێنده‌ی تر قورس بوو که نهیاننتوانی به ١٠ یاریزان لانی که‌م یاریه‌که بگه‌یه‌ننه کاتی زیادکرا و یاریه‌که به گریانی به‌ڕازیلیه‌کان و ئاهه‌نگی هۆڵه‌ندیان کۆتایی پێهات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هۆڵه‌ندا له قۆناغی پێش کۆتایی ڕوبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان ئۆرۆگوای و غانا ده‌که‌وێت.[/size]