1

بابه‌ت: هۆنراوه‌یه‌كى ناپلیۆن به‌ 19 هه‌زار دۆلار!

[size=24]هۆنراوه‌یه‌كى ناپلیۆن به‌ 19 هه‌زار دۆلار!
له‌ شارى (ئوكلاند)ی نیوزله‌ندی، هۆنراوه‌یه‌كى ئیمپرِاتۆر ناپلیۆن پۆناپارت خرایه‌ مه‌زادخانه‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ نرخى ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ گه‌یشته‌ 19 هه‌زار دۆلار، رۆژنامه‌ى (نیوزله‌ند هیرالد) بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی ئیمپرِاتۆری فه‌رِه‌نسی ناپلیۆن پۆناپارت، به‌ر له‌ مردنى نووسیویه‌تى له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا، پارێزراوه‌، ئێستا به‌مه‌به‌ستى فرۆشتن له‌ یه‌كێك له‌ مۆزه‌خانه‌كانى نیوزله‌ندا دانراوه‌، هۆنراوه‌كه‌ى ئیمپرِاتۆر نووسیویه‌تى بۆ خێزانه‌كه‌ى نووسیویه‌تى كه‌ تیادا وه‌سفی خۆشه‌ویستى خۆى بۆ ده‌كات، كرِیارانى ئه‌و پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ى ناپلیۆن كه‌وتوونه‌ته‌ پێشبرِكێیه‌ك له‌سه‌ر كرِینى نرخه‌كه‌ى رۆژ به‌ رۆژ روو له‌ زیادبوون ده‌كات، یه‌كێك له‌ كرِیاره‌كان راسته‌وخۆ 2 ملیارى زیادكرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى ده‌گمه‌نى ناپلیۆن لێكدراوه‌، رۆژنامه‌كه‌ راشیگه‌یاند، كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى نیوزله‌نداش واژووه‌كه‌ی ناپلیۆن كه‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كدا كردوویه‌تى نرخى فرۆشتنى گه‌یشتۆته‌ 9500 دۆلار، ئێستا ئه‌و واژووه‌ى ناپلیۆن پێنج وڵات له‌كێبرِكێن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و واژووه‌ى ناپلیۆن، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ (پاریس و هۆنگ كۆنگ و له‌نده‌ن و واشنتۆن و لیتوانیا)، پێشبینیش ده‌كرێت، كه‌ نرخی ئه‌و وێنه‌ و واژووه‌ى ئیمپرِاتۆى ناوبراو بگاته‌50 هه‌زار دۆلار.
تایبه‌ت به‌ یانه‌ى سه‌رهه‌نگ موحسین پێشكه‌شه‌
به‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر [/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/3a336725f6.jpg

2

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌كى ناپلیۆن به‌ 19 هه‌زار دۆلار!

ده‌ست خۆش كاك شڤان.
ڕه‌نگه‌ هۆراوه‌كانی ساده‌و ڕه‌وان بن به‌ڵام به‌هۆی شۆرشه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی به‌هاداربن