1

بابه‌ت: گیانداری هه‌شت پێ: ئیسپانیا ده‌گاته‌ یاری كۆتایی مۆندیال

[size=16]گیانداری هه‌شت پێ پێشبینی بردنه‌وه‌ی ئیسپانیا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات له‌یاری پێش كۆتایی جامی جیهانی كه‌ بریاره‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ له‌ باشوری ئه‌فریقیا به‌رێوه‌ بچێت.
گیانداره‌ هه‌شت پێ كه‌ له‌ پێشتردا پێشبینیه‌كانی راست ده‌رچون و له‌ شاری " ئۆبه‌ر هاوزن"ی ئه‌ڵمانی گیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یدا ئالاَی ئیسپانیای هه‌ڵبژارد له‌ جیاتی هه‌ڵبژاردنی ئالاَی ئه‌ڵمانیا ئه‌مه‌ش مانای بردنه‌وه‌ی ئیسپانیا به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌یه‌نێت.
گیانداره‌ هه‌شت پێ كه‌ كه‌ به‌ " پۆل" ناسراوه‌ له‌ پێشتر پێشبینی بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای كردبوو له‌ ئینگلته‌را و ئه‌رژه‌نتین له‌هه‌مان كات پێشبینی دۆرانی ئه‌ڵمانیای كردبوو به‌رامبه‌ر سربیا.وه‌ بۆ یاری ئوستراڵیا و غاناش هه‌ر پێشبینی بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای کردبوو وه‌ لومۆندیالی ڕابردوش له‌ یاری نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئه‌ڵمانیا پیشبینی برده‌نه‌وی ئه‌ڵمانیای کردبوو، وه‌له‌ یاری کۆتایی 1990ش به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌ر پێشبینی بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای کردبوو له‌ یاری نیوان ئه‌ڵمانیاو ئه‌رجه‌نتین
پێشبینی گیانداره‌كه‌ش هانده‌رانی ئه‌ڵمانی نائومێد كرد كه‌ خه‌ونی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی مۆندیالیان هه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان له‌ باشوری ئه‌فریقیا به‌ ئاستێكی به‌رز  به‌دیار كه‌وت، جه‌ماوه‌ی ئه‌ڵمانی هیوای ئه‌وه‌یان ده‌خواست گیانداره‌ هه‌شت پێ كه‌ نیشتیمانیانه‌ بیر بكاته‌وه‌و ئالاَی ولاَته‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت به‌لاَم ئه‌و پاڵه‌وانانی ئه‌ورپا به‌سه‌ركه‌وتو ده‌زانێت له‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌.[/size]
http://kurdiu.org/fileup11/530reuters_2010-07-06__2010-07-06t095637z_01_aa03_rtridsp_3_soccer-world-octopus_reuters.jpg
[size=16]به‌ڵام باوه‌ڕتان پێنه‌بێت wink چونکه‌ ئه‌مه‌ جادووه‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

2

وه‌ڵام: گیانداری هه‌شت پێ: ئیسپانیا ده‌گاته‌ یاری كۆتایی مۆندیال

به‌خوا باوه‌ڕم به‌م شتانه‌ نیه‌ به‌س بۆ به‌سه‌ر بردی كات و مه‌شغوڵ كردنی خه‌ڵكه‌