بابه‌ت: بزه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه، ده‌تباته دڵه‌وه!!!!
بزه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه، ده‌تباته دڵه‌وه.........
هێشتنه‌وه‌ی بزه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر لێوه‌كانت به‌خشینی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو كراوه‌یه له‌سه‌رت له‌لای كه‌سانی تر، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و بزه‌یه ڕاستگۆیانه بێت، ئه‌وه‌ش كورتترین ڕێگایه بۆ چوونه ناو دڵی كه‌سانی تره‌وه، به واتایه‌كی تر گه‌ر ڕاستگۆیانه نه‌بوو مانای ماستاوچێتیی و فێڵكردنه و له پشته‌وه فێڵ و ته‌ڵه‌كه خۆیان حه‌شارداوه.
نوێترین لێكۆڵینه‌وه ده‌ریخستووه كه دروستكردنی بزه‌ی خێرا و ته‌نها ئه‌وه نیشان بده‌یت كه بزه له‌سه‌ر لێوته، ئه‌وه له‌لای كه‌سانی تر به كه‌سایه‌تیه‌كی خراپ ناوت دێت و ئه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كه‌سه شایانی بڕواپێكردن و متمانه‌كردن نییه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌ریتانییه كه ڕۆژنامه‌ی "ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، له‌سه‌ر دوواندنی چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدراوه كه سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای بازرگانین تاكو چۆن بتوانن زۆرترین كڕیار بۆ خۆیان ڕابكێشن.
لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بزه له‌سه‌ر لێوه‌كانی بێت ئه‌وه كه‌سێكی ڕاستگۆیه و ده‌كرێت متمانه‌ی پێبكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن بوونی بزه له‌سه‌ر لێوه‌كان له یه‌كه‌مین دیداردا ئاساییه كه مه‌به‌ست له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌رامبه‌ردا.
gwllchen