بابه‌ت: ئاخ له دونیا
ئاخ له دونیا
وازم له دونیا هێناوه كه‌چی ئه‌و واناكا
بۆ كاره دونیاییه كان دێت و له‌ده‌رگام ئه‌دا
گه‌ر لێی نه‌كه‌مه‌وه ئه‌و خۆی به‌ژوورێ دائه‌دا
به‌زۆرو به‌بێ ویستی خۆم گوناهم پێ ئه‌كا
ده‌مه‌وێ بگریم كه‌چی هه‌رئه‌وه رێم لێ ئه‌گرێ
من به‌خۆم دڵم ره‌قه ئه‌ویش ڕه‌قتری ئه‌كا
شه‌یتانیش یارمه‌تی ئه‌و ئه‌دا بۆ ئه‌م كارانه
منیش ئه‌ڵێم خوایه به‌نده‌ت داوا له‌تۆ ئه‌كا
په‌نای بده‌و خۆشبهله هه موو خراپه‌كانی
داواله‌و به‌نده‌ت وه‌رگره كه له‌ده‌رگای تۆئهدا
كانیاوی شیعرم ئاله‌م كاته‌یا هه‌ڵقوڵیوه
شیعر‌و ڕابردووم خه‌ریكه زۆر زۆر مه‌ستم ئه‌كا
خه‌یاڵم خه‌ریكه به‌گریانه‌وه ئه‌سوتێ
خوایه گیان ده‌سا تۆش ڕه‌حمێ بهموسلیم غه‌مگین كه.
موسليم غه‌مگین