1

بابه‌ت: ڕاپۆرت:لازیۆ چاوی له‌سه‌ر ڤیكتۆر ئۆبینا داناوه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی Corriere Dello Sportـی ئیتاڵی ئه‌وا یانه‌ی لازیۆ سه‌رنجی ته‌واوی خۆی له‌سه‌ر یاریزانی نایجیری ڤیكتۆر ئۆبینا داناوه‌ ئه‌مه‌ش دوای ده‌ست به‌ردار بوون له‌ ڕاونانی ئه‌ستێره‌ی گانی كیڤن پرێنس بواتینگ.

یاریزانی ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌ وه‌رزی ڕابردوو به‌ شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی مالاگاـی ئیسپانی كرد و توانی له‌ كۆی 26 یاری چوار گۆڵی تۆمار بكات وه‌ ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان.

یانه‌ی لازیۆ خۆی ئاماده‌ كردبوو بۆ پێشكه‌ش كردنی بۆندێك به‌ یاریزانی یانه‌ی پۆڕتسمۆسی ئینگلیزی بواتینگ به‌ڵام به‌ هۆی گرانی نرخی كیڤن ئه‌وا یانه‌ی لازیۆ بۆندێكی له‌گه‌ڵ بریشیانۆ مۆر كرد وه‌ ئیستا سه‌ره‌ڕای كه‌می بودجه‌ی لازیۆ ئه‌وا ده‌یه‌وێت ئۆبینا په‌لكێش بكاته‌ ئۆلۆمپیكۆ.

یاریگا

2

وه‌ڵام: ڕاپۆرت:لازیۆ چاوی له‌سه‌ر ڤیكتۆر ئۆبینا داناوه‌

ده‌ست خۆش بۆئه‌م هه‌واڵه‌

3

وه‌ڵام: ڕاپۆرت:لازیۆ چاوی له‌سه‌ر ڤیكتۆر ئۆبینا داناوه‌

زۆر سوپاس