1

بابه‌ت: دی ماریا پشكنینی پزیشكی به‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدا

http://www.hakary.net/up//uploads/images/hakary-up6442538f86.jpg
به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانی ئه‌وا یاریزانی تازه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌نخێل دی ماریا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووی پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا وه‌ ته‌نها یه‌ك هه‌نگاو ماوه‌ ئه‌ویش واژوو كردنی بۆنده‌كه‌یه‌ و دواتر پێشكه‌ش كردنی دی ماریاـیه‌ بۆ میدیاییه‌كان.

ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی له‌ كلینیكا سانتیاس دی لا مۆڕالیخا پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا و دی ماریا له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانی خۆی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كرد وه‌ دكتۆر كاڕلۆس دێزـی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پزیشكی یانه‌ی ریال مه‌درید ووتی…”یاریزانێكی زۆر ئاست به‌رزه‌ وه‌ ئێستا ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆسێ مۆرینیۆ یاری بكات”.

“ئێمه‌ گشت پشكنینه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدا وه‌ ئه‌نجامه‌كان زۆر باش بوون وه‌ هه‌موو شتێك به‌ باشی به‌ڕێوه‌ چوو”.

دی ماریا به‌یانی هه‌ینی كاتژمێر 13:00 به‌ كاتی مه‌درید به‌ فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ میدیاییه‌كان ده‌كرێت.

یاریگا

2

وه‌ڵام: دی ماریا پشكنینی پزیشكی به‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدا

هه‌رچه‌نده‌ باوه‌ر ناكه‌م بۆندێكی سه‌ركه‌وتووبێت و ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكات به‌ڵام هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیی و تیمه‌كه‌ی ده‌خوازم.
ده‌ست خۆش كاكه‌ ئه‌حمه‌د

3

وه‌ڵام: دی ماریا پشكنینی پزیشكی به‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدا

زۆر سوپاس