1

بابه‌ت: گرنگی به‌ کام له‌ چوار ژنه‌که‌ت ده‌ده‌یت ؟؟

...له‌ کۆندا پادشایه‌ک هه‌بوو چوار ژن

ژنی چواره‌می زۆر خۆش ده‌ویست به‌ جۆرێک ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا هه‌بوو بۆی ده‌کرد تا ڕازی بکات....
ژنی سێهه‌میشی خۆش ده‌ویست به‌ڵام هه‌ستی ده‌کرد له‌به‌ر که‌سێکی تر وازی له‌ ده‌هێنێ...

ژنی دووه‌م له‌ کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ده‌برد ، ئه‌ویش هه‌میشه‌ گوێی بۆ ده‌گرت و له‌و کاتانه‌دا ئاماده‌ ده‌بوو....

به‌ڵام ژنی یه‌که‌م فه‌رامۆشی کردبوو وه‌ مافی خۆی پێ نه‌ده‌دا هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و زۆری خۆش ده‌ویست وه‌ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له‌ پاراستنی ماڵ و سامانه‌که‌ی دا هه‌بوو...
ڕۆژان هات و تێپه‌ڕی پادشا نه‌خۆش که‌وت و هه‌ستی به‌ نزیک بوونه‌وه‌ی مردنی کرد بۆیه‌ بیری کرده‌وه‌ و ووتی : من چوار ژنم هه‌یه‌ بۆ چی به‌ ته‌نها بچمه‌ گۆڕه‌وه‌ ...!!!
به‌ ژنی چواره‌می ده‌ڵێت : له‌ هه‌موو ژنه‌کانی ترم زیاتر خۆشم ویستووی وه‌ هه‌موو ئاره‌زوو و داواکاریه‌کانتم به‌جێ هێناوه‌،ئایا دێیته‌ گۆڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵم ؟
ووتی : مه‌حاڵه‌ ، یه‌کسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی هیچ سۆزێکی بۆ ده‌ربڕێت به‌ جێی هێشت.
که‌وته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژنی سێهه‌م و ووتی به‌ درێژایی ته‌مه‌نم خۆشم ویستووی ئایا هاوڕێیه‌تیم ده‌که‌ی بۆ ناو گۆڕ ؟؟
ووتی بێ گومان نه‌خێر ... ژیان خۆشه‌ دوای مردنت شوو به‌ که‌سێکی تر ده‌که‌م..!!

ئینجا نۆره‌ی ژنی دووه‌م هات و پێی ووت : وه‌ک ده‌زانی من هه‌موو کات په‌نام بۆت هێناوه‌ تۆش له‌ ته‌نگانه‌دا فریام که‌وتووی وه‌ قوربانیت بۆم داوه‌ ئایا دێیته‌ گۆڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵم؟
ئه‌ویش ووتی: لێم ببوره‌ ئه‌وه‌ی داوای ده‌که‌یت ناتونم بۆتی بکه‌م ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت تا سه‌ر گۆڕه‌که‌ت هاوڕێیه‌تیت ده‌که‌م و پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ...

ئه‌مه‌ بوه‌ هۆی خه‌م خواردن و دڵ ته‌نگی پادشا به‌ هۆی وه‌ڵامی خێزانه‌کانیه‌وه‌....
له‌و کاته‌دا ده‌نگێک هات له‌ دووره‌وه‌ و ووتی : من له‌گه‌ڵت دێم بۆ ناو گۆڕه‌که‌ت.....
من بۆ هه‌رکوێیه‌ک بڕۆی له‌گه‌ڵت ده‌بم .....
که‌ پادشا لای کرده‌وه‌ ده‌بینێ ژنی یه‌که‌میه‌تی، له‌ شێوه‌یه‌‌کدا بوو که‌ نیشانه‌ی لاوازی و نه‌خۆشی پێوه‌ دیار بوو به‌ هۆی فه‌رامۆش کردنی له‌لایه‌ن پادشاوه‌ بۆی...
به‌م دیمه‌نه‌ پادشا په‌شیمان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی ئه‌م ژنه‌ی پێشێل کردبوو وه‌ گرنگی ته‌واوی پێ نه‌دابوو.....
بۆیه‌ ووتی :
ئه‌بوایه‌ زیاتر له‌ هه‌موویان گرنگیم به‌ تۆ بدایه‌، ئه‌گه‌ر ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ تۆ له‌ هه‌موویان زیاتر گرنگیم پێ ده‌دا و موراعاتم ده‌کردی..!!!

له‌ ڕاستیدا هه‌موومان ئه‌و چوار خێزانه‌مان هه‌یه‌..!!!
ژنی چوارام : بریتیه‌ له‌ له‌شمان ، هه‌رچه‌نده‌ گرنگی پێ بده‌ین و ئاره‌زووه‌کانمان تێر بکه‌ین کاتێ مردین یه‌کسه‌ر له‌شمان جیا ده‌بێته‌وه‌.
ژنی سێیه‌م : پاره‌ و سامان ، که‌ مردین بۆ که‌سانی تر ده‌مێنێته‌وه‌....
ژنی دووه‌م : خێزان و هاوڕێکانمانن ، کاتی مردن هه‌تا کاتی ناشتن له‌گه‌ڵمان ده‌بن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ....
ژنی یه‌که‌م : کاری باش و چاکه‌کانمانه‌ ، ته‌نها شتێک بۆ ناو گۆڕیش له‌گه‌ڵمان دێت کرداری چاکه‌یه‌ سه‌رقاڵین به‌ کار کردن و گرنگی پێدانی به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی ئاره‌زوه‌کانمان و پاره‌ و هاوڕێ و خێزانه‌کانمان .....
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها کاره‌کانمان هاوڕێی ناو گۆڕمانن......
ئه‌گه‌ر بزانی کاره‌کانت له‌سه‌ر شێوه‌ی که‌سێکدا خۆی بنوێنێت ئه‌بێ شێوه‌ی چۆن بێت ؟؟
لاواز و نه‌خۆشه‌ ؟؟
یان به‌هێزه‌ و گرنگیت پێ داوه‌؟؟

سایه‌ فارس
منتدی اعرف ربک

2

وه‌ڵام: گرنگی به‌ کام له‌ چوار ژنه‌که‌ت ده‌ده‌یت ؟؟

بابةتيَكـــــي زؤر زؤر بةسـودةهيوام بةردةوامـيتة

http://www.kurdupload.com/images/mw8Cew1343522073/kurdzhin-0278cdc954.gif

3

وه‌ڵام: گرنگی به‌ کام له‌ چوار ژنه‌که‌ت ده‌ده‌یت ؟؟

زۆر سوپاس