بابهت: كوشتنى ياريزانيكى هةلبزاردةى جؤدؤى عيراق لةبةغداد!
[size=24]ئەندامێكی یەكەتیی جۆدۆى عێراق راى گەیاند بەیانی ئەمڕۆ دووشەم یاریزانێكی هەڵبژاردەى جۆدۆى عێراق لەلایەن چەند كەسێكی نانەسەوە درایە بەر گوللە و كوژرا.
عودەى تاریق بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند “یاریزانى لاو عەلی محەمەد باقر لە كاتى چوونى بۆ یانەى سەلام لە بەغدا بەمەبەستی یەكەیەكی مەشقكردن، لە رێگەدا لەلایەن كەسێكی دەمامكدار كە ماتۆڕسكیلێكی پێ بووە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانى لەدەست دا”.
تاریق گوتى “بڕیار بوو یاریزانى ناوبراو سبەى سێشەم لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراق بۆ ئێران گەشت بكات، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كەمپێكی ڕاهێنان لەو وڵاتەدا”.
“ئەو یاریزانە یەكێكە لە چاكترین سێ یاریزانى هەڵبژاردەى عێراق كە بڕیار بوو لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەیدا لە خولی یارییەكانى ئاسیا بەشداریی بكات” تاریق گوتى.
عەلی محەمەد باقر /21 ساڵ/ خاوەنى نازناوى پاڵەوانیەتیی عێراق و یەكێك لە چاكترین یاریزانەكانى عێراق.[/size]