بابه‌ت: مافى دراوسى
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و ميهره‌بانه‌وه /
فه‌رمووده‌ی ئه‌مرۆمان باس له هه‌ندێ له مافه‌كانی دراوسێ ده‌كات تا چه‌ند دراوسێ ئاگاداری دراوسێكه‌ی بێت ، ئه‌مه ده‌قی فهرموودهكهيه:
(( من أغلق بابه دون جاره مخافة على أهله وماله فليس ذلك بمؤمن وليس بمؤمن من لم يأمن جاره بوائقه . أتدري ما حق الجار ؟ إذا استعانك فاعنه واذا استقرضك اقرضته واذا افتقر عدت عليه واذا مرض عدته واذا اصابه خير هنأته واذا اصابته مصيبة عزيته واذا مات اتبعت جنازته ، ولا تستطيل عليه بالبنيان فتحجب عنه الريح الا باذنه ، ولا تؤذه بقتار ريح قدرك الا ان تغرف لة منها ، وان اشتريت فاكهة فاهدله فان لم تفعل فادخلها سرا ولا يخرج ولدك ليغيظ بها ولده))
واته ئه‌وكه‌سه‌ی دره‌گای خۆی داده‌خات له ترسی دراوسێكه‌ی له مال و ناموس ئه‌وا ئه‌و دراوسێه بروادار نيه ، هه‌روه‌ها ئه‌و دراوسێه به بروادار دانارێ كه دراوسێ متمانه‌يان پێ نه‌بێ وه كه‌س لێی ئه‌مين نه‌بێ ، ده‌زانی مافی دراوسێ چيه له‌سه‌ر دراوسێ؟ ئه‌گه‌ر داوای يارمه‌تی كرد يارمه‌تی بده‌يت ، ئه‌گه‌ر داوای قه‌رزی كرد قه‌رزی پێبده‌ی ، ئه‌گه‌ر پێويستی هه‌بوو ده‌بێ بۆی جێبه‌جێ بكه‌يت ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكه‌يت، ئه‌گه‌ر له‌خۆشی دابێ و هه‌والێكی خۆشی بۆ هات پيرۆزبايی لێ بكه، ئه‌گه‌ر توشی خه‌م و ناخۆشيهك هات دلی بده‌وه و سه‌ره‌خۆشی لێ بكه ، ئه‌گه‌ر مرد له‌گه‌ل جه‌نازه‌كه‌ی برۆ ، وه خانوه‌كه‌ت له‌و به‌رزتر مه‌كه‌وه نه‌وه‌ك رێگای بای لێ قه‌ده‌غه بكه‌يت مه‌گه‌ر به روخسه‌تی ئه‌و بێت ، وه به بۆ نی چێشته‌كه‌ت ئهزيهتی نه‌ده‌يت واته خۆت چێشتی خۆش بخۆيت وبۆنه‌كه‌ی بۆ ئه‌و بچێ مه‌گه‌ر ده‌بێ بۆی بنێری ، وه ئه‌گه‌ر مێوهجاتت كری ده‌بێ به دياری بۆ ئه‌ويش ببه‌يت ئه‌گه‌ر نا به‌شێوه‌يه‌كی نهێنی بيهێنهژورهوه ، وه نابێ منالهكهت بچێته ده‌ره‌وه تا منالی دراوسێكه‌ت تورهنهكات . والله تعالی اعلم
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو