1

بابه‌ت: له‌خـولی ئیسپانیا ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بوو به‌رشلۆنه‌ش بردیه‌وه‌

شــه‌وی رابردوو یارییه‌كانی خـولی ئیسپانیا له‌جـه‌ولی پێنجه‌م به‌رێوه‌ چوو كه‌تێدا یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بوو و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی  خـولی ئیسپانیا شه‌وی رابردوو یارییه‌كانی به‌رێوه‌ چوو له‌یاری یه‌كه‌م دا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خـۆی روبه‌ری یانه‌ی لیڤانتی بۆوه‌ له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هیچ كام یانه‌ نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا گۆرانكاری به‌سه‌ر یارییه‌كه‌نهات له‌روی گۆڵ تۆمار كردنه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و هه‌ردوو یانه‌ یه‌كه‌و خـالێكان به‌ده‌ست هێنا       


له‌یاری دووه‌م یشدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خـۆی روبه‌ری یانه‌ی ئه‌تیله‌تیك بیلباو بۆوه‌ هه‌رله‌ده‌سپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌هێرشبردن ده‌ستی به‌یاری كرد به‌لام نه‌ی توانی گۆڵ تۆمار بكات گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كشدا كـه‌شو هه‌وای یارییه‌كه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ر هـات  و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌م گیمه‌ توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلبا و گۆلێكی تۆمار كرد گۆڵه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌رێگه‌ی یاریزانان كیتا له‌خوله‌كی 55 و یاریزان ژاڤی له‌خوله‌كی 74 و یاریزان بۆسكیت له‌خوله‌كی90 تاكه‌گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلبا و له‌رێگه‌ی یاریزان ئیگۆر گابیلوند له‌خوله‌كی 89 تۆمار كرا یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی دووه‌م



نــوسـه‌ر: سانی ناصیح
نیوڵاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: له‌خـولی ئیسپانیا ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بوو به‌رشلۆنه‌ش بردیه‌وه‌

ده‌رکرانی داڤید ڤییا مشکیله‌یه‌ بۆ یاری داهاتوو

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .