بابه‌ت: پێشمه‌رگه بوه پاڵه‌وانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوی خۆیدا نازناوی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا.
له چوارچێوه‌ی دوا یاری خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراقداو له یاریگای كه‌رخ، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و جه‌یشی شاری به‌غداد روبه‌ڕوی یه‌كبونه‌وه، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه ئاستێكی به‌هێزیان پێشكه‌ش كرد‌و به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێهێنا، به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه نازناوی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێناو بۆ یه‌كه‌مین جاریش له مێژوی خۆیدا سه‌ركه‌وت بۆ خولی یانه پله نایابه‌كانی عێراق.
سه‌ردار ساڵحی راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌ی یانه‌كه‌یه‌وه به سبه‌ی راگه‌یاند، خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین كه به بێ به‌شداری پێكردنی هیچ یاریزانێكی بیانی و به پشت به‌ستن به توانای یاریزانه كورده‌كان نازناوی ئه‌و خوله گرنگه‌مان به‌ده‌ستهێنا، سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونی یاریزانانی یانه‌كه‌م و پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌شم ده‌كه‌م، به نیازیشین له وه‌رزی نوێی خولی یانه پله نایابه‌كانی عێراقدا به هه‌مان سیاسه‌تی ئێستامانه‌وه به‌شداری بكه‌ین و بێجگه له یاریزانی كورد پشت به توانای هیچ یاریزانێكی بێگانه نه‌به‌ستین