بابه‌ت: چه‌ند ڕێنماییه‌ک ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی سێکسیی
چه‌ند ڕێنماییه‌ک ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی سێکسیی
بابه‌تی سێکس یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی که‌پێویسته گرنگی پێبدرێت له‌لایه‌ن باوک و دایک و ئه‌وانی تر که به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ ، نه‌ک ته‌نها له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا به‌ڵکو پێویسته له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه ده‌ستپێبکرێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی زیاده‌ڕۆیی و ترس نه‌بێته له‌مپه‌رێکی ترسناک له‌م بواره‌دا ، چونکه په‌روه‌رده‌ی سێکسی پێویست به‌زۆر وردکردنه‌وه ناکات به‌ڵکو به‌ڕێنمایی ژیرانه و به‌سوود له‌و بابه‌تانه‌دا له‌ڕێگه‌ی سنگ و مێشک فراوانییه‌وه . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه زیاد له‌پێویست گرنگی پێدان و دڵه‌ڕاوکێی زۆر و ترسی زیاد له‌پێویست و هه‌ست به‌نه‌نگی زۆر و شه‌رم کارێکی نه‌رێنی ده‌کاته سه‌ر ژیانی ئه‌و تاکه و دروستبوونی شه‌رم و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆر له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاری و دواتردا . له‌به‌رامبه‌ریشدا نابێت ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش بکرێت گرنگی نه‌درێت به بابه‌تی سێکس و له‌م بواره‌دا فشاری زۆر بخرێته سه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌کار .
یارمه‌تیدانی هه‌رزه‌کار و ئاڕاسته کردنی به‌شێوازێکی دروست به‌سوود و ڕاستگۆیانه ئه‌رکێکی پێویسته و ده‌بێت خۆمان به‌دوور بگرین له‌هه‌موو ئاڕاسته‌کردنێکی هه‌ڵه و نادروست . چونکه ئاڕاسته‌کردنی هه‌ڵه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێته هۆی دروستبوونی جۆره‌ها گرێی ده‌روونی و ترس له‌ژیانی سێکسی له‌ئایینده‌دا .
لێره‌دا چه‌ند ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌کی به‌سوود سه‌باره‌ت به منداڵان و هه‌رزه‌کاران ده‌خه‌ینه ڕوو :
1- منداڵان به‌زۆری له‌ته‌منی منداڵی‌دا حه‌ز به‌خۆ ڕووت کردنه‌وه ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر منداڵانی تر بۆ دڵنیابوون له‌هاوشێوه‌یی ( هاوپێکهاته‌یی ) له‌ڕووی ئه‌ندامی زاووزێ یان له‌ش ولارهوه ، لێره‌دا پێویسته به‌ژیرانه و نه‌رمی ئامۆژگاری ئه‌م منداڵانه بکرێت نه‌ک به‌لێدان و ناووناتۆره‌ی ناشیرین .
2- یاریکردن به‌ئه‌ندامی زاووزێ له منداڵاندا ته‌نها بۆ خۆپیشاندانی سێکسییانهیه نه‌ک بۆ ده‌رخستنی ڕه‌فتارێکی ناشیرین ، که‌واته نابێت سزای منداڵ بدرێت له‌سه‌ر ئه‌م کرداره ، ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بدرێت و ناووناتۆره‌ی ناشیرینی لێ بنرێت .
3- ئامۆژگاری دایک و باوکان و داده‌کان ده‌کرێت که منداڵ کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته دوو ساڵان ده‌بێت له‌ژووری تایبه‌تی خۆیدا بنوێنرێت ، هه‌روه‌ها کوڕ و کچ ، واته خوشک و برا ده‌بێت جێگایان بۆ جیابکرێته‌وه ، باشتر وایه که ژووری کوڕان و کچان جیابن .
4- له‌قۆناغی منداڵی‌دا به‌زۆری منداڵی کوڕ ئالوده‌ی دایک و منداڵی کچ ئالوده‌ی باوکی ده‌بێت ئه‌مه‌ش هیچ زیانێکی نیه .
5- گرنگی به‌باری ته‌ندروستی هه‌رزه‌کار بدرێت و پێویسته گۆڕانکارییه فسیۆلۆژی و ده‌روونییه‌کانیان بۆ ڕوون بکرێته‌وه ، بۆ کچان پێویسته باسی سوڕی مانگانه‌ی بۆ بکرێت ، چۆن له‌کاتی ئه‌م سووڕه‌دا گرنگی بدات به پاک‌وخاوێنی و ته‌ندروستی خۆی ، هه‌روه‌رها پێویسته دایک به‌م ئه‌رکه هه‌ستێت و باسی گۆڕانکارییه ده‌روونییه‌کان بۆ کچه‌که‌ی بکات وه‌ک تووڕه‌یی و بێ ئارامی و هاندانی بۆ وه‌رزش کردن و ئیش و کاری ناوماڵ .
6- پێویسته زانیاری ته‌واو بدرێت به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌رباره‌ی کۆئه‌ندامی زاووزێی هه‌ریه‌که‌یان و فه‌رمانه‌کانیان ، هه‌روه‌ها به‌خشینی زانیاری ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و هه‌ریه‌که له‌م دوو ڕه‌گه‌زه باوه‌ڕی پته‌وی هه‌بێت ده‌رباره‌ی پرسیار کردن له‌دایک و باوکیان ده‌رباره‌ی کۆئه‌ندامی زاووزێی خۆیان و به‌رامبه‌ره‌که‌یان . هه‌روه‌ها پێویسته دایک و باوکان شاره‌زایی خۆیان بۆ منداڵه‌کانیان باس بکه‌ن تاکو هیچ ترس و کۆسپێک نه‌یه‌ته ڕێگه‌یان له‌کاتی ژیانی هاوسه‌رگیریدا .
7- باسکردنی حاڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ی سێکس و حاڵه‌ته ناوازه‌کان و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی سێکسه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه .
8- هه‌ڵوێستی دروست ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر واته ڕه‌گه‌زی جیاواز و باسکردنی په‌یوه‌ندیه سێکسیه دروسته‌کان و باسی سک و زا هه‌ندێ نه‌خۆشی سێکس و هه‌ڵوێستی ئایین و یاسا ده‌رباره‌ی سێکس ، هه‌روه‌ها باسی حاڵه‌ته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سێکس ، چاونهترساندنی هه‌ر ڕه‌گه‌زه به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و ترس و ئه‌فسانه و ڕق لێبوونه‌وه هه‌ر ڕه‌گه‌زێک به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر ، چونکه زۆر جار دایکان وا لهکچهکانیان ده‌که‌ن که تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و ڕق لێبوونه‌وه ببن به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی باسکردنی سێکسیانه‌ی نه‌شیاو .
9- به‌خشینی هه‌ندێ نامیلکه‌ی سوود به‌خش ده‌رباره‌ی سێکس و گۆڕانکاری فهسلهژی هه‌ر ڕه‌گه‌زێک له‌کاتی گه‌شه‌کردن و ڕێگا دروسته‌کانی سێکس کردن و حاڵه‌ته لادانه‌کان و نه‌خۆشییه سێکسییه‌کان .
10- باسکردنی ژیانی هاوسه‌رگیری بۆ منداڵه پێگه‌یشتووه‌کان و هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتنی .
11- له‌کاتی بێتوانایی دایکان و باوکان به‌رامبه‌ر ڕێنمایی کردنی هه‌رزه‌کاران پێویسته له‌سه‌ر قوتابخانه هاوکاری دایک و باوکان بێت له‌م بواره‌دا و پێکه‌وه به‌هاوکاری ئامۆژگاری و ئاڕاسته‌ی هه‌رزه‌کاران بکه‌ن به‌شێوازێکی دروست سه‌باره‌ت به‌باسکردنی سێکس و گرفته‌کانی له‌باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و گۆڕانکارییه فسیۆلۆژیهکان .