بابهت: نەمانت لام ئازارێکە..
[size=16]فیکری بەد و بۆگەنی من، کوشتوومی وەلی ماوم
دڵم سیا سەنگێکە، وشکی کردووە ئەشکی چاوم
تیرێ بەزەهری کوشندەوە، دراوە لە قەلبم
هەناسە بڕکێمە بەس هەتا ئێستاش ماوە ناوم
ڕا ئەکەم! خێراترە لەمن غەم، پێشم لێ ئەگرێ!
خێراترم بیوەستێنم، عەکسی ئەکا و خۆی داوێتە ناوم
زیننەتی پێش من، پێش من، پێش من کەوت، سەرابێکە
سەرابی دڵم ئەسەوزێنم، تا نەڵێت نەگریاوم
دڵی هیچم لە دووریت، حەزینێکە و لێی خەزانە
پڕم لە ئاخ و داخ بۆ ئەوکاتانەی بێ تۆ ژیاوم
هەر لەحزەیی بێ تۆیی، ئەبارینێ غەم بەباران
لافاوێ درووست ئەکا و، سەفەر ئەکا ڕووی گەشاوم
کەکاتێ ئەسیری تۆم، ئەوکات شادی پرە لە خۆم
نەک ئەوەی ناڕەحەت بم و پێم بڵێن دڵ سووتاوم!
نەمانت لام ئازارێکە، سەبووری بۆی سەختیە..
غەمیش بەرۆقم ئەگرێ، بۆ ڕۆژانێ لەتۆ تۆراوم!؟
موسلیم غەمگین[/size]