1

بابه‌ت: ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک

http://www.kurdupload.com/images/JYKivV1309702994/m5znk-fb215b1cd4.jpg
[size=16]ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک: له‌ هه‌موو شتێ جوانتر له‌ دونیادا

له‌ حه‌کیمێکیان پرسی: گه‌نجینه‌ی ژیان چییه‌؟
ئه‌ویش وتی: له‌وه‌ جوانتر نیه‌ که‌ له‌ دونیادا که‌سێکت هه‌بێت
تۆی خۆشبوێ.. ئاگای لێت بێت.. به‌شداریت بکات له‌ خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ناخۆشیدا
چه‌ند جوانه‌ که‌ روحه‌کانتان یه‌ک بکه‌ن و دڵ و عه‌قڵتان ببێته‌ یه‌ک
به‌یه‌که‌وه‌ دڵخۆش بن.. به‌یه‌که‌وه‌ نیگه‌ران بن.. به‌یه‌که‌وه‌ ئازار بچێژن
چه‌ند جوانه‌ که‌ که‌سێکت هه‌بێت..
له‌ غه‌یبه‌ت بتپارێزێت.. به‌رگریت لێبکات.. ئه‌و زمانه‌ ببڕێت که‌ قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌کات
چه‌ند جوانه‌ که‌سێکت هه‌بێت..
پشتیوانیت لێبکات که‌ بێهێز بوویت.. ته‌شجیعت بکات ئه‌گه‌ر له‌ ترسدا بوویت.. ئامۆژگاریت بکات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت کرد
‌ چه‌ند جوانه‌ که‌سێکت هه‌بێت..
نهێنی پارێز بێت.. په‌یمانه‌کانی بگه‌یه‌نێته‌ جێ
له‌ به‌ڵێنه‌کانی به‌وه‌فا بێت.. دڵ و زمانێکی ڕاستگۆی هه‌بوو
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی که‌سێکی وابووی، مزگێنی بێت بۆت که‌ تۆ براوه‌یت
بۆیه‌ وه‌ک چاوت بیپارێزه‌.. سوپاسی خواش بکه‌ له‌و نیعمه‌ته‌ی پێی به‌خشی
مرۆڤی ئاوا له‌ زه‌مانێکی وا که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین، گه‌نجینه‌یه‌کی شاراوه‌یه‌
ئه‌گه‌ر دۆزیته‌وه‌ مه‌هێڵه‌ غوبار لێتی وون بکات.[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک

واللە بابەتەکی هەرە بە پێز بوو ، بەڵام من لەم ووتە نەگەیشتم ..

غوبار

یانی چی ؟؟
دەست خۆش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک

مرۆڤی ئاوا له‌ زه‌مانێکی وا که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین، گه‌نجینه‌یه‌کی شاراوه‌یه‌
ئه‌گه‌ر دۆزیته‌وه‌ مه‌هێڵه‌ غوبار لێتی وون بکات.

جوانـــه‌ ، ده‌سته‌کانت خۆش بێت مه‌ریه‌م خانم ، هیوام به‌رده‌وامیته‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک

اللة جةندة جوان بؤ قسةكانى دةست خؤش

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

5

وه‌ڵام: ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک

Jaw Zard نووسی:

واللە بابەتەکی هەرە بە پێز بوو ، بەڵام من لەم ووتە نەگەیشتم ..

غوبار

یانی چی ؟؟
دەست خۆش

یه‌نی ته‌پ ه‌ توز

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: ووته‌ جوانه‌کانی حه‌کیمێک

سه‌هه‌ند نووسی:

مرۆڤی ئاوا له‌ زه‌مانێکی وا که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین، گه‌نجینه‌یه‌کی شاراوه‌یه‌
ئه‌گه‌ر دۆزیته‌وه‌ مه‌هێڵه‌ غوبار لێتی وون بکات.

جوانـــه‌ ، ده‌سته‌کانت خۆش بێت مه‌ریه‌م خانم ، هیوام به‌رده‌وامیته‌.

supas  kaka  sahand to hamo kat mn tazje3  akae

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg