بابه‌ت: ((نه‌که‌ی هه‌رگیز دڵ ته‌نگ بیت ))
[right][size=16]گه‌ر ئێستا چاکه‌کاری زه‌حمه‌ت بووه، گه‌ر ئێستا خراپه‌کاری زۆر بووه، گه‌ر ئێستا سه‌ختی ڕێگری په‌رستشه‌کانه، گه‌ر ئێستا تاوان وازناهێنێ، ئه‌وا هه‌رگیز دڵ ته‌نگ مه‌به، پێغه‌مبه‌ری ڕێبه‌ر و ئازیزمان ئه‌فه‌رمووێ: (سه‌رده‌مێک دێ دین وه‌کو پشکۆ ئاگری لێدێت). واته سه‌خت ئه‌بێت، به‌ڵام بزانه ئه‌م سه‌ختیه له پێناو کێ ئه‌چێژیت؟ له پێناو خوا، به‌ڕاستی سه‌ربه‌رزیه بۆمان، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناخۆشـــیهکان بزانه خوات له‌گه‌ڵ دایه.
هه‌رده‌م دڵ خۆشبه به خۆپاراستن و نه‌کردنی تاوان، هه‌رده‌م دڵخۆشبه به کرده‌وه‌ی چاک و چاکه‌کاری، هه‌رده‌م دڵت به‌وه خۆش بێت که تۆ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و حه‌قیت، ڕێگـای ئیسلام، دڵت به‌وه خۆش بێت که له هه‌رشتێک که خوا فه‌رمانی پێکردووی که بیکه‌ی و کاتێک تۆ ئه‌یکه‌یت ئه‌وا جگه له‌وه‌ی پاداشتی گه‌وره‌ت پێ ئه‌به‌خشێت له ڕۆژی دوایی و به‌هه‌شتدا، وه جگه له‌وه‌ی که ئه‌م به‌جێگه‌یاندنه سوودی بۆخۆت و بۆخهستهی خۆت هه‌یه، ئه‌وا گه‌وره‌ترین شت له‌مانه‌دا خۆشویستنی خوایه بۆت، به‌ڕاستی به‌سه بۆ که‌سێک که خوا خۆشی بوێت و لێی ڕازی بێت.
هه‌رگیز نه‌که‌ی خۆت بکه‌یته کۆیله‌ی حه‌زه خراپه‌کانت، پشت نه‌که‌ی له فه‌رمانه‌کانی خوا و پشت نه‌که‌ی له چاکه‌کاری و په‌رستشه‌کان، نه‌که‌ی ڕووبکه‌یته حه‌زه خراپه‌کان، چونکه هه‌رده‌م مرۆڤ نزم ئه‌که‌نه‌وه، هه‌رده‌م مرۆڤ شه‌رمه‌زار و ڕیسوا ئه‌که‌ن، له‌یادت بێت که خوا ئه‌فه‌رمووێ:" انّ الله اشتری من المؤمنین أنفسهم و أموالهم بأنّ له‌م الجنة" (التوبة-111). واته: به‌ڕاستی خوا گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌رخۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا و نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له‌پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن).
(ته‌فسیری ئاسان).[/size][/right]