بابه‌ت: له‌هه‌ڵه‌بجه:گه‌وره‌ترین پێشانگا بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی 100 فه‌رمووده>>>>
له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید:گه‌وره‌ترین پێشانگا بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی 100 فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص)كرایه‌وه
ئاماده‌كردنی
*بیلال گیان*
*5-7-2011*
*سێ شه‌ممه*
بۆیه‌كه‌مجار له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گه‌وره‌ترین پێشانگا
بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی 100 فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا محمد (درودی خوای له‌سه‌ربێت)كرایه‌وه
پرۆژه‌ی(محمد)پێغه‌مبه‌ری هه‌مووانه(د.خ) له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و له باخی گشتی(باخی عه‌لی به‌گ) به هاوكاری گروپی دۆستانی محمد(ص) چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا كه بریتی بوو له زیندووكردنه‌وه‌ی 100 فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(ص) كه بوویه هۆی دڵخۆشی بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه چونكه تا ئێستا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره چالاكییه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت كه توێژی گه‌نجان به كوڕان و كچانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو به‌شدارییان له‌و پێشانگایه‌دا كرد له‌و پێشانگایه‌دا هه‌ستان به دابه‌شكردنی شیرینی و هه‌روه‌ها به دابه‌شكردنی كتێب و نامیلكه‌ی ئایینی به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی ناو پێشانگاكه‌دا جێگای ئاماژه پێدانه ئه‌م پێشانگایه بۆماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و پێشانگایه‌وه به‌ڕێز مجاهد جمال وتی
خۆشحالم كه بۆ یه‌كه‌مجار توانیومانه پێشانگایه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا بكه‌ینه‌وه و وه ڕایگه‌یاند
ئه‌م چالاكییه‌مان دوو ئه‌نجامی هه‌یه یه‌كه‌میان به‌بۆنه‌ی یادی ئیسرا‌و میعراجی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌یه(ص) و دووه‌میان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ربێت
فه‌رموون ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كن له وێنه‌كانی ناو ئه‌و پێشانگایه
تێبینی
*بیلال گیان*
به‌ڕێزان بمبورن كه نه‌متوانی وێنه‌ی زیاتر دابنێم
چونكه وتم ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك
*یانه‌ی كوردژین*