بابهت: چیڕۆکى بێ ئابڕوویى قوتابيیەک
چیڕۆکى بێ ئابڕوویى قوتابيیەک(حمد بدر) دەڵێ: بەر لەهەشت ساڵان کاتێ لە قۆناغى ناوەندى دا قوتابى بووم، لەنێوان من و قوتابیەکى زیرەک دا شەڕو مشتومڕێک، بۆیە بڕیارم دا بەهۆى ئەو شەڕو هەرایەوە کارى وابکەم داهاتوى لەناوببەم.
ئەوڕۆژە ڕەشەم لەیاد ناچێتەوە کە ڕۆژێکیان شەیتان خوت خوتەى بۆ کەڵکەڵەم کردم، کاتێ بەیانى چوومە قوتابخانە کۆمەڵێ سیگارەى حەشیشم پێچابونەوە، کە بەیەکتریمان دەدا، هاتم خستنمە ناو جاتناى ئەو قوتابییەوە، ئینجا قوتابیەکم ئاگادار کردەوە، کە بەپۆلیس ڕابگەیەنێ قوتابخانە ماددەى هۆشبەرى تێ دا ڕەواج دەدرێ وکەسانێ بەم کارە هەڵدەستن. ئەم پلانە شەیتانى یە سەرى گرت، ئێمەش ئەو گەواهیدەرە کە ماددە هۆشبەرەکانمان بەکاردەهێنا. هەر لەو ڕۆژەوە دەبێ باجى ستەمەکانم بدەمەوە. من بووم تۆمەتم بۆ هەڵبەستبوو، بەرلە دوو ساڵ توشى ڕواداوى ئۆتۆمبیل بووم و دەستى ڕاستم لەدەستدا. دواى ڕوداوەکە سەرم پێ بردو چومە ماڵى داواى لێ بوردنى لێ بکەم، بەڵام بەتوندى ڕەتى کردەوە، چونکە من لەناو خزمانى دا ئابڕوم برد، بەهۆى ستەمى منەوە خەڵکى پەڕاوێزى کردبوو، ئەو پێ ى ڕاگەیاندم شەوانە نزاى شەڕت لێ دەکەم، چونکە بەهۆى ئەو ئابڕو چوونە هەموو شتێکى لەدەست کرد بوو.
ئینجا بەهۆى ڕوداوى تر گۆج و ئیفلیج بووم و بەکورسى پاسکیل نەبێ ناتوانم بخوڵێمەوە. ئیمڕۆ ژیانێکى کڵۆڵم هەیە، ئەوەى لەهەموویان زیاتر لێ ى دەترسم، مردنە، چونکە لەسزاو لێ پرسینەوەى خوا دەترسم، داواکارم لەخوا لێى خۆشبێ و دڵى ئەو کابرایەشم بۆ ڕازى بکات، چاو پۆشیم لێ بکات.
پەند وەرگرە لە (50) بەسەرهاتى قوربانیانى شەیتان
ئامادەکار: محمد حەسەن سەرگەینێڵى
[/center]