بابه‌ت: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!
دڵی كچێكی ساده
ئه‌و هه‌تیوانه‌ی ئه‌كه‌ونه شوێنم
نامه‌وێ ناوی هیچ كامێكیان بهێنم
دایم پۆلێكم وا به‌شوێنه‌وه
به‌زه‌رده‌خه‌نه و به بهلێنهوه
به درۆی خۆیان ئه‌بنه قوربانم
بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێ تێ‌یان بڕوانم
ئه‌بینن جوانم ، به‌ڵام هه‌ژارم
واده‌زانن ده‌سكێ گوڵی بازارم
هه‌تیوێ نه‌بوو دایكی بنێرێ
خوازبێنی كه‌رم لێ ڕاسپێرێ
له دڵی خۆما ئه‌لێم داخیان كه‌م
سه‌ریان لێ تێك ده‌م تووشی ئاخیان كه‌م
بیانده‌م به‌شه‌ڕ له‌ناو خۆیانه
ڕیسوایان بكه‌م له كۆڵانانه
له‌وه‌ش ئه‌ترسم كه به‌چاوو ڕاو
ده‌ما و ده‌م ناوم بكه‌وێته ناو
وه‌یا نه‌توانم ڕێی دڵم ببڕم
به‌رگه‌ی به‌ڵێن ودرۆی لاو بگرم
له‌باتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بخه‌مه دا‌و
دانم بۆ دانین خۆم بكرێم ڕاو
وا چاكه دڵی كه‌س نهرهنجێنم
بۆ خۆم بێده‌نگ بم كه‌سیان نه‌دوێنم
ڕێی دڵی جوانان قه‌ت نه‌گیراوه
شوێن كچان كه‌وتن لای كوران باوه
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی خۆم خۆشم ئه‌وێ
چۆن درۆ و راستی دڵیم ده‌ست كه‌وێ
ئه‌مه‌یان گرێی دڵی زهبوونمه
سه‌ری گوڵۆڵه‌ی هیوای ده‌روونمه
نێردراوە لە لایەن
ژیلیا vsمه‌دهۆش
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ