1

بابه‌ت: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

دڵی كچێكی ساده‌

ئه‌و هه‌تیوانه‌ی ئه‌كه‌ونه‌ شوێنم
نامه‌وێ ناوی هیچ كامێكیان بهێنم

دایم پۆلێكم وا به‌شوێنه‌وه‌
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ و به‌ به‌لێنه‌وه‌

به‌ درۆی خۆیان ئه‌بنه‌ قوربانم
بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێ تێیان بڕوانم

ئه‌بینن جوانم ، به‌ڵام هه‌ژارم
واده‌زانن ده‌سكێ گوڵی بازارم

هه‌تیوێ نه‌بوو دایكی بنێرێ
خوازبێنی كه‌رم لێ ڕاسپێرێ

له‌ دڵی خۆما ئه‌لێم داخیان كه‌م
سه‌ریان لێ تێك ده‌م تووشی ئاخیان كه‌م

بیانده‌م به‌شه‌ڕ له‌ناو خۆیانه‌
ڕیسوایان بكه‌م له‌ كۆڵانانه‌

له‌وه‌ش ئه‌ترسم كه‌ به‌چاوو ڕاو
ده‌ما و ده‌م ناوم بكه‌وێته‌ ناو

وه‌یا نه‌توانم ڕێی دڵم ببڕم
به‌رگه‌ی به‌ڵێن ودرۆی لاو بگرم

له‌باتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بخه‌مه‌ داو
دانم بۆ دانین خۆم بكرێم ڕاو

وا چاكه‌ دڵی كه‌س نه‌ره‌نجێنم
بۆ خۆم بێده‌نگ بم كه‌سیان نه‌دوێنم

ڕێی دڵی جوانان قه‌ت نه‌گیراوه‌
شوێن كچان كه‌وتن لای كوران باوه‌

به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی خۆم خۆشم ئه‌وێ
چۆن درۆ و راستی دڵیم ده‌ست كه‌وێ

ئه‌مه‌یان گرێی دڵی زه‌بوونمه‌
سه‌ری گوڵۆڵه‌ی هیوای ده‌روونمه‌

نێردراوە لە لایەن
ژیلیا vsمه‌دهۆش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

emmmmmmmmmmmm  jwana jwana

dast xosh nashirn aw shta 3aantekana la kwe dayni pem naleye smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی

4

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

سوپاس سەوسەن واللە هەر لە فەیسخەسوو نییە هەر لەوێ دەینم big_smile

سوپاس شەیدا

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

dast xosh zo0r jwan shekrawatawa

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

هه‌تیوێ نه‌بوو دایكی بنێرێ
خوازبێنی كه‌رم لێ ڕاسپێرێ

هههههههههههههههههههههههههه

مه‌سه‌له‌یكی كوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێ:

ئافره‌ت كاتی كچینی به‌س حه‌زبه‌‌ مێرد ده‌كا به‌ڵام ، كه‌مێردی كرد حه‌زی به‌  هه‌موو شتێك ئه‌كا

7

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

چما ئێستاش کوڕان دوای کچان ده‌که‌ون؟! big_smile

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ چاوزه‌رد.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

8

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

چما ئێستاش کوڕان دوای کچان ده‌که‌ون؟!

نانا ئێستا رەمەزانە ،،،:)

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

9

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

dast xosh waya wa zor jwana 


به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی خۆم خۆشم ئه‌وێ
چۆن درۆ و راستی دڵیم ده‌ست كه‌وێ

ئه‌مه‌یان گرێی دڵی زه‌بوونمه‌
سه‌ری گوڵۆڵه‌ی هیوای ده‌روونمه‌ 

faqerai desan sari leshewawa  tongue  lol

10

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

ههههههه جوان بوو....

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

11

وه‌ڵام: دڵی کچێک بەرامبەر بە کوڕان..!!!

سوپاس بۆ هەمووان

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .