بابه‌ت: كۆتا ئامۆژگاری محمد بۆ هاوڕێكه‌ی چی بوو..!!!
ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نج بووین له یه‌كێ له زانكۆكان ده‌مانخوێند له نێوانماندا هاوڕێ یه‌كی ئازیز هه‌بوو ناوی محمد بوو.
محمد له گازینۆكاندا شه‌وانی به شه‌ونخونی كردن و عه‌زف كردنی مۆسیقا زیندوو ده‌كرده‌وه.....ئه‌و عه‌زفی (نای) ده‌كرد و تا ئه‌ندامه‌كانمان گۆرانی بڵێن....
ئه‌گه‌ر شه‌وێك به‌بێ محمد بوینایه به شه‌وێكی مردوو كه ئارامی تێدا نه‌بوو وه‌سفمان ده‌كرد....
چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌دا تێپهرمان كرد.ڕۆژێك محمد هات بۆ زانكۆ، به‌ڵام مه‌لامحی ده‌م و چاوی گۆڕابوو كه ئاسه‌واری ئارامی و مل كه‌چی پێوه دیار بوو،منیش چوومه لایه‌وه و پێم ووت ها محمد چیت به‌سه‌ر هاتووه؟ده‌م و چاوت ئه‌وه‌ی جاران نیه.محمد وه‌ڵامی گه‌نجه‌كه‌ی دایه‌وه و بهلههجهیهكی جوان و شیرین ووتی :
خۆم ئازاد كرد و ڕزگارم بوو....له‌چی؟؟؟؟
له به‌فیڕۆ دانی ته‌مه‌ن و خراپه‌كاری....من ته‌وبه‌م كردووه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
گه‌نجه‌كه پێی ووت ....هه‌رچۆنێك بێت و به‌گشتی ئه‌م شه‌و شه‌وێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ین و ده‌مێنینه‌وه، میوانێكمان هه‌یه تۆ خۆشت ده‌وێت فڵان گۆرانی بێژه.
محمد ووتی : بمبورن من بڕیارم داوه ئیتر ئه‌و جۆره دانیشتنه ته‌مه‌ن به‌فیڕۆ بردنه ناكه‌م و وازم لێهێناوه، هاوڕێكه‌ی شێت بوو و خۆی توڕه‌كرد و وه‌ك هه‌وره بروسكه ده‌یگرماند به‌سه‌ر محمد دا.
محمد پێی ووت:
گوێ بگره ئه‌ی فڵان....ته‌مه‌نت چه‌ندی ماوه؟
ئێستا له هێزێكی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی دا ده‌ژیت، به خۆشی گهنجیهكهت به‌سه‌ر ده‌به‌یت...تاكه‌ی نوقمی تاوان و سه‌رپێچی ده‌بیت؟
ئه‌و ته‌مه‌نه‌ت بۆ به هه‌ند وه‌رناگریت و سوودی لێببینیت له كاری خێر و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌دا؟
محمد به‌رده‌وام بوو له ئامۆژگاری كردن له‌دڵێكی ڕاستگۆوه ....ئه‌ی فڵان تاكه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌كه‌یت؟نه نوێژێك نه عیباده‌تێك بۆ خوای گه‌وره...ئایا نازانی ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌مریت؟
چه‌ند كه‌س له به‌سه‌ربردنی گه‌نجێتییاندا یان هه‌وڵ دانیان بۆ ناوبانگ ... فریشته‌ی گیان كێشان له‌به‌رده‌رگای دایه بۆ گیان كێشانیان كه ده‌ربازبوونی بۆ نیه....
چه‌ندین گه‌نجی نوقم بوو له لههودا ده‌ژی و ئارامانه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ....هه‌ست ناكات نزیك بووه‌ته‌وه له ئاوابوونی خۆره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت:له‌سه‌ر ئه‌و قسه و باسانه له یه‌ك جیابووینه‌وه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو.
بۆ دووه‌م ڕۆژ چووم بۆ زانكۆ بۆ ئاماده‌بوون له وانه‌كانی ڕۆژی شه‌مه...گه‌نجه‌كانم بینی به‌ڵام به چ شێوه‌یه‌ك؟!
هه‌موو ده‌م و چاویان گۆڕابوو،لێم پرسین چیتانه؟
یه‌كێكیان ووتی: دوێنێ محمد له دوای نوێژی هه‌ینی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه ئۆتۆمبیلێك لێی داوه.....لا إله إلا الله وه‌فاتی كرد به زمانی ڕۆژو و به نوێژكردنی ئه‌و ڕۆژه‌وه....الله أكبر ...كۆتایی ته‌مه‌نی چه‌ند باش بوو!
گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت: نوێژمان له‌سه‌ر محمد كرد له نوێژی عه‌سری ئه‌و ڕۆژه....خۆڵمان كرد به‌سه‌ریدا ..
س:ف ب
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ